سه‌نگه‌ری خه‌باتیان گوازتبووه‌وه نێۆ ریزه‌کانی پارتی سه‌ربه‌ستی یه‌وه. پاش به خێرهاتن کردنیان ڕاسته‌وخۆ له کۆبوونه‌وه‌که‌دا به شێوه‌ی ته‌له‌فونی، پاشان بڕیاردرا که به نووسراوه‌ش به خێرهاتن بکرێن، وخه‌بات و ماندووبوونی چه‌ند ساڵ پێشیان له ئاست کاری ڕێکخستنی ناو پارتیمانه‌وه له به‌ر چاو بگیرێت.
چواره‌مین کۆبونه‌وه‌ی ئه‌ندامانی سه‌رکردایه‌تی پاڕتی سه‌ربه‌ستی کوردستان، به په‌سه‌ند کردنی چه‌ند پڕیارێکی نۆێ و به سه‌رکه‌وتوویی کۆتایی به کاره‌کانی خۆی هێنا.

ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه 24ی سه‌رماوه‌زی 2708ی کوردی، 14ی دێسامبری 2008ی زایینی چواره‌مین کۆبونه‌وه‌ی ئه‌ندامانی سه‌رکردایه‌تی پاڕتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان په‌سه‌ندکراوی کۆنفرانسی یه‌که‌م به ڕێوه چو!
کۆبونه‌وه‌که به به‌شداری زۆرینه‌ی ئه‌ندامانی سه‌رکردایه‌تی چ له ڕیگای ئینتێڕنێته‌وه و چ له ڕێگای ته‌له‌فونه‌وه له ناوه‌وه وده‌ره‌وه‌ی ولات، سه‌ره‌تا به سرودی نه‌ته‌وایه‌تی ئه‌ی ڕه‌قیب و دواتر کاتێک بێده‌نگی بۆ گیان به‌ختکردوانی ڕێگای ڕزگاری ونه‌ته‌وه‌یی گه‌لی کوردستان، له که‌ش و هه‌واێکی هاوبیرانه وگه‌رم و گوڕدا ده‌ستی پێ‌کرد!
به‌شی یه‌که‌می کۆبوونه‌وه‌که ته‌رخان کرابوو: بۆ به خێرهاتن کردنی سه‌رکردایه‌تی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان، له چه‌ند کوردێکی نه‌ته‌وه‌یی که به مه‌به‌ستی خزمه‌تکردن به ڕێبازی سه‌ربه‌خۆیی کوردستان سه‌نگه‌ری خه‌باتیان گوازتبووه‌وه نێۆ ریزه‌کانی پارتی سه‌ربه‌ستی یه‌وه. پاش به خێرهاتن کردنیان ڕاسته‌وخۆ له کۆبوونه‌وه‌که‌دا به شێوه‌ی ته‌له‌فونی، پاشان بڕیاردرا که به نووسراوه‌ش به خێرهاتن بکرێن، وخه‌بات و ماندووبوونی چه‌ند ساڵ پێشیان له ئاست کاری ڕێکخستنی ناو پارتیمانه‌وه له به‌ر چاو بگیرێت.
به‌شی دووه‌می کۆبوونه‌وه ته‌رخان کرابوو: بۆ باسێکی گشتی.
له‌و کۆبونه‌وه‌یه‌دا سه‌ره‌ڕای قسه و باسێکی فره له‌سه‌ر بابه‌ته په‌یوه‌ندیداره‌کان به کار و چالاکییه‌کانی پاڕتیمان، هه‌روه‌ها کورته‌باسیکیش له مه‌ڕ هه‌ل ومه‌رجی کورد به گشتی و ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان به تایبه‌تی خرایه به‌رباس و لێکۆڵینه‌وه، هه‌ر له‌و کۆبوونه‌وه‌دا باسێکی گشتی له‌مه‌ڕ هه‌ل ومه‌رجی جیهان وئێرانیش له لایه‌ن ئه‌ندامانی سه‌رکردایه‌تییه‌وه هه‌ڵسه‌نگێندرا وباسی له سه‌رکرا، پاش شرۆڤه‌کردن و بیر و سه‌رنج گۆڕینه‌وه بڕیاری هه‌ڵۆێست ده‌ربڕینی پارتی سه‌ربه‌ستی له‌و بوارانه‌دا درا. که چۆن له‌گه‌ڵ گۆڕانکاری و ڕووداوه‌کانی ناوچه‌دا هه‌ڵسوکه‌وتی سیاسی بکات.
به‌شی سێیه‌می کۆبوونه‌وه‌که ته‌رخان کرابوو، بۆ چه‌ندین کاری پێوه‌ندیدار به ئیستا‌و ئاینده‌ی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستانه‌وه. که به‌وردی خرانه به‌رباس ولێکۆڵینه‌وه، وله ئاکامدا چه‌ند بڕیارێک به‌زۆرینه‌ی ده‌نگ په‌سه‌ند کران، که به شێوه‌ی خواره‌وه ئاماژه به هێندێکیان ده‌که‌ین.
خۆ ئاماده‌کردن بۆ کۆنفرانسی دووه‌می پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان له کاتی دیاریکراودا.
بڕیاری گرتنی کۆنگره‌ی یه‌که‌می پسک له هاوینی ساڵی داهاتودا.
بڕیاری گرتنی یادی 3 ساڵه‌ی دامه‌زراندنی پسک له یه‌کێک له وڵاتانی ئوروپایی، و هه‌روه‌ها پیرۆزکردنی ئه‌و یاده‌ش به شێوه‌ی کۆبوونه‌وه‌ی هاوبیران له وڵاتانی ده‌ره‌وه و هیندێک چالاکی ناوخۆیی.
بڕیاری په‌ره‌پێدانی کار و چالاکی و ڕاگه‌یاندن له ناوه‌وه‌ی وڵات،
به هێزکردنی ده‌زگا ڕاگه‌یاندنه‌کانی پسک به شێوه‌ی جۆراوجۆر. هه‌روه‌ها چه‌ندین خاڵی دیکه‌ی ڕێکخراوه‌یی ناوخۆیی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان.
چواره‌مین کۆبوونه‌وه‌ی پسک له که‌ش و هه‌واێه‌کی گه‌رم و گوڕدا پاش 3 کاتژمێر و نیو به سرودی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌ی ڕه‌قیب کۆتایی پێهات.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان. www.psk2006.org
24ی سه‌رماوه‌زی 2708ی کوردی، 14ی دێسامبری 2008ی زایینی