ده‌قی وتاری به‌ڕێز عارف باوه‌جانی له کۆبوونه‌وه‌کانی په‌رله‌مانی که‌نه‌دا و شاری تۆره‌نتو
نووسینی به‌ڕێز عارف باوه‌جانی سه‌رۆکی گشتی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان
ڕۆژهه‌ڵاتـــــــــــی کـــوردستان یا کوردستانی بن ده‌ستـــی ئێران پارچه‌یه‌که له کوردستانی گه‌وره که به ٥٠ ملۆین خه‌ڵک له ناوچه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست مـــــه‌زنده ده‌کرێت. مێژوو شایه‌تی دابه‌شکردنی چه‌ند جاره‌ی خاکی کـــــوردستانه. بـه تایبه‌ت لــه ٢ مـێژووی زه‌ق و به‌رچاوی وه‌ک شه‌ڕێ چاڵدران ١٥١٤ وپه‌یمانی لۆزانی ١٩١٩.
ئه‌وبه‌شه‌ی کوردستان که ئێران داگیری کردووه له نێوان ١١ تا ١٣ ملوێن خه‌ڵک
به‌شدارانى به‌رێزبه خێرهاتنى هه‌موو لایه‌کتان ده‌که‌م!
خۆشحاڵم به‌وه‌ى که ئاماده‌ى کونفرانسێک ده‌بم که تێیدا هه‌ست به به‌رپرسیارى به‌رامبه‌رکێشه‌ى ئه‌تنیکى نه‌ته‌وه بنده‌سته‌کانى ئێران ده‌کرێ، ومیکانیزمێک له ئارادایه بۆ ره‌خساندنى ده‌رفه‌تى لێکگه‌یشتن وگه‌یاندنى بۆچوونى لایه‌نه سیاسی یه‌کان به یه‌کتری له‌پێوه‌ندی به مه‌سه‌له‌ى نه‌ته‌وایه‌تى له ئێران.
هه‌رچه‌نده که ئه‌مرۆ مرۆڤایه‌تى له روى زانست و ته‌کنۆلۆژیاوه گۆرانکارى به‌رچاوى به ده‌ستهێناوه و کێشه‌کانى ناو کۆمه‌ڵگه‌کانى جیهان به گوێره‌ى ئاستى پێشکه‌وتوییان گۆرانکارییان به سه‌ردا هاتووه،سیسته‌مه سیاسیه تۆتالیتاره‌کان له‌به‌رامبه‌ر پرسه‌کانى کۆمه‌ڵگه‌ى مرۆڤایه‌تى دا کارایى خۆیان له‌ده‌ستداوه وتواناىچاره‌سه‌ر کردنى کێشه‌کانیان نه‌ماوه وله قه‌یران وئاڵۆزى به‌و لاوه هیچ به‌رهه‌مێکیان نی یه. ئه‌و جۆره سیسته‌مانه وه‌کو چۆن هه‌وڵى پاوانکردنى ده‌سه‌ڵات له ناوه‌ندێکدا ده‌ده‌ن،به به‌رده‌وام هه‌وڵى یه‌کسانسازى شوناسه‌کانیش ده‌ده‌ن به پێی گوێره‌ى خۆیان. هێشتا مه‌سه‌له‌ى نه‌ته‌وه‌یى له‌نێو ئه‌وجۆره سیسته‌مانه‌دا مه‌سه‌له‌یه‌کى گرنگه و له زۆربه‌یاندا به چاره‌سه‌رنه‌کراوى ماوه‌ته‌وه.
مه‌سه‌له‌ى پێناسه جیاوازه‌کان له چوارچێوه‌ى سیسته‌مه دیموکراتیه‌کاندا خه‌ریکه به‌ره‌و چاره‌سه‌ر ده‌ڕوات، به‌لام له به‌شێکی تر‌ى دنیا به تایبه‌تى له رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌راست له به‌ر بیرۆکه‌ی ناسیونالیستی وداگیرکه‌رانه‌دا هێشتا زۆربه‌ى پرسه سه‌ره‌تاییه‌کانى ژیانى مرۆڤ چاره‌سه‌ر نه‌کراون و وه‌ک خۆیان ماونه‌ته‌وه. نمونه‌ى به‌رچاوى ئه‌م جۆره‌رژیمانه‌ش کۆمارى ئیسلامى ئێرانه. به هۆى ده‌سه‌ڵاتى تیۆکراتیکى ئێرانه‌وه نه‌ته‌وه بنده‌سته‌کانى ئێران زیاتر له جاران ده‌چه‌وسێندرێنه‌وه.
ئێران له ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه روبه‌روى کۆمه‌ڵێک گرفتى ترسناک بۆته‌وه. ئه‌م رژێمه ده‌یه‌وێ٠ێ به شانتاژى چه‌کى ئه‌تۆمى باڵانسى خۆى له‌گه‌ڵ هێزه ده‌ره‌کیه‌کاندا تراز بکات. سیسته‌مى سیاسى ویلایه‌تى فه‌قێى ئێران نه ته‌نیا تواناى چاره‌سه‌رى کێشه‌ى نه‌ته‌وه‌کانى بنده‌ستی نیه به‌ڵکو له‌به‌رامبه‌ر کێشه ئابورى-کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسیه‌کانی تریشدا بۆته کۆسپ. پێشى بزوتنه‌وه‌ى ریفۆرمى دیموکراسى ئێرانى گرتوه. بیری ڕه‌گه‌ز په‌ره‌ستی ونه‌ته‌وه‌گه‌رایى فارس که له‌ژێر په‌رده‌ى پان ئێرانیزم و ئاییندا خۆى شاردۆته‌وه به به‌رده‌وامى هه‌وڵى چه‌وساندنه‌وه‌ى نه‌ته‌وه‌ى کورد‌و نه‌ته‌وه‌کانی تر‌ى داوه له‌باتى چاره‌سه‌رى، کێشه‌کانى قوڵتر کردۆته‌وه
. مۆدێرنیزمى په‌هله‌وى به‌هاوکارى ده‌سه‌ڵات وئایدیۆلۆژیاى ده‌وڵه‌تى (ناسیۆنالیزمى فارس)،دور له هه‌مو ریشه‌یه‌کى ئه‌تنى هه‌وڵى یه‌کسانسازى شوناسى ئێرانى داوه. له‌لایه‌کیتریش رژێمى کۆمارى ئیسلامى ئێران به به‌رگێکى ئایینیه‌وه هه‌مان سیاسه‌ته‌کانى نه‌ته‌وه‌په‌رستى پیاده کردوه و به‌ناوى ئیسلامه‌وه هه‌مو میکانیزمه‌کانى ده‌سه‌ڵاتى بۆ چه‌وساندنه‌وه‌ى نه‌ته‌وه‌یى کورد ونه‌ته‌وه‌کانی تر‌ى وه‌ک به‌لوچ و عه‌ره‌ب و تورکمان و ئازه‌رى خستۆته‌کار.
سیاسه‌تى یه‌کسانسازى شوناسى ناسیۆنالیزمى فارس له‌ژێر ناوى پان-ئێرانیزم و ئایین وه‌کو به‌هێزترین فاکته‌ر له وه‌ک خۆمانه‌وه‌و چاره‌سه‌رنه‌بونى پرسى نه‌ته‌وه‌کان و به‌تایبه‌تى کورددا رۆڵى هه‌بوه. حکومه‌تى تاران له‌روى سیاسى و ئابورى و که‌لتوری وه جیاوازییه‌کى زۆر ده‌خاته نێوان نه‌ته‌وه‌کانى ئێران وسته‌مى ئابورى ،که‌لتورى ،سیاسى روبه‌رووى کورده‌کان ده‌کاته‌وه‌و سه‌رتایى ترین مافه‌کانى نه‌ته‌وه‌کان که هه‌مان مافى چاره‌ى خۆنوسینه له کورد درێخ ده‌کات وهه‌وڵى سه‌رکوتکردنى داخوازى له‌و جۆره ده‌دات.
حکومه‌تى تاران له‌لایه‌ک سامانى نه‌ته‌وه‌یى نه‌ته‌وه‌کانى ئێران به تایبه‌تى کورد ته‌رخان ده‌کات بۆ یارمه‌تیدانى رێکخراوه تیرۆریستییه‌کان و له لایه‌ک ته‌رخانى دروستکردنى چه‌کى جۆرازجۆرى ده‌کات بۆ سه‌رکوتکردنى ئه‌و نه‌ته‌وانه.
به‌شدارانی به‌ڕێز !
ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان یا کوردستانی بن ده‌ستی ئێران پارچه‌یه‌که له کوردستانی گه‌وره که به 50 ملۆین خه‌ڵک له ناوچه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست مه‌زنده ده‌کرێت،میژوو شایه‌تی دابه‌شکردنی چه‌ند جاره‌ی خاکی کوردستانه،به تایبه‌ت له 2 مێژووی زه‌ق و به‌رچاوی وه‌ک شه‌ڕێ چاڵدران 1514 وپه‌یمانی لۆزانی 1919.
ئه‌وبه‌شه‌ی کوردستان که ئێران داگیری کردوه له نێوان 11 تا 13 ملوێن خه‌ڵک مه‌زنده ده‌کرێت ،ڕووبه‌ری ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان نزیک به 200000 کیلۆمیتری چوارگۆشه‌یه
ئاشکرایه کورد له‌ورێگایه زیاتر له هه‌موان قوربانى داوه،تیرۆرى سه‌رکرده سیاسیه‌کانى کورد له پایته‌ختی وڵاتانی ئوروپایی وچه‌وساندنه‌وه‌ى نه‌ته‌وه‌یى کورد وهه‌وله‌کانى رژیم بۆگۆرینى پێکهاته‌ى دیموگرافیایى 11تا 13 ملیۆن کورد له ئێران له پارێزگاکانى کرماشان وئیلام ولوڕستان وسنه‌و ورمێ وهه‌ورامان وموکریان٠ێ نمونه‌ى به‌رچاوى ئه‌مه‌ن.
کورد له گۆڕه‌پانى ململانى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستدا خه‌ریکه ده‌بى٠ێ به هێزێکى کاریگه‌ر. کورد چیتر رۆڵێکى خۆجێیى نیه، به‌ڵکو بۆته مۆتۆڕى وه‌گۆڕان ودیموکراتیزه‌کردنى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست. له ئێراق کورد لایه‌نێکى سه‌ره‌کى بنیاتنانى کۆمارى فیدراڵ بون.
به‌هه‌مان شێوه‌ش له‌تورکیا کورد ستونێکى سه‌ره‌کى بزاڤى دیموکراسین. له‌سوریاش ئۆپۆزیسیۆنى کورد هه‌ڵگرى میسیۆنى وه‌رچه‌رخان ودیموکراسى ئه‌م وڵاته‌ی هه‌یه.له‌ئێرانیش کورد خۆى به پیکهاته‌یه‌کى سه‌ره‌کى ده‌زانێ٠ێ که هه‌میشه دژ به ده‌سه‌ڵاتى تۆتالیتارى حکومه‌تى ناوه‌ندى راوه‌ستاوه و ده‌توانى٠ێ رۆڵێکى کاراى هه‌بى٠ێ له‌گۆرانکارییه‌کانى ئایینده‌ى ئێران‌دا.
به‌شدارانی به‌ڕێز !
ئێمه وه‌ک پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان، بڕوامان وایه باشترین رێگا بۆ چاره‌سه‌ر کردنى کێشه‌کانى ئێران به تایبه‌تى مه‌سه‌له‌ى نه‌ته‌وه‌کان ئه‌وه‌یه که هه‌رنه‌ته‌وه‌یه‌ک مافى ئه‌وه‌ى هه‌بى٠ێ چاره نووسی خۆی دیاری بکات و ده‌سه‌ڵاتى نه‌ته‌وه‌یى وده‌وڵه‌تى سه‌ربه‌خۆى هه‌بێ٠ێ. خۆىله خۆیدا هه‌وڵدان بۆ پێکه‌وه‌لکانى زۆره‌ملى گه‌لانی بنده‌ستی ئێران له‌رێگه‌ى تیۆرى ئایدۆلۆژیا یا خود ئایینێکه‌وه ئه‌و کێشانه‌ى ئێستاى دروستکردوه‌و هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ش نابى٠ێ به چاره‌سه‌رى. ئه‌گه‌ر نه‌ته‌وه‌کانى بن ده‌ستی ئێران له‌وسه‌رزه‌مینه‌دا هه‌ریه‌که‌و خاوه‌نى سه‌روه‌رى نه‌ته‌وه‌یى خۆى بێ وسه‌قامگیرى سیاسى له‌ناوچه‌که‌دا به‌رقه‌رار ده‌بێ، و نه‌ته‌وه‌کان ده‌توانن ئه‌و کات له په‌ناى یه‌کدا به ئاشتى بژین، باشترین نموونه‌ش بۆ سه‌ربه‌خۆ بوونی گه‌لانی بن ده‌ستی ئێران که بتوانن وه‌ک وڵاتی دراوسێ به ئاشتی و ئازادی بژین، گه‌لانی بن ده‌ستی پێشووی یوگسلافیاو ڕوسیایه،که پاش هه‌ره‌سهێنانی ئه‌و وڵاتانه هه‌موو گه‌لانی بنده‌ست ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی خۆیان ڕاگه‌یاند،بۆ نموونه ته‌نیا گه‌لێک له‌و گه‌لانه واته گه‌لی چیچینیا سه‌ربه‌خۆیی خۆی به ده‌ست نه‌هێناوه که تا ئیستاش شه‌رو ئاژاوه‌ونا ئارامی له ناوچه‌که‌دا هه‌یه.
ئێمه وه‌کو پارتى سه‌ربه‌ستیى پێمان وایه چاره‌سه‌ره‌ی یه سیاسیه‌کانى تر له‌ده‌ره‌وه‌ی سه‌ربه‌خۆیى ناتوانن مه‌سه‌له‌ى نه‌ته‌وه‌کانى بن ده‌ستی ئێران چاره‌سه‌ر بکه‌ن،نه‌ته‌وه‌ى کورد وبه‌لوچ وعه‌ره‌ب وتورکمان وئازه‌رى له ئێران‌دا مافى ئه‌وه‌یان هه‌یه خاوه‌نى ده‌وڵه‌تى سه‌ربه‌خۆى خۆیان بن. بۆ سه‌لماندی ئه‌و راستی یه‌ش پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان داواده‌کات له ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانی جیهانی، که وڵاتی که‌نه‌دا یه‌کێکه له ئه‌ندامانی ئه‌و ڕێکخراوه گرنگه‌ی جیهان،له پاش پرۆسه‌ی ئازادی گه‌لان له بن ده‌ستی ڕێژیمی حاکمی ئیستای ئێران با بێن سه‌رپه‌ره‌ستی له ڕێفراندۆمێکی گشتی له نێۆ گه‌لی کورد‌و گه‌لانی دیکه‌ی بن ده‌ستی ئێران بکه‌ن،بۆ ئه‌وه‌ی ڕوون بێته‌وه که ئایا ئه‌و گه‌لانه خوازیاری جیابوونه‌وه‌ین یانه.
رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌راست بۆته گۆڕپانى ململانێێ هێزه ده‌ره‌کى و ناوه‌کیه‌کان و له‌هه‌مانکاتیشدا هێزه دیموکراتی و نه‌ریته‌کان به‌ره‌نگارى یه‌کتر بونه‌ته‌وه. له‌میانه‌ى ئه‌م گۆڕانکاریانه‌دا سیسته‌مه سیاسیه‌کانى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست توشى قه‌یران بون.
ده‌زگا ئایدیۆلۆژیه حزبى وده‌وڵه‌تى وئۆلیگارشیه هه‌رێمیه‌کانى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست له لایه‌ک تواناى چاره‌سه‌رى گرفته کۆمه‌ڵایه‌تى-ئابورى وسیاسیه‌کانیان نیه وله‌به‌رده‌م پێشکه‌وتنه‌کاندا بونه‌ته ئاسته‌نگ،له‌لایه‌کیتریش له‌به‌رامبه‌رگۆڕانکاریه‌کانى به‌جیهانیبوندا کۆسپ دروستده‌که‌ن. هه‌روه‌ها له‌به‌رئه‌وه‌ى ئه‌م رژێمانه تواناى ریفۆرم وخۆنوێکردنه‌وه‌یان نیه، گۆڕ‌انى بنه‌ڕه‌تى و لابردنیان وه‌کو پێویستیه‌کى سیاسى خۆى ده‌سه‌پێنى٠ێ. دیاره گۆڕانکاریه‌کى وا به‌رژه‌وه‌ندیى لایه‌نه ده‌ره‌کى و ناوه‌کیه‌کان دابینده‌کات. هه‌ر بۆیه دینامیزمى ناوخۆیى و ده‌ره‌کى له‌م بواره‌دا گرنگیه‌کى تایبه‌تیان هه‌یه. بێگومان روخانى رژێمى بنیاتگه‌راى ئیسلامى له ئه‌فغانستان و رژێمى دیکتاتۆرى سه‌دام له‌ئێراقدا بۆته سه‌ره‌تاى پرۆسه‌ى گۆڕ‌انى سیسته‌مه تۆتالیتاریه‌کانى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست.پرۆسه‌ى گۆڕان به‌هاوکارى هێزى ده‌ره‌کى و دینامیزمى ناوخۆیى رۆڵى یه‌کلاکه‌ره‌وه‌ى ده‌بێت.
نه‌ته‌وه بنه‌ده‌سته‌کانى ئێران پێویسته له‌روى سیاسییوه پلاتفۆرمێکى هاوبه‌ش دروست بکه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن هه‌رچى زوتر خۆیان له ژێرده‌سه‌ڵاتى رژیمى تیۆکراتى ئێران رزگار بکه‌ن.پێویسته میکانیزمێکى هاوبه‌ش دروستبکه‌ن بۆ هاوکارى یه‌کترى.
له لایه‌کی دیکه‌وه ئازادبونى نه‌ته‌وه‌بنده‌سه‌تکانى ئێران مه‌ترسى دروستبونى ئێرانێکى ئه‌تۆمى له ناوده‌بات که هه‌ڕه‌شه‌یه له سه‌ر دنیا، بۆیه پێویسته ئه‌گه‌ر دنیا کاتى خۆى چاوپۆشى کرد له وه‌ک خۆمانه‌وه‌ى پێکهاته‌یه‌کى ناکۆکى وه‌کو ئێران ئه‌مرۆ ئیدى بۆ خۆیشى هاوکارى نه‌ته‌وکان بکات که ئه‌و پێکهاته ناکۆک وناعه‌داڵه‌ته له ناوبه‌رێ٠ێ که مافى نه‌ته‌وکانى تێدا ره‌چاو نه‌کراوه،وله لایه‌کى دیکه‌وه ته‌نیا مه‌سه‌له‌ى ئه‌تۆمى ئێران نابێ وه‌ک ته‌نیا کێشه‌ى ئێران له قه‌ڵه‌مبدرێ٠ێ وچاوپۆشى له کێشه‌ى نه‌ته‌وه‌کان بکرێت،ڕاى گشتى دنیا پێویسته داخوازى نه‌ته‌وه بنده‌سته‌کانى ئێران له‌به‌رچاو بگرى٠ێ وبه گوێره‌ى ئه‌وه له گه‌ڵ ئێران‌دا هه‌ڵس وکه‌وت بکات.
له کۆتایى دا پێویسته ئه‌وه دوباره بکه‌مه‌وه که پارتى سه‌ربه‌ستى کوردستان ئاماده‌یه له باره‌ى دروستکردنى میکانیزمێک بۆ هاوکارى ناوخۆیى لایه‌نه سیاسیه‌کانى نه‌ته‌وه بنده‌سته‌کانى ئێران، له‌گه‌ڵ هه‌مو لا‌یه‌کدا دانوستان بکات و دروستکردنى به‌ره‌یه‌کى نه‌ته‌وه سه‌ربه‌خۆخوازه‌کانى بن ده‌ستی ئێران به پێویستى یه‌کى سیاسى ده‌زانى٠ێ، پێویسته نه‌ته‌وه‌کانى بن ده‌ستی ئێران هه‌م له ناوخۆ هاوکارى یه‌ک بن هه‌م پێکه‌وه هه‌وڵى ده‌سته‌به‌رکردنى هاوکارى ده‌ره‌کى بده‌ن بۆ رزگارى له ژێر ده‌سه‌لاتى ئایینى ئێران وسه‌ربه‌خۆیى گه‌لان.
جارێکى دیکه سوپاسى ئاماده‌بوان ده‌که‌م که به هۆى کۆبونه‌وه‌یه‌کى وه‌هاوه زه‌مینه‌یان بۆلێکنزیکبونه‌وه‌ى لایه‌نه سیاسیه‌کانى نه‌ته‌وه بنده‌سته‌کانى ئێران له یه‌کترى دروستکردوه وهیوادارم ئامانجى سه‌ربه‌خۆیى هه‌مو نه‌ته‌وه بنده‌سته‌کانى ئێران به تایبه‌تى کورد به زوترین کات بێته دى.
بژی ئاشتی و ئازادی ومافی به‌رامبه‌ر بۆ هه‌موو نه‌ته‌وه‌یه‌ک له‌جیهاندا.
نه‌مان بۆ دیکتاتۆری وداگیه‌رکه‌ران.
28/9/2006 که‌نه‌دا.
2006-10-20 23:28:39
19 ساڵ و 4 مانگ و 4 کاتژمێر و 1 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : چالاکییه‌کان