بڕیارمدا که خزمه‌ت و خه‌باتم بۆ کوردستان له ڕیزه‌کانی پارتی سه‌ربه‌ستی کوردستان درێژه پێبده‌م، پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان به پارتێکی سه‌ربه‌خۆخوازو نه‌ته‌وه‌یی ده‌زانم و بیروباوه‌ڕی نه‌ته‌وه‌یی و سه‌ربه‌خۆخوازی خۆم له‌م پارته‌دا ده‌بینم
بڕیارم دا سه‌نگه‌ری خه‌باتی ڕزگاریخوازی و نه‌ته‌وه‌ییم، بگوازمه‌وه بۆ ڕیزی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان.


من ناوم ئیبراهیم جافه و له دایکبووی گوندی ژاڵه‌م که ده‌که‌وێته سه‌رسنوری ده‌ستکردی نێوان باشور و ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان.
پاش چه‌نده‌ها ساڵ خه‌بات له ڕیزه‌کانی پارتی کۆمه‌نیستدا، هاتوومه‌ته سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ی که ده‌بێت پێش هه‌موو ئه‌رکێک هه‌نگاو بۆ ڕزگارکردنی خاکه داگیراوه‌که‌مان له ژێرده‌ستی داگیرکه‌ردا بنێم، هه‌ر له‌و پێوه‌ندییه‌شدا بڕیارمدا که خزمه‌ت و خه‌باتم بۆ کوردستان له ڕیزه‌کانی پارتی سه‌ربه‌ستی کوردستان درێژه پێبده‌م، پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان به پارتێکی سه‌ربه‌خۆخوازو نه‌ته‌وه‌یی ده‌زانم و بیروباوه‌ڕی نه‌ته‌وه‌یی و سه‌ربه‌خۆخوازی خۆم له‌م پارته‌دا ده‌بینم، له پاش 6 مانگ پێوه‌ندی گرتنم له گه‌ڵ سه‌رکردایه‌تی پارتی سه‌ربه‌ستی و، به ڕه‌سمی بوونم وه‌ک ئه‌ندام له‌و پارته‌دا له 2 مانگ پێشه‌وه، به پێویستم زانی ئه‌م نووسراوه بڵاوکه‌مه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی داوابکه‌م له‌گشت ئه‌و لاوه کوردستانیانه که پێش له هه‌ر ئایدۆلۆژیایه‌کی دیکه، با له هزری خه‌بات بۆ ڕزگاری گه‌ل و خاکه‌که‌یاندا بن. ئێمه‌ی کورد ده‌بێت هه‌وڵبده‌ین سه‌ربه‌خۆیی کوردستان به ده‌ست بێنین، پاش ئه‌وه‌ی وڵاتمان ڕزگار بوو، ئه‌و کات له هزری دروستکردنی سه‌ندیکاو ڕێکخراوی دیکه‌دا بین، تاکوو کوردستانم ڕزگار نه‌بێت کێشه کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابورییه‌کانیشمان له ژێر ده‌ستی داگیرکه‌ران به ئێمه چاره‌سه‌ر ناکرێن.
ته‌مه‌نی خه‌باتی من له ڕیزه‌کانی پارتی کۆمۆنیسته‌وه ده‌گه‌رێته‌وه بۆ ساڵه‌کانی 1978 تا 1988، له‌و ماوه‌دا له ده‌یان چالاکی سیاسی و ڕامیاری له باشور و ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان به‌شداریم هه‌بووه، ماوه‌ی 2 ساڵیش له به‌ندیخانه‌کانی ئێراق ئه‌زیه‌ت و ئازارم دیوه، له ساڵی 1984 منیش وه‌ک هه‌زاران کورد له ئه‌نجامی ئه‌شکه‌نجه‌ی سه‌ختی داگیرکه‌ره دڕه‌نده‌کان ناچار بۆ چاره‌سه‌ری برینه‌که‌م ڕێگای هه‌نده‌رانم هه‌ڵبژاردو له ئه‌ڵمانیایی ڕۆژهه‌ڵات گیرسامه‌وه. له‌و سه‌رده‌مانه‌ش تا کاتێک هه‌ردوو ئه‌ڵمان یه‌کیان گرته‌وه ده‌یان جار له لایه‌ن پیاوانی موخابه‌راتی ئێراقه‌وه هه‌ڕه‌شه‌م له سه‌ر بووه، له به‌ر ئه‌وه‌ی وه‌ک بریندارێکی ئه‌شکه‌نجه‌ی دڕندانه‌یان و پێشمه‌رگه‌ی ناسراوی ناوچه‌که‌م له ڕاگه‌یاندن و خۆپێشاندانه‌کاندا نه‌خشی به‌رچاوم هه‌بووه، له ژێر فشاری حکومه‌تی ئێراق چه‌ندین جار له لایه‌ن ئه‌ڵمانیای ڕۆژهه‌ڵاتی پێشوو تووشی کێشه بووم، مه‌ترسی ده‌رکردنم له وڵاته‌دا له سه‌ر بووه. له‌و کاته‌شدا ئه‌و پارته‌ی که من چه‌ندین ساڵ له‌گه‌ڵیان کارم ده‌کرد، به تاوانی نه‌ته‌وه په‌ره‌ستی وبه ناسیونالیستی کوردی پشتیان له من کرد و هاوکارییان نه‌کردم، ئه‌م هه‌موو به‌سه‌رهاتانه‌م هه‌موو له به‌ر ئه‌وه‌بوو که من وه‌ک کوردێک هه‌وڵمده‌دا ئه‌رکی سه‌رشانی خۆم له پێناو نیشتیمان و نه‌ته‌وه‌که‌م جێبه‌جێ بکه‌م .
هه‌ر له ساڵی 1988 وازم له پارتی کۆمۆنیست هێناو، به مه‌به‌ستی زیاتر ناساندنی کێشه‌ی گه‌له‌که‌م له وڵاتی ئه‌لمانیا له ڕیزی پارتی سه‌وزی ئه‌ڵمانیا وه‌ک ئه‌ندام ده‌ست به کار بووم، هه‌روه‌ها وه‌ک ئه‌ندام و هاوکار له ڕیزی ڕێکخراوی ئه‌منه‌ستی ئنته‌رناسیونال و چه‌ند ڕێکخراوێکی تری پاراستنی مافی مرۆڤ له وڵاتی ئه‌ڵمانیا ده‌ست به کار بووم، له‌و ڕێگه‌شه‌وه به خۆشییه‌وه توانیومه نه‌خشی باشم هه‌بێت له ناساندنی مه‌سه‌له‌ی کورد له هه‌ر چوار پارچه‌ی کوردستاندا.
هه‌ر له سه‌ره‌تای ده‌ست به کار بوونم له گه‌ڵ رێکخراوه‌کانی ئه‌ڵمانیا، به داخه‌وه هه‌واڵی شه‌هید بوونی سه‌رۆکێکی زانای وه‌ک دکتۆر قاسملوم به‌رگۆێ که‌وت، ئه‌وه‌ش ناخۆشترین کاره‌سات بوو له پاش ڕووداوه‌که‌ی هه‌ڵه‌بجه بۆ من و هه‌روه‌ها زیاتر هانده‌رم بوو بۆ به هێز بوونی بیری نه‌ته‌وه‌ییم، ئیدی بڕیارم دا دڵسۆزانه هه‌وڵبده‌م بۆ گه‌ل ونیشتمانه‌که‌م. هاوکات به بێ جیاوازی و بیرته‌سکی له‌گه‌ڵ ده‌یان ڕێکخراوی کولتوری و سیاسی کوردی، به‌شه جیاوازه‌کانی کوردستانی داگیرکراو له وڵاتی ئه‌ڵمانیا هاوکاریم هه‌بووه. چه‌ندین جاریش له لایه‌ن سیخوڕه‌کانی سه‌ربه ئیتلاعاتی ئیرانه‌وه جاسوسیم به سه‌ردا کراوه، به‌ڵام به هاوکاری هاوبیرانم توانیومه به سه‌ر ئه‌و پلانانه‌دا زاڵ بم.
له ڕێگه‌ی ئه‌م نووسراوه‌مدا بانگێشه‌ی گشت هاوڕی وهاوسه‌نگه‌ره دێرینه‌کانم وگشت ئاشناکانم ده‌که‌م له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان و به‌شه‌کانی دیکه‌ی کوردستان، که با پێکه‌وه هه‌مومان به مه‌به‌ستی خه‌بات بۆ سه‌ربه‌خۆیی ئه‌و به‌شه‌ی کوردستانی ئازیزمان له ڕیزی پارتی سه‌ربه‌ستی کوردستان کۆبینه‌وه.
ئیتر با وشیار بین و ڕێگانه‌ده‌ین به‌وه‌ی که فریومان بده‌ن و به ناوی خه‌باتی چینایه‌تی و ئایینی که‌ڵک له تواناکانی ڕؤله‌ی کورد وه‌ربگیرێت، ئه‌وه ڕاستییه‌که که ته‌نها خه‌باتی نه‌ته‌وایه‌تی له پێناو کوردستانێکی ئازاد‌و سه‌ربه‌خۆدا کورد به مافه سروشتیه‌کانی ده‌گات.
خه‌بات له پێناو ڕزگاری هه‌ر به شێکی خاکی کوردستان کارێکی پیرۆزه و ئه‌رکی سه‌رشانمانه، پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان به پێی هه‌ڵسه‌نگاندنه سیاسییه‌کانی و به‌ڕاورد کردن له‌گه‌ڵ هه‌لومه‌رجی سیاسی کوردستان و ناوچه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا، خه‌باته‌که‌ی ته‌رخان کردوه بۆ سه‌ربه‌خۆیی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان، ئه‌مه‌ش لای منی نه‌ته‌وه‌یی و ئه‌وینداری سه‌ربه‌خۆی نیشتمانه‌که‌م جێگای ڕێزه، لای من کرمانجی وسۆرانی و موسڵمان و یه‌زیدی و زه‌رده‌شتی و فه‌یلی و سونی وشیعه و هتد وه‌ک یه‌کن و ڕێزی تایبه‌تم بۆ هه‌موو ئاین و ئایدیایه‌کی جیاواز هه‌یه،به‌ڵام له هه‌مووی گرنگتر بۆ من ئه‌وه‌یه، که به ته‌نیا نه‌ته‌وه‌یه‌ک هه‌یه ناوی کورده‌و نیشتیمانێک هه‌یه ناوی کوردستانه.
له کۆتاییدا ده‌ڵێم بۆ گه‌لێکی 55 ملۆێنی وه‌ک ئێمه‌ی کورد شه‌رمه که که‌سانی وه‌ک ئه‌حمه‌دی نژاد، و مالکی وگول و به‌شار ئه‌سه‌د سه‌رۆک و خاوه‌نی بێت، با چیدیکه ته‌ماشاکه‌ر نه‌بین که خاک و زێدمان داگیرکه‌ر بڕیاری به‌سه‌ردا بدات.
هه‌ر شه‌کاوه بێت خه‌بات له پێناو سه‌ربه‌خۆیی کورد و کوردستان.
هه‌ر شه‌کاوه بێت ڕیزه‌کانی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان.
ئیبراهیم جاف. 2.1.2009 ئه‌ڵمانیا.
[email protected]