هاوکات بانگه‌شه‌ی گشت کوردستانیانی سه‌ربه‌خۆخواز له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان ده‌که‌ین، به تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی به کرده‌وه باوه‌ڕیان به خه‌بات بۆ سه‌ربه‌خۆیی کوردستان هه‌یه، و به مه‌به‌ستی بوژاندنه‌وه و گه‌شه پێدانی خه‌باتی سه‌ربه‌خۆیخوازی له وڵاته داگیرکراوه‌که‌ماندا پێوه‌ندی بگرن به پارتی خۆتانه‌وه، پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان
سه‌رکردایه‌تی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان، پێشوازی له کۆمه‌ڵێک ئه‌ندامی نۆێ ده‌کات

کوردستانیانی هێژا و وڵاتداگیرکراو،
خه‌باتگێڕانی ڕێبازی سه‌ربه‌خۆیی کوردستان،
ئه‌ندامان ودڵسۆزانی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان.
به‌و په‌ڕی خۆشحاڵێیه‌وه پێتان ڕاده‌گه‌یه‌نین، که له به‌هاری ساڵی 2008 وه تا مانگی ئاخری ئه‌م ساڵه، ده‌یان لاوی تێکۆشه‌ر ونیشتمانپه‌روه‌ر پێوه‌ندییان به ڕێکخستنه‌کانی پارتیمان له ده‌ره‌وه‌و ناوخۆی وڵات کردوه، و وه‌ک هاوبیرێکی ڕێبازی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌ندام بوونی خۆیان له پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان ڕاگه‌یاندوه.
سه‌رکردایه‌تی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان، به پارچه گوڵی سێ ڕه‌نگی سه‌ربه‌خۆیی کوردستانه‌وه به خێرهاتنی یه‌که یه‌که‌ی ئه‌و خوشک وبرایانه ده‌کات که سه‌نگه‌ری خه‌باتی سه‌ربه‌خۆیی کوردستانیان هه‌ڵبژاردوه.
جێی ئاماژه پێکردنه که ئه‌و کۆمه‌ڵه نیشتمانپه‌روه‌رانه که هاتوونه‌ته ڕیزه‌کانی پارتیمانه‌وه، وێرای ئه‌وه‌ی که به‌شێکی زۆریان لاون، هاوکات به‌شێکیشیان پێکاتوون له که‌سانی لێهاتوو خاوه‌ن ئه‌زموون، که پێشتر له ڕیزی پارته‌کانی دیکه‌ی کوردستانی‌دا خه‌باتیان کردوه، وه‌هه‌روه‌ها له حیزب و رێکخراوه‌کانی ئوروپایی وئه‌مریکایشدا ئه‌ندام بوون وخاوه‌نی ئه‌زموونی باشن.
وه‌ک سیاسه‌ت و پرینسیپی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان، که هه‌ر له یه‌که‌م ڕۆژی دامه‌زراندنی پارتیمانه‌وه ئاماژه‌مان پێکردوه، هه‌ر کوردێکی تێکۆشه‌ر پێشتر به مه‌به‌ستی کوردایه‌تی له گه‌ڵ هه‌ر حیزب و لایه‌نێکی کوردستانی خه‌باتییان کردبێت، له نێۆ ڕیزه‌کانی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستاندا به‌و په‌ڕی ڕێز وپیزانینه‌وه خه‌باتی پێشوویان له به‌رچاو ده‌گیرێت، و ئه‌رک و به‌رپرسایه‌تی به پێی ڕابوردو و توانایان بۆ دیاری ده‌کرێت.
وێرای به خێرهاتنی گه‌رمی هاوبیرانی نوێمان، هاوکات بانگه‌شه‌ی گشت کوردستانیانی سه‌ربه‌خۆخواز له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان ده‌که‌ین، به تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی به کرده‌وه باوه‌ڕیان به خه‌بات بۆ سه‌ربه‌خۆیی کوردستان هه‌یه، و به مه‌به‌ستی بوژاندنه‌وه و گه‌شه پێدانی خه‌باتی سه‌ربه‌خۆیخوازی له وڵاته داگیرکراوه‌که‌ماندا پێوه‌ندی بگرن به پارتی خۆتانه‌وه، پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موومان یه‌کده‌نگ و یه‌کگرتووانه هزری به ئێرانی کردنی گه‌له‌که‌مان بنبڕبکه‌ین، و بانگێشه‌ی سه‌ربه‌خۆیی یه‌کجاری بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان به گوێی داگیرکه‌رانی کوردستان و جیهاندا بگه‌یه‌نین.
سه‌رکردایه‌تی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان.
www.psk2009.org
20 ی به‌فرانباری 2708 ی کوردی، به‌رامبه‌ر به 9.1.2008 زاینی