پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان و به‌ره‌ی دێمۆکراتی گه‌لی عه‌ره‌بی ئه‌حواز له له‌نده‌ن کۆبوونه‌وه
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان.
له‌و کۆبوونه‌وه که نزیکه‌ی 3 کاتژمێری خایاند، گه‌لێک باسی گرنگ هاتنه ئاراوه و دوولایه‌نه شرۆڤه‌یان له سه‌رکرا.له‌وانه/
پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان و به‌ره‌ی دێمۆکراتی گه‌لی عه‌ره‌بی ئه‌حواز له له‌نده‌ن کۆبوونه‌وه
IMG style="WIDTH: 289px; HEIGHT: 167px" height=304 src="http://www.psk2006.org/Members/psk/ah7waz1_psk.jpg" width=267>
ڕۆژی یه‌کشه‌ممه 28.12.2008 له شاری له‌نده‌نی پایته‌ختی بریتانیا، دیدارێکی دۆستانه وگرنگ له نێوان پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان وبه‌ره‌ی دێمۆکراتی گه‌لی عه‌ره‌بی ئه‌حواز پێکهات.
شاندی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان له‌و کۆبوونه‌وه‌دا پێکهاتبوون له به‌ڕیزان کاک عارف باوه‌جانی سکرتێری گشتی و کاک هێدی تاوگۆزی و کاک شۆڕش په‌نایی ئه‌ندامانی کاتی کۆمیته‌ی پریتانیایی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان، هه‌روه‌ها شاندنی به‌ره‌ی دیمۆکراتی عه‌ره‌بی ئه‌حواز، پێکهاتبوون له به‌ڕێزان مه‌حمود ئه‌حمه‌د ئه‌لئه‌حوازی سه‌رۆکی گشتی به‌ره‌ی دیمۆکراتی گه‌لی عه‌ره‌بی ئه‌حواز و به‌ڕیز ئه‌بو حه‌لا ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی به‌ره‌ی ناوبرا.
له‌و کۆبوونه‌وه که نزیکه‌ی 3 کاتژمێری خایاند، گه‌لێک باسی گرنگ هاتنه ئاراوه و دوولایه‌نه شرۆڤه‌یان له سه‌رکرا.له‌وانه/
1. باسێکی گشتی له سه‌ر هه‌لومه‌رج و گۆڕانکارییه سیاسییه‌کانی جیهان به گشتی و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به تایبه‌تی.
2. باسێک له سه‌ر هه‌ڵبژارنه‌کانی داهاتووی کۆماری ئیسلامی ئێران.
3. باسێک له سه‌ر هه‌ڵکه‌وته‌ی سیاسی وجۆگرافیایی نێوان کوردستان وئه‌حواز له بواره‌کانی ڕامیاری و ئابوری‌دا.
5. باس له سه‌ر به‌ره‌ی پێشووی نه‌ته‌وه‌کانی بنده‌ست، که له‌مه‌ر بێڕێزیکردن و هه‌ست به به‌رپرسیارێتی نه‌کردنی لایه‌نێکی سیاسی ئازه‌ری وهۆکاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌و به‌ره‌یه.
6. هه‌نگاوی به په‌له بۆ دروستکردنی جۆره هاوکاری و نزیکبوونه‌وه‌ی نێوان لایه‌نه سیاسی و سه‌ربه‌خۆخوازه‌کانی گه‌لانی بنده‌ست،له‌پێناو ئه‌نجامدانی چه‌ند کاری گرنگی نێۆ نه‌ته‌وه‌یی، بۆ ئه‌مه‌ش بڕیاری ئاماده‌کردنی ڕه‌شنوسێک ویاسایه‌کی تایبه‌ت که بتوانێ فه‌زایه‌کی سیاسی و دۆستانه له نێۆ نه‌ته‌وه‌کانی بنده‌ست دروست بکات، که له‌و یاسایه‌دا ڕێگا به هیچ لایه‌نێک نه‌درێت بێڕیزی به نه‌ته‌وه‌ی دیکه بکات.
7. بڕیاری به‌ستنی کۆبوونه‌وه‌یه‌کی گرنگ له ئاینده‌دا له نێۆان چه‌ند لایه‌نێکی سیاسی کوردستانی و عه‌ره‌بی ئه‌حوازی و، به‌لوچستانی و،ئازه‌ری و، تورکمه‌ن سه‌حرایی له له‌نده‌ن. بۆ باسکردن له سه‌ر شێوه‌ی دروستکردنی هاوکاری نیوان لایه‌نه‌کان وتاوتوێکردنی ئه‌و ڕه‌شنووسه‌ی که ئاماده ده‌کرێت بۆ ئه‌و ڕۆژه.
کۆبوونه‌وه‌که پاش سێ کاتژمێر به سه‌ر که‌وتووی کۆتایی پێهات.
28.12.2008 ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان.
www.psk2006.org
2009-01-01 17:36:58
17 ساڵ و 1 مانگ و 9 کاتژمێر و 55 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : چالاکییه‌کان