یه‌کگرتووی خه‌ڵکی کرماشان و کوردبوونی ئه‌و شاره هه‌میشه دیار و به‌رچاو بووه، بگره له هه‌ر کام له شاره‌کانی دیکه‌ی نه‌ته‌وه بنده‌سته‌کان و شاری فارس نشینه‌کانی دیکه‌ش باسی کرماشان بکرێت، خه‌ڵک قسه‌ی تایبه‌تی له سه‌ر کرماشان هه‌یه، باس له زیره‌کی و یه‌کگرتووی ده‌که‌ن،

بێستان میوانداریی، سکرتێری گشتیی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان، به‌ڕێز (عارف باوه‌جانیی) ده‌کات
ده‌توانن له ڕێگه‌ی ئه‌م لینکه‌وه ڕاسته‌و خۆ له ماڵپه‌ڕی بێستان نێته‌وه وڵامه‌کانی کاک عارف ببینن،
http://www.bestan.net/miwandari(Arf-Bawecani).htm هه‌روه‌ها به شێوه‌ی خواره‌وه ده‌قی وڵامه‌کانتان پێشکه‌ش ده‌که‌ین.
پێناسه:
عارف باوه‌جانی له چه‌ند دێڕێک‌دا:
ناو و ناسناو : عارف ئه‌حمه‌دی، ناسراو به عارف باوه‌جانی.
شۆین و ساڵی له دایکبوون:-4-ی نه‌ورۆزی-،1973-گوندی به‌رکوڕی سه‌لاسی باوه‌جانی، سه‌ربه پارێزگای کرماشان.
کورته پێناسه
له ته‌مه‌نی-7-ساڵیدا واته له ساڵی-1980-له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌که‌ی به‌هۆی هه‌ڵگیرساندی شه‌ڕی نێوان حکومه‌تی ئێراق و ئێران و شه‌ڕی حکومه‌تی تازه‌ی ئێران له‌گه‌ڵ کورده‌کان، ئاواره‌ی ناوچه‌کانی باشوری کوردستان ده‌بن، و له ساڵی-1982-له‌لایه‌ن حکومه‌تی ئێراقه‌وه ده‌گوازرێنه‌وه ئۆردوگای زۆره‌ملی ئه‌ڵتاش. هه‌ر له‌ئۆردوگای ئه‌ڵتاش و له ته‌مه‌نی مێرمنداڵیه‌وه هزری کوردایه‌تی له مێشکی عارف په‌روه‌رده ده‌بێت، له ساڵی-1986-وده‌چێته نێۆ ڕیزه‌کانی حدکا و به‌ڵام له‌به‌ر ته‌مه‌نی مناڵی وه‌ریناگرن و ده‌ینێرنه‌وه، دیسانه‌وه له ساڵی-1988-ده‌چێته‌وه ڕیزه‌کانی حدکا، له‌به‌ر که‌می ته‌مه‌نی بۆ ماوه‌ی نزیک به ساڵێک له یه‌کێتی لاوانی حدکا ده‌بێت، پاشان بۆ ماوه‌ی-4-ساڵ وه‌ک پێشمه‌رگه له ڕیزه‌کانی حدکا ده‌بێت، له ساڵی-1997-له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌که‌ی وله رێگه‌ی کۆمیساریایی به‌رزی په‌نابه‌ران ده‌گه‌نه وڵاتی نۆ‌رویژ، ناوبراو له ماوه‌ی-11-ساڵ ژیانی له وڵاتی نۆ‌رویژ به گه‌رمی سه‌رقاڵی خۆپێگه‌یاندن وناساندنی کێشه‌ی نه‌ته‌وه‌که‌ی ده‌بێت له‌م وڵاته‌دا، هه‌ر به‌و مه‌به‌سته‌ش ده‌چێته ڕیزی یه‌کێک له پارته‌کانی وڵاتی نۆ‌رویژ به ناوی پارتی سوسیال چه‌پی نۆ‌رویژ، هه‌ر له لیستی ئه‌و پارته‌دا له ساڵی-2003-تا-2007-وه‌ک ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانی ئۆسڵۆی پایته‌ختی نۆ‌رویژ هه‌ڵده‌بژێردرێت، هه‌روه‌ها له ته‌مه‌نی-11-ساڵی ژیانی له وڵاتی نۆ‌رویژ به‌رده‌وام بووه له خزمه‌تی بێوچانی به کێشه‌ی کورده په‌نابه‌ره‌کانی ناو وڵاتی نۆ‌رویژ، و ئۆردوگای ئه‌ڵتاش و کورده‌کانی ئاواره له تورکیا‌و ولاتانی ئێراق و ئۆردون، له ساڵی-2006-وێرای چه‌ند هاوبیرێکی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان یان وه‌ک پارتێکی نه‌ته‌وه‌یی وسه‌ربه‌خۆخواز بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان دامه‌زراندوه، که خه‌بات ده‌کات بۆ بڵاوکردنه‌وه‌ی بیری سه‌ربه‌خۆیی له کوردستاندا، ناساندنی کێشه‌ی گه‌لی کورد له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان به دونیای ده‌ره‌وه، کۆکردنه‌وه‌ی پشتیوانی نێۆنه‌ته‌وه‌یی به کێشه‌ی کورد له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان، تا ئیستاش زۆر سه‌رکه‌وتووانه کاره‌کانی ئه‌م پارته پێش چووه، بۆ زیاتر ئاگادار بوون له چالاکییه‌کانی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان، تکایه سه‌ردانی ماڵپه‌ڕی-www.psk2006.org -بکه‌ن، هه‌روه‌ها ناوبراو پێوه‌ندیه‌کی باشی له نێوان که‌سانی باڵاده‌ستی حکومه‌تی نۆ‌رویژ وزۆر له‌وڵاتانی ئوروپایی و ئه‌مریکایدا هه‌یه، که‌سێکی چالاک وهه‌ڵسوڕ وماندوونه‌ناسه بۆ خزمه‌ت به گه‌ل ونیشتمانه‌که‌ی.
ئه‌زموونی کاری سیاسی
نزیک به-16-ساڵ ئه‌ندامی حدکا،
نزیکی-5-ساڵ ئه‌ندامی پارتی سوسیال چه‌پی نۆرویژی،
هاوکات به‌شداری له ده‌یان کۆرسی سیاسی وزانستی،
نووسین و خۆێندنه‌وه
خاوه‌نی-3-په‌رتووکی چاپ نه‌کراوه، هه‌روه‌ها به ده‌یان وتار‌و چاوپێکه‌وتنی سیاسی ونه‌ته‌وه‌یی له ڕۆژنامه ومیدییاکانی کوردی و بێگانه بڵاوکراوه‌ته‌وه، شاره‌زای به سه‌ر زمانه‌کانی کوردی و فارسی و عه‌ره‌بی و نۆرویژی و که‌مێک ئینگلیزی‌دا هه‌یه، هه‌روه‌ها ناوبراو به-100-سه‌دان په‌رتووکی خۆێندوه‌ته‌وه، ڕۆژانه سه‌رقاڵی لێکۆڵینه‌وه‌و خۆیندنه‌وه‌یه. هه‌میشه له هه‌وڵی فێربوونی بابه‌تی نۆییه.
له بواری خۆێندندا
به هۆی ته‌مه‌نی ئاواره‌ی و پێشمه‌رگایه‌تیه‌وه نه‌یتوانیوه قۆناخه‌کانی سه‌ره‌تایی خۆێندن ببڕێت، له کاتی گه‌یشتنی به وڵاتی نۆ‌رویژ پاش-2-ساڵ به‌شداری له کۆرسی زمان فێر بوون وکاری پراکتیکی، له هاوینی-1999-له تاقیکردنه‌وه‌ی بۆ به‌شداری له خۆێند بۆ پۆلی یازده قبوڵ ده‌بێت، تا پێش زانکۆ له قوتابخانه‌کانی کارلسرویدو سینسن له ئۆسڵۆ درێژه به خۆیندن ده‌دات، به‌ڵام به هۆی سه‌رقاڵی کاروباری بنه‌ماڵه و به‌رپرسایه‌تی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان بۆ ماوه‌یه‌ک دیاریکراو خۆێندنی ڕاگرتووه، پاشان درێژه به خۆێندنه‌که‌ی ده‌داته‌وه. ده‌کرێت بڵێین ناوبراو هه‌وڵێکی زۆری داوه بۆ خۆپێگه‌یاندن، کۆسپه‌کانی ژیانی ناخۆشی په‌نابه‌ری به چۆکیدا نه‌هێناوه.
ئه‌زمونی کار
1- کار له چاپخانه.
2- کاری خۆبه‌خش له-3-ڕێکخراوی مافی مرۆڤ
3- ئه‌زموونی-4-ساڵ کار له ئۆردوگای په‌نابه‌ری له ناو وڵاتی نۆروژ، واته له چه‌ندین کامپی جیا جیا،
4- کار له ناوه‌ندی هاوکاری په‌نابه‌ری له ئۆسڵۆ نواس .
5- ئه‌زموون له ئه‌رکه‌کانی ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانی.
6- هاوکاری به‌رده‌ستی پارێزه (وه‌کیل) واته بۆ کۆکردنه‌وه‌ی په‌روه‌رده و هه‌روه‌ها وه‌رگێری بۆ پارێزه‌ر.
7- ئه‌زموون وه‌ک وه‌رگێر (موته‌رجم)، بۆ-4-ناوه‌ندی وه‌رگێران له وڵاتی نۆ‌رویژ،
8- وه‌ک کارمه‌ندی کاتی به‌شداری له چه‌ندین پرۆژه‌ی خاجی سوور بۆ په‌نابه‌ران. واته خولی چه‌ند ڕۆژی.
9- ئه‌زموونی دۆزینه‌وه‌ی کار بۆ بێکاران.
10- به‌شداری له‌چه‌ندین په‌روه‌رده‌ی دادگایی له ئۆسڵۆ، وه‌ک که‌سی لای ده‌ستی ڕاست و چه‌پی دادوه‌ر، که له یاسای وڵاتی نۆ‌رویژ دا زۆر که‌س بۆ ئه‌و کاره دیاری ده‌که‌ن، له وڵاتی نۆ‌رویژ ئه‌م که‌سانه به مێد دوممه‌ر واته که‌سی ته‌نیشت دادوه‌ر ناو ده‌به‌ن،- Med dommer
11- هاوکاری کاناڵی-2-ی ته‌له‌فزێۆنی نۆ‌رویژ، بۆ دۆکۆمێنتی سیاسی له‌سه‌ر کوردستان،
به‌شداری له چه‌ندین ده‌وره‌و خولی گرنگ
به‌شداری له خولی که‌مپیوته‌ر ، داتا کۆرت
به‌شداری له خولی-3-ڕۆژه تایبه‌ت به شێوه‌ی هه‌ڵس و که‌وت وکارکردن له بواری سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی.
به‌شداری له خولی مافی مرۆڤ،
به‌شداری له خولی چۆنیه‌تی کاری دیپلوماسی،
به‌شداری له خولی ڕاوێژکاری
به‌شداری له خولی کارکردن له‌گه‌ڵ لاوان و مێرمنداڵان،
ئه‌م کورته ژیاننامه‌یه له‌سه‌ر داخوازیی بێستان و له‌لایه‌ن به‌ڕێز عارف باوه‌جانییه‌وه نێردراوه ... (بێستان)
ئه‌حمه‌د له سوید
سڵاو له کاک عارف و ده‌ستی ماڵپه‌ڕی بێستانیش خۆش بێ بۆ ئه‌م کاره.
کاک عارف ئێوه وه‌ک سه‌رۆکی حیزبێکی له‌دایک بووی هه‌نده‌ران چ پڕۆژه‌یه‌کتان بۆ دواڕۆژی کوردستان پێیه? ئایا جیاوازی ئێوه و حیزبی دیموکرات و حیزبه‌کانی تر چیه? سوپاس.
وه‌ڵام/
سڵاو له ئێوه‌ی به‌رێزیش کاک ئه‌حمه‌د، کاکه گیان له‌وه دڵنیابه که دامه‌زرێنه‌رانی پسک هه‌موو له هه‌نده‌ران ناژین، به‌شی زۆریان له ناوخۆی وڵات ده‌ژین، هه‌روه‌ها هیچکام له ئێمه حه‌زمان نه‌ده‌کرد که ڕاگه‌یاندنی دامه‌زراندنی پسک له هه‌نده‌ران بایه، به‌ڵام خۆت باش ده‌زانی کاری سیاسی له ناخۆی وڵات له لایه‌ن داگیرکه‌رانی کوردستانه‌وه قه‌ده‌غه‌یه، زۆریشمان هه‌وڵدا له باشوری کوردستان و به شێوه‌ی پرێس کۆنفرانسێک دامه‌زراندنه‌که‌ی ڕاگه‌یه‌نین به‌ڵام ئه‌و ڕێگایه‌مان پێنه‌درا، به‌شی زۆری کاره‌کانی ئێمه ڕۆژانه ڕێکخستنی هاوبیره‌کانمانن له ناوخۆی ولات، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش که وه‌ک پێویست له خه‌ڵکه‌که‌مانه‌وه نزیک نین، به‌ڵام و به خۆشییه‌وه له کاره‌کانمان زۆر سه‌رکه‌وتووین، دڵنیاشبه ئه‌گه‌ر له ناوچه‌کانی باشوری کوردستان بایه‌یین له‌وانه‌یه وه‌ک ئیستا له ئاست کاری ڕێکخستنی ناوخۆی و دیپلوماتییه‌وه چالاک نه‌بایه‌ین، بێگومان هه‌ر لایه‌نێکی سیاسی بییه‌وه وه‌ک پارتێکی سیاسی یا فه‌رهه‌نگی له نێۆ خه‌ڵکه‌که‌یدا نه‌خشی هه‌بێت، ده‌بێت پرۆژه‌ی کاری بۆ ئیستا و دوارۆژیش هه‌بێت، ده‌نا ئه‌گه‌ر وا نه‌بێت ناتوانێت پارتێکی سه‌رکه‌وتوو بێت.
ئێمه وه‌ک پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان که خۆمان به پارتیکی نۆێ و نۆیخواز ده‌زانین، حه‌تمه‌ن بیرمان له پرۆژه‌ش کردوه‌ته‌وه، کاره‌کانی ئێمه هه‌موو به شێوه‌ی نۆێکاری و داڕشتنی پلان و پرۆژه به‌رێوه‌ده‌چێت، جا له‌وانه‌یه به پێی ئیمکاناتی هێز و ئابوری نه‌توانین هه‌موو پرۆژه‌کانمان به جارێک بخه‌ینه گه‌ڕه‌وه، به‌ڵام به پێی توانا له سه‌ر هیندێک پرۆژه‌ی به‌رچاو کار ده‌که‌ین، یه‌کێک له‌و پرۆژه گرنگانه، کۆکردنه‌وه‌ی زانیاری گشتییه له‌سه‌ر ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان له زۆر بواری گرنگدا‌و، به شێوه‌ی داتایی (ژمێریاری) که چه‌ندین که‌سایه‌تی پسپۆر و لیزانمان بۆ ئه‌و کارانه له ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی وڵات داناوه، تا ئیستاش به باشی کاره‌کانیان بۆ پێشه‌وه ده‌چێت.
زۆر پرۆژه‌ی دیکه‌مان له‌سه‌ر چۆنیه‌تی به‌رێوه‌بردنی حکومه‌ت و دابینکردنی ژیانی ئاسان بۆ ئاینده‌ی خه‌ڵکه‌که‌مان به‌ده‌سته‌وه‌یه، که ئیستا باسکردنیان به پێویست نازانم، به‌ڵام له‌پاش کۆنگره‌ی یه‌که‌مه‌وه له‌وانه‌یه بڵاوبکرێنه‌وه.
جیاوازی ئێمه له‌گه‌ڵ حیزبه‌کانی دیکه که ناوت هێناون، دوو خاڵی به‌رچاون, یه‌ک ئه‌وه‌یه که ئێمه ئامانجی سه‌ره‌کیمان ده‌وڵه‌تێکی سه‌ربه‌خۆییه بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان، نه‌ک خه‌بات بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافه‌کانی گه‌له‌که‌مان له چوارچێوه‌ی ئێرانی فیدراڵ یا به قه‌وڵی فارسه‌کانی ئیرانی باستانی کۆن، ئێمه پێمان وایه ئه‌و داستان و مێژووه پێشکه‌شی فارسه‌کانی بکه‌ین، به‌و قسه بریقه‌دارانه سه‌رنجمان ڕانه‌کێشن که وڵاتێکمان خۆش بوێ هه‌زاران ساڵه خاکه‌که‌یان داگیر کردوین و سه‌روه‌ت و سامانمان به تاڵان ده‌به‌ن.
زمناکۆ عیزەتی خۆێندکاری بەشی ئابوری و زانستی گشتی - بێستون کرماشان
من لە ڕێگەی ماڵپەڕی پارتی سەربەستیی کوردستان، بەم ماڵپەڕە ئازیزە ئاشنا بوم،.دەستخۆشانە لە ماڵپەڕی بێستان نێت دەکەم، بەڕاستی میوانێکی لایقی هەڵبژاردووە، کاک عاڕف تێکۆشەرێکی خۆێن گەرم و گەنج دڵسۆزی گەلەکەیەتی. من بە شیوەی خوارەوە چەند پرسیارێک ئاراستەی بەرێزیان دەکەم. 1- کاک عارف ئایا بەریزتان تا چەند باوەڕتان بەوە هەیە کە لە شارێکی گەورەی وەک کرماشان هەردوو مەزهەبی شیعە و سونی هەیە، کە هەمیشە لە ڕێگەی ناحەزانی کوردەوە هەوڵێکی زۆر دراوە لەو کاناڵەوە کێشەوە بخەنە ناو کوردەکانی کرماشان: بەڵام بەنەزری من ئیستا حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان زیاتر وەک حیزبێکی سونی خۆێان پێشانداوە، ئەمەش نگرانی لای ئەو کەسانە دروست کردوە کە شیعەمەزهەبن، ئێوە لەو بوارەوە چ دەفەرموون?.
2- ئایا ئێوە چۆن دەڕوانە کەسایەتی خواڵێخۆشبوو مامۆستا مەلا موحەمەد ڕەبیعی?.
3- کاک عارف ئێوە باس لە ئیستقلالی کوردستان دەکەن، ئەمەش بۆ من و زۆر دانشجوی دۆستم جێگای خۆشحاڵییە، ئایا قودرەتێکی گەورەی جیهانی لە پشتی پارتی سەربەستیی کوردستان هەیە?.
4- کاک عارف ڕاستە ئێوە یەژن بایەد کرماشان پایتەختی ئایندەی کوردستانی ڕۆژهەڵات بێت ?.
5- کاک عارف بۆ شۆردنەوەی ئاسەواری بە فارس کردنی کرماشان چ پێشنار و پروژەیەکتان هەیە ئەڕا دوا ڕۆژ?.
سوپاس و چاوەڕیی جوابت دەکەین.
وه‌ڵام/
کاک زمناکۆ سڵاو له به‌ریزیشتان، سوپاس له‌و لوتفه‌ی به‌رامبه‌ر برای بچوکتان هه‌تانه، وڵامه‌کانت به شێوه‌ی خۆواره‌وه ده‌ده‌مه‌وه خزمه‌تت.
1- ئێمه وه‌ک پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان، بۆچوونێکی تایبه‌تیمان له سه‌ر کرماشان له زۆر بواردا هه‌یه، له به‌رنامه و پرۆگرامی خۆشمان ئاماژه‌مان پێکردوه، ئێمه کرماشان به شارێکی فره ئاینی فره کولتوری و فره زاراوه‌ی کوردستانی ده‌زانین، بێجگه له مه‌زهه‌به‌کانی شیعه و سونی، بگره ئاینه‌کانی یارسان و زه‌رده‌شتی و به‌هایی و هیندێک ورده ئاینی دیکه له کرماشان دا هه‌یه، ئه‌مانه‌ش ده‌بێت لێکۆڵینه‌وه‌ی دروستیان له‌سه‌ر بکرێت.
ده‌بێت ئه‌و شاره به نموونه له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بناسرێت که به‌م فره ڕه‌نگییه‌وه پێکه‌وه به ئاسوده‌ی و ئارامی بژین، بۆ ئه‌مه‌ش کاری ژیرانه و بۆێرانه‌ی ده‌وێت، کرماشان به شارێکی مێژوویی و بوونی به‌ڵگه‌ی زیندوو له هه‌زاران ساڵه‌ی شارستانییه‌تی دا ناسراوه.
یه‌کگرتووی خه‌ڵکی کرماشان و کوردبوونی ئه‌و شاره هه‌میشه دیار و به‌رچاو بووه، بگره له هه‌ر کام له شاره‌کانی دیکه‌ی نه‌ته‌وه بنده‌سته‌کان و شاری فارس نشینه‌کانی دیکه‌ش باسی کرماشان بکرێت، خه‌ڵک قسه‌ی تایبه‌تی له سه‌ر کرماشان هه‌یه، باس له زیره‌کی و یه‌کگرتووی ده‌که‌ن، به‌ڵام هه‌روه‌ک به‌رێزتان ئاماژه‌تان پێکردوه که دوژمنانی یه‌کێتی ڕیزه‌کانی گه‌ل، هه‌میشه هه‌وڵیان داوه ناکۆکی بخنه نێۆ خه‌ڵکی کرماشانه‌وه، هه‌میشه هه‌وڵیانداوه ئاسه‌واری کوردبوونی ئه‌و خه‌ڵکه بشۆنه‌وه، حه‌تا له سه‌دان ساڵ پێشه‌وه وایان کردوه که جلوبه‌رگی کوردی له‌و ناوچانه له به‌رنه‌کرێت، هه‌وڵیانداوه له کاناڵی ئاینی و مه‌زهه‌بییه‌وه دژایه‌تی بخه‌نه ناو خه‌ڵکه‌وه، به‌ڵام خه‌ڵکه‌که زۆر له‌وه هوشیارتر بوون که دوژمنان ویستوویانه، ئیستاش ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران به‌رده‌وام له‌هه‌وڵی دروستکرنی کێشه‌یه له نێوان سونی وشیعه، سونی و یارسانییه‌کان و زۆر کێشه‌ی دیکه که به ده‌ست ئێمه مانان ده‌گات، هه‌روه‌ها داگیرکه‌رانی کوردستان ئیستا شێوه‌یه‌کی دیکه‌یان بۆ له‌به‌یندانی که‌سایه‌تی لاو و نه‌وه‌ی نویێ ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان ده‌ستپێکردوه، ئه‌ویش بڵاوکردنه‌وه‌ی ماده بێهۆشکه‌ره‌کانه وهه‌ر له‌و ڕێگه‌شه‌وه به بڵاوکردنه‌وه‌ی ڤا‌یرۆس و ئایدز درێغی نه‌کردوه، که زۆر به‌داخه‌وه به پێێ ئه‌و سه‌رچاوانه وا باسده‌که‌ن له کرماشان زیاد له-2000-که‌س ئاڵوده‌ی نه‌خۆشی ئایدز بووه، هه‌زاران که‌سیش موعتاد و ماڵوێرانی ئه‌و موخه‌ده‌راتانه بووه.
منیش له‌گه‌ڵ ئه‌و بۆچوونه‌تا هه‌م که حیزبه‌کانی کوردستانی تا ئیستا نه‌یانتوانیوه وا خۆیان پێشان بده‌ن که حیزبی گشت چین و تۆێژێکی ئه‌م کۆمه‌ڵگایه‌ن، هیندێک هه‌ڵسوکه‌وتیان وا پێشانی خه‌ڵکی داوه که حیزبی گروپێکی تایبه‌تی کوردستانن.
2- خوالێخۆشبوو مامۆستا مه‌لا موحه‌مه‌دی ڕه‌بیعی که‌سایه‌تییه‌کی ئاشتیخوازی ئاینی و نیشتمانپه‌روه‌ر بووه، که‌سیک بووه له ته‌واوی خوتبه‌کانی پێش نۆێژیدا بانگێشه‌ی بۆ مه‌زڵوومیه‌ت و بنده‌ستی گه‌لی کورد کردوه، من بۆخۆم گۆێم له یه‌کێک له کاسێته‌کانی بووه، که له ساڵی هه‌شتاکاندایه له ناوجه‌رگه‌ی کرماشان به ده‌نگی به‌رز هاوار ده‌کات که ئێمه‌ی کورد له لایه‌ن-4-ده‌وڵه‌تی به ناو ئیسلام و به کرده‌وه دژی ئیسلام لێمان قه‌تڵ و عام ده‌کرێت، جا که‌سێک له دژاورترین ساته‌کانی ده‌سه‌ڵاتدارێتی کۆماری ئیسلامی ئێران‌دا خیتابی وا بدات، ده‌یسه‌لمێنێت که چه‌نده نیشتمانپه‌روه‌ر بووه، من ده‌لێم ده‌بێت وته به‌نرخه‌کانی مامۆستا ڕه‌بێعی بچێته نێو وانه‌کانی قوتابخانه بۆ ئاینده‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستانه‌وه. با ئێمه هه‌ر پێمان وانه‌بێت ئه‌گه‌ر که‌سێک چه‌پ بوو هه‌ر ئه‌و شۆڕشگێره، ئه‌وه‌ته ده‌بینین که که‌سایه‌تییه‌کی ئاینی وه‌ک مامۆستا ڕه‌بیعی به قه‌ت حیزبێکی گه‌وره دوژمنانی به زاڵه هێنابوو، که مخابن به پلانێکی گڵاو زۆر ناپیاوانه شه‌هیدیان کرد، ویستیان له کاتی شه‌هید بوونه‌که‌شی کێشه بخه‌نه نێوان سونی و شیعه‌وه له کرماشان‌دا، که گوایا ناڕاسته‌وخۆ و له ڕێگه‌ی که‌سانی سه‌ر به ده‌زگای داپڵۆسێنه‌ری خۆیانه‌وه وا بڵاویان ده‌کرده‌وه که ئه‌مه کاری ڕێژیم نه‌بووه، گوایا گروپێکی تایبه‌تی شیعه مه‌زهه‌ب له کرماشان تروریان کردوه.
3- هیچ قودره‌تێکی گه‌وره‌ی جیهانی له پشت ئێمه‌وه نییه، کورد که داوای خودموختاری و فیدراڵیش ده‌کات هیچ قودره‌تێک پشتی ناگرێت. ئه‌وه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی که ئێمه‌ی کورد خۆمان ڕێگا ئه‌سڵیه‌که‌مان پێشانی جیهان نه‌داوه، هه‌میشه خۆمان به گروپێکی بچووکی نێوان وڵاتانی داگیرکه‌ر زانیوه، داوای نیمچه مافێکمان کردوه، وامان پێشانداوه که کێشه‌ی ئێمه‌ی کورد کێشه‌یه‌کی ناوخویی وڵاتانی داگیرکه‌ره، ئه‌مه‌ش له بواری پرینسیپی سیاسی نێۆده‌وڵه‌تیه‌وه وا نیشان ده‌دات که نابێت ده‌ست بخرێته نێۆ کیشه‌ی ناوخۆی وڵاتێکه‌وه، بۆ به‌ده‌ستهێنانی قودره‌تی جیهانی پێویستمان به یه‌کگرتووی و جه‌سوربوونی ئێمه‌ی کورده له‌سه‌ر داوا ڕه‌واکه‌مان که ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆیی کوردستانه، که ئه‌وه‌ش وا ده‌کات زۆر ده‌وڵه‌تی به هێزی جیهانی به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان له وه‌دا ببینه‌وه که پشتگیری له دروستبوونی ئه‌و ده‌وله‌ته بکه‌ن، که-15-ملۆین کورد له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان ده‌یهه‌وێ، کوا ئێمه تا ئیستا توانیومانه لانیکه‌م-10-هه‌زار که‌س بڕژێنینه سه‌ر شه‌قامه‌کان و داوای سه‌ربه‌خۆیی بکه‌ن، ئیتر چۆن چاوه‌ڕێ بین حه‌تمه‌ن ده‌بێت ده‌سه‌ڵاتێکی به هێزی جیهانی سه‌ربه‌خۆییمان بۆ دروست بکات، با هه‌نگاوی یه‌که‌م خۆمان به جیهان پێشان بده‌ین سه‌ربه‌خۆییمان ده‌وێ، هه‌ر ده‌وڵه‌تێکی به هێزی ئه‌م جیهانه ئه‌گه‌ر بیهه‌وێ پشتیوانی له کورد بکات به‌دوای به‌رژه‌وه‌ندی خۆیدا ده‌گه‌ڕێت. ده‌بێت ئێمه‌ی کوردیش ئه‌وه‌نده زیره‌ک بین و کارێکی وابکه‌ین ئه‌و به‌رژه‌وه‌ندییه‌ی ئه‌وان ده‌یانه‌وێ لای خۆمان دروستی بکه‌ین، نه‌ک هه‌ر داگیرکه‌ران وابکه‌ن.
4- به‌ڵێ ئێمه وه‌ک پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان پێشنیاری ئه‌وه ده‌که‌ین که کرماشان بکرێت به پایته‌ختی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان، بۆ ئه‌وه‌ش مه‌به‌ست و هۆکاری زۆر له پشته‌وه‌یه که به‌شێکی له پرسیاری یه‌که‌مدا وڵاممان داوه‌ته‌وه، ئه‌گه‌ر هه‌ڵ و مه‌رج له بار بوو له دوا ڕۆژدا زیاتر له‌سه‌ر ئه‌و پێشنیاره کار ده‌که‌ین.
5- دیاره پێویسته کاتێک بچینه‌وه ناو کرماشان ئه‌م پێشنیارانه بخرێنه به‌رباسه‌وه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئێمه وه‌ک پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان، ده‌سه‌ڵاتی سیاسیمان به ده‌سته‌وه بێت، به‌ڕاستی هه‌وڵ ده‌ده‌ین بۆ هیندێک کاری هه‌ره‌وه‌رزی شانبه‌شانی خه‌ڵک و لایه‌نه سیاسییه‌کان، وه‌ک دانانی قوتابخانه‌ی به په‌له بۆ مناڵان و گه‌وره ساڵان به زمانی دایکی، بڕیاری به‌شداری قوتابیان له قوتابخانه‌کان به به‌رگی ڕه‌سه‌نی کوردییه‌وه، که‌ڵک وه‌رگرتن له سه‌رچاوه ئابوریه‌کانی کرماشان بۆ شۆردنه‌وه‌ی ئاسه‌واره‌کانی هه‌زاران ساڵه‌ی داگیرکه‌ر، نه‌ک ئه‌وه‌ی داهاتی نه‌وتی کرماشان ببه‌ین له تارانه‌وه به‌شی بکه‌ین.
هه‌ژار/ فینلاند
کاک عارف ئه‌م کاته‌تان خاس و مان‌و نه‌ون. سڵام بۆ به‌ڕێوه‌به‌ری بێستان. کاک عارف ئێوه ده‌رباره‌ی حیزبه‌کانی کوردستانی رۆژهه‌ڵات به ئیسلامی و نائیسلامیه‌وه نه‌زه‌رتان چیه? په‌یوه‌ندیتان له‌گه‌ڵ کام حیزبه‌یان زۆر خاسه و له‌گه‌ڵ کامه‌یان په‌یوه‌ندیتان نیه? له‌گه‌ڵ حیزبه ئیسلامیه‌کان په‌یوه‌ندیتان هه‌یه?
کاک عارف نه‌زه‌رتان له‌باره‌ی کوردستانێکی گه‌وره و یه‌ک پارچه و سه‌ربه‌خۆ چیه? ئێوه داوای کوردستانێکی یه‌ک پارچه ده‌که‌ن یان ته‌نها بۆ رۆژهه‌ڵات? سوپاستان ده‌که‌م ئه‌گه‌ر وه‌ڵامم بده‌نه‌وه. هه‌ژار له فیلاند
وه‌ڵام/
کاک هه‌ژار کاتی تۆش به خێر.
1- ئێمه ڕێز له خه‌بات و تێکۆشانی هه‌ر حیزبێکی کوردستانی ده‌گرین که خه‌بات بۆ مافه‌کانی گه‌لی کورد بکات، جا ئه‌گه‌ر ئاینی بێت یا عیلمانی.
2- به بۆچوونی ئێمه کوردستانێکی گه‌وره کاتێک دروست ده‌بێت که به‌شه داگیرکراوه‌کانی کوردستان هه‌ر یه‌که به شێوه‌یه‌ک ڕزگاریان بووبێت، چون شتێکی ئاشکرایه که هه‌رگیز ئه‌و-4-به‌شه‌ی کوردستان پێکه‌وه نه‌جاتیان نابێت، یا به جارێک-4-ده‌وڵه‌تی داگیرکه‌ر له ناوچه‌که ناڕوخێت، بۆ نموونه ئیستا هه‌لێک بۆ کورده‌کانی باشوری کوردستان هه‌ڵکه‌وتووه، خۆ نابێت ئه‌وان چاوه‌ڕیی-3-به‌شه‌داگیرکراوه‌که‌ی دیکه‌ی کوردستان بن، به بۆچوونی ئێمه هه‌ر به‌شه‌و به ناوی خۆیه‌وه سه‌ربه‌خۆیی به ده‌ست بێنێ، جا ئه‌و کات خه‌ڵک و په‌رله‌مانی به‌شه‌کانی کوردستان بڕیار ده‌ده‌ن پێکه‌وه به ناوی کوردستانێکی گه‌وره‌وه بژین، یا به ناوی ده‌وڵه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی کوردستان به شیێوه‌ی کۆنفیدراڵی پێکه‌وه بژین، من بۆخۆم وه‌ک عارف پێم خۆشه له‌م جیهانه‌دا-4-کوردستان هه‌بێت تا یه‌ک کوردستان، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی تۆ خاوه‌نی-4-ده‌نگ و-4-هێزی نیزامی و-4-باڵۆێزی جیاوازی له جیهاندا، ئه‌مه‌ش بۆ کورد زۆر پێویسته. ئه‌وه‌ته عه‌ره‌به‌کان یه‌ک نه‌ته‌وه‌ن به‌ڵام-22-ده‌وڵه‌ته‌ن، تورکه‌کان یه‌ک نه‌ته‌وه‌ن چه‌ندین ده‌وڵه‌تن. ئێمه وه‌ک پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان نه‌ته‌وه‌ی کورد به یه‌ک نه‌ته‌وه و خاکی کوردستان به یه‌ک خاک ده‌زانین، به‌ڵام خه‌باتمان تایبه‌ته بۆ سه‌ربه‌خۆیی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان، ده‌توانی له‌و بواره‌وه ته‌ماشای به‌رنامه و پرۆگرامی پارتی سه‌ربه‌ستیی بکه‌ی، له ماڵپه‌ری ناوه‌ندی پارتیمان.
www.psk2006.org
قه‌مته‌ران
دوای سڵاو من ئه‌م چه‌ند پرسیارێکم له به‌ڕێز باوه‌جانی هه‌یه. ئومێدوارم بێ وه‌ڵامم نه‌کا:
1- پێتانوایه شوعارێکی به‌رزی وه‌ک سه‌ربه‌خۆیی میلله‌تێک که حیزبه‌که‌ت ئیدیعای ده‌کا، به چه‌ند که‌سێکی دانیشتووی هه‌نده‌ران هه‌ڵده‌گیرێ?
2- بێجگه له خۆتان وه‌ک سکرتێری گشتی بۆ که‌سی دیکه‌ی ئه‌ندامانی سه‌رکردایه‌تیی غه‌یبن و که‌س نایانبینێ?
3- به‌ڕاستی خۆتان باوه‌ڕتان به‌و بیۆگرافیه هه‌یه که له سه‌ره‌وه نووسیوتانه? من که نا، به‌ڵام ئێوه ده‌ڵێن چی?
وه‌ڵام/
سڵاو و ڕێزی منیش بۆ به‌رێزتان. کاک قه‌مته‌ران ئێمه نه‌مانوتووه سه‌ربه‌خۆیی به چه‌ند که‌س و چه‌ند حیزبێکیش ده‌بێت، ئێمه هه‌میشه وتوومانه سه‌ربه‌خۆیی به یه‌کگرتووی خه‌ڵکه‌که‌مان ده‌بێت، له‌و بواره‌وه له پرسیاری کاک زمناکۆ له سه‌ره‌وه زیاتر باسمکردوه ده‌توانی بیخوێنیته‌وه. سه‌باره‌ت به پرسیاری دووه‌متان، کاکه گیان له‌وانه‌یه بۆخۆت حه‌وسه‌ڵه‌ی ئه‌وه‌ت نه‌بێت که سه‌ردانی ماڵپه‌ڕی ئێمه بکه‌ی، ده‌نا هاوبیرانی من له پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان که‌سانی زۆر لێهات و به‌رچاون، له زۆربه‌ی ڕۆژنامه و میدیاکانی کوردستانی و جیهانی به نووسین و وتوێژی میدیایی به‌رچاون، به‌ڵام تۆ نایانبینی ئه‌وه گلێیه‌که لای خۆته، سه‌باره‌ت به پرسیاری سێیه‌مت له سه‌ر بیوگرافی من، هه‌ر تاکێکی ئه‌م جیهانه بۆخۆی خاوه‌نی بیوگرافی خۆیه‌تی، جا هیندێک خاوه‌نی بیوگرافیه‌کی زۆر ده‌وڵه‌مه‌نده و هیندێکیش که‌م، بیوگرافی منیش تا ئه‌مڕۆ هه‌ر ئه‌وه‌یه که ده‌یبینی، جا باوه‌ڕیش ده‌که‌ی یا نایکه‌ی ئه‌وه مافی خۆته‌وه، هه‌ر شاد و سه‌رکه‌وتوو بیت.
سمکۆ/ نۆروێژ
کاک عارف گیان سڵاوتان لێبێ. هیوادارم هه‌میشه باش بن و له وه‌ڵامی پرسیاری خوێنه‌ران باکتان نه‌بێ. من ته‌نها پرسیارێک ئاڕاسته‌ی به‌ڕێزتان ده‌که‌م، ئه‌میش ئه‌وه‌یه که:
وه‌ک هه‌موومان ئاگادارین به‌ڕێزتان یه‌کێک له پێشمه‌رگه کۆنه‌کانی حیزبی دیموکرات بوون و تا پێش دامه‌زراندنی پارته‌که‌تان ئه‌ندامی ئه‌و حیزبه بوون. به‌لام له هه‌ڵوێستێکی چاوه‌ڕوان نه‌کراودا پشتتان له خه‌ت و رێبازی پێشه‌وا و د. قاسملوو کرد و بوونه دامه‌زرێنه‌ری پارتێکی جیاواز له حیزبی دیموکرات. ئه‌وکات ده‌نگۆ ئه‌وه بڵاوبۆوه که ئێوه له‌گه‌ڵ به‌رپرسی کومیته‌ی ئه‌وکاتی حیزب له نۆروێژ ناخۆشیتان که‌وتۆته به‌ین و هه‌ر ئه‌وه‌ش هۆکاری دوورکه‌وتنه‌وه‌ی ئێوه بووه له حیزب!! ئه‌گه‌ر ئه‌م ده‌نگۆیه راسته تکایه روونکردنه‌وه‌ی زیاتر به ئێمه بده‌ن، ئه‌گه‌ر راستیش نییه تکایه هۆکاری جیابوونه‌وه‌تان له حیزبی دیموکرات به ئێمه بڵێن، با چیتر نهێنییه‌کان نه‌خرێنه ژێر گڵ. هه‌ر خۆش بن. ده‌ستی ئێوه‌ش خۆش به‌ڕێزانی سایتی بێستان، ماندوو نه‌بن.
وه‌ڵام/
کاک سمکۆ سڵاو له به‌رێزیشتان، به‌ڵێ من پێشتر هه‌م پێشمه‌رگه و هه‌م ئه‌ندامی حدکا بووم و شانازایشی پێوه ده‌که‌م، له‌گه‌ڵ هیچ که‌سێکیش کێشه‌م نه‌بووه، ئه‌وانه‌ی له حدکا له منه‌وه نزیکبوون یاخود له‌گه‌ڵ من کاریان کردوه به تایبه‌ت له‌م ده‌ساڵه‌ی ئاخره‌وه تا ئیستا، باش ده‌زانن که من هه‌ر له‌و کاتانه‌وه که‌سێکی سه‌ربه‌خۆییخواز بوم، باوه‌ڕم به خه‌بات بۆ سه‌ربه‌خۆیی کوردستان هه‌بووه، هه‌رده‌م چاوه‌ڕوانی گۆڕانی شوعاری حیزبه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتم ده‌کرد بۆ سه‌ربه‌خۆیی، به‌ڵام ئه‌و ئاواته‌ی من و هه‌زارانی وه‌ک من نه‌هاته دی، و بۆیه له‌گه‌ڵ چه‌ند هاوبیرێکم ئه‌م حه‌ره‌که‌ته تازه‌یه‌مان به ناوی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان دامه‌زراندووه، به شانازیشه‌وه درێژه‌ی پێده‌ده‌ین.
کاک سمکۆی به‌رێز حدکا ته‌مه‌نی-63-ساڵ تێپه‌ڕاندووه، دێرینترین پارتی سیاسییه له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان، ده‌بێت وه‌ک حیزبی دایک چاوی لیبکرێت، خۆ نابێت هه‌موو که‌س هه‌میشه ئه‌و سیاسه‌ته‌ی به دڵ بێت، جیهان گۆڕانکاری به خۆیه‌وه ده‌بینی و ئه‌و گۆڕانکاریانه‌ش خۆ ده‌گه‌یه‌ننه کوردستان، منیش و هه‌زاران که‌سی دیکه‌ش هزریان ده‌گۆرێت و هه‌وڵده‌ده‌ن خه‌تێک هه‌ڵبژیرین که هزری سیاسی خۆیانی تێدا ببینه‌وه، له لایه‌کی دیکه‌وه با ئه‌وه به جه‌نابت بڵێم که من پشتم له ڕێبازی پێشه‌وا نه‌کردوه و پێم وایه ڕێگای ئیستام درێژه‌ده‌ری ڕێگاکه‌ی پێشه‌وای نه‌مره، پێشه‌وای نه‌مر ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆیی کوردستانی ڕاگه‌یاند و پێشه‌وا مهابادی به ناوه‌ندی بڕیاردانی کوردستان ده‌زانی نه‌ک تاران، که زۆر به داخه‌وه له نێۆ ئه‌ندامانی هیندێک له حیزبه‌کان زۆر جار ده‌بیسمه‌وه که کۆماری کوردستان به کۆمارێکی خۆدموختاری له چوار جێوه‌ی ئیران‌دا باسده‌که‌ن.
بیژه‌ن سه‌ڵه‌واتی/ مه‌ریوان
ده‌ستخۆشانه له ماڵپه‌ڕی بێستان بۆ ئه‌و ناسانده‌نه‌ی که‌سایه‌تییه‌کانی کورستان. من چه‌ند پرسیارێکم له کاک عارف هه‌س.
1- کاک عارف ڕاسته یه‌ژن که بازرگانێکی گه‌وره‌ی کورد له پشت ئه‌م حیزبه‌ی سه‌ربه‌ستیی کوردستانه?.
2- ڕاسته یه‌ژن له مه‌ریوان چه‌ند ئه‌ندامێکی ئێوه ئاشکرا بووه و زندانی کراوه.?
3- ئێمه چۆن بتوانین له‌گه‌ڵ ئه‌فرادی ئێوه ته‌ماسمان هه‌بێت، ئێمه چه‌ند نوجوانێکی کوردین له مه‌ریوان، حه‌زده‌که‌ین له‌گه‌ڵ حیزبی سه‌ربه‌ستیی کار بکه‌ین، چون ئێوه ئیستقلال خوازن.
4- خۆشحاڵین که ئه‌م حیزبه زیاتر نوجوانانی تێدایه، کاک عارفیش خۆی-35-ساڵه، ئایا به نیازن که‌ی کۆنگره‌که‌تان بگرن، ئه‌گه‌ر که‌سێکی گه‌وره ساڵ ببێته سکرتێری ئه‌و حیزبه، ئێوه قه‌بوڵ ئه‌که‌ن.?
وه‌ڵام/
1- کاک بیژه‌نی به‌ڕێز ئه‌وه ته‌نیا پڕوپاگه‌نده‌یه و ڕاست نییه، ئێمه خۆشحاڵ ده‌بین که بازرگانێکی کورد هاوکاری ماڵیمان بکات، به‌ڵام تا ئیستا که‌سێکی وا بۆ ئێمه هه‌ڵنه‌که‌وتووه.
2- هه‌ر ڕووداوێک به‌سه‌ر ئه‌ندامانی پسک بێیت یا پێوه‌ندی به پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستانه‌وه هه‌بێت، ئه‌گه‌ر پێویست بێت باسی له‌سه‌ر بکرێت به نووسراوه‌ی ڕه‌سمی بڵاوی ده‌که‌ینه‌وه. ئێمه له هه‌موو ناوچه و شار و شارۆچکه‌کانی کوردستان ئه‌ندامان هه‌یه و چالاکیه‌کانیشیان له‌کاتی پێویستدا ده‌نگدانه‌وه‌ی ده‌بێت.
3- سڵاو وریزم بۆ هه‌ستی نه‌ته‌وه‌یی خۆت و هه‌ڤاڵه‌کانت، پسک چاوه‌ڕوانی زیاتری لاوانی کوردستانه، بۆ وه‌پێشخستنی خه‌باتی سه‌ربه‌خۆخوازی، جا ئێوه‌ی به‌ڕیز ده‌توانن له ڕێگه‌ی ئێمه‌یلی پێوه‌ندییه‌کانمانه‌وه پێوه‌ندی بگرن، یا ژماره ته‌له‌فونی خۆتانمان له به‌شی فورم پڕکردنه‌وه‌ی ناو سایته‌که‌مان دابنێن. ئێمه بۆخۆمان پێوه‌ندیتان له‌گه‌ڵدا ده‌گرین، ئه‌گه‌ر توانیتان سه‌ردانی باشوری کوردستان بکه‌ن، ئه‌وا له‌وێش که‌سی تایبه‌ت به ڕێکخستنه‌کان ده‌توانێ بتان بینێت.
www.psk2006.org.
[email protected],
[email protected] 4- منیش هیوادارم پسک به هاتنی لاوانی تازه بتوانێت به سیاسه‌تێکی مۆدێرن بیری سه‌ربه‌خۆخوازی به‌ره‌و گه‌شه سه‌ندنی زیاتر ببات، ئه‌گه‌ر هه‌لومه‌رج گونجاو له بار بێت ئه‌وا کۆنگره‌ی یه‌که‌می پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان له هاوینی ساڵی داهاتوو ده‌به‌سرێت.
سوره‌یا موفتی/ سنه
سڵاو ده‌ستان خۆش، چه‌ند پرسیارێکمان بۆ کاک عارف هه‌یه.
1- کاک عارف ڕاسته ده‌ڵێن خانمی ک ڕ له زانکۆی ،، ئه‌مریکا له‌گه‌ڵ ئێوه کار ده‌کات.
2- ژن له نێو پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان چ ڕۆڵێکی هه‌یه، یا چ ئه‌همه‌یه‌تێکی پێده‌درێت.
3- چۆن بتوانین پێوه‌ندی بگرین به خودی کاک عارف یا که‌سانی دیکه‌ی جێگای موتمانه.
4- چه‌ند ژن له ڕه‌هبه‌ری حیزبه‌که‌ی ئێوه هه‌یه?
خۆشحاڵ ده‌بم جوابی ئه‌و سوالانه‌م بده‌یته‌وه.
وه‌ڵام/
سڵاو بۆ تۆی به‌ڕێز سوره‌یا خانم، به‌ڵێ خۆشکی هێژا ئه‌و که‌سه‌ی که ناوت بردووه ڕاوێژکاری تایبه‌تی ئێمه‌یه، بۆخۆشی وه‌ک پیشه مامۆستای زانکۆیه له ئه‌مریکا، وێده‌چێت بۆخۆت له من باشتری بیناسی، به‌ڵام به‌هۆی هیندێک هۆکاری تایبه‌تیه‌وه جارێک به ناوی ئه‌سڵی خۆیه‌وه ناونابرێت، به‌و هیوایه له کۆنگره‌ی یه‌کمانه‌وه ئه‌و ژنه تێکۆشه‌ره زیاتر به ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان بناسرێت.
2- ژنانی هاوبیرمان له ناو پسک هه‌رچه‌ند که ژماره‌یان زۆر نییه، به‌ڵام زۆر ڕۆڵی به‌رچاویان هه‌یه، سه‌رکردایه‌تی ئیستامان-3-خوشکی تێدایه، ژنانی وامان له‌گه‌ڵدایه که له دامه‌زرێنه‌رانی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستانن، ئێمه هیواخوازین که سه‌رکردایه‌تیمان وایلێبێت لانیکه‌م-50%-ژنان بن، ئێمه چاوه‌ڕیی هاتنه پێشه‌وه‌ی خوشکانی سه‌ربه‌خۆخوازین، لای ئێمه به‌وپه‌ڕی خۆشحاڵییه‌وه ڕیز له هاتنیان ده‌گیرێت، تکایه ئه‌گه‌ر ده‌ستت به ئینته‌رنێت ده‌گات، ته‌ماشای ماده‌ی-15-به‌رنامه و پرۆگرامی پسک بکه، که پاراگرافێکی تایبه‌تی له‌سه‌ر شێوه‌ی هه‌ڵبژاردنی ژنان بۆ سه‌رکردایه‌تی دیاری کردوه.
3- هه‌ر له ڕێگه‌ی ئه‌و خوشکه‌وه ده‌توانی پێوه‌ندی به پسک بکه‌ی که باشترین ڕێگایه بۆ به‌ریزتان، له ڕێگه‌ی ئه‌وه ده‌توانین زانیاری زیاتر له سه‌ر ئێمه وه‌رگری. پرسیاری ژماره-4-م له سه‌ره‌وه ولامداوه‌ته‌وه.
ئارام هه‌ورامی
ده‌ستخۆشی بۆ به‌ڕێزانی بێستان بۆ هه‌ڵ و ماندوو بوونیان، هیوادارم هه‌رده‌م سه‌رکه‌وتوو بن له کاره‌کانتاندا. به‌راستی جێگای شانازیی ئێمه‌ن. هه‌ر بژین. سڵاو بۆ سکرتێری پارتی سه‌ربه‌ستیش به‌ڕێز عارف باوه‌جانی. هه‌رچه‌نده من ئاشنا نیم به پارته‌که‌یان به‌ڵام به پێویستی ئه‌زانم بۆچوونی به‌ڕێزیان له‌باره‌ی ئه‌م چه‌ند خاڵه‌ی خواره بزانم.
1- بۆچوونتان له‌سه‌ر فره‌ژنی چییه? ئێوه وه‌ک رێبه‌رێکی حیزبێکی کوردستانی، زیان و سووده‌کانی فره‌ژنی له چیدا ئه‌بینن?
2- تێکه‌ڵکردنی دین له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌ت چۆن هه‌ڵده‌سه‌نگێنن? پێتان وایه ده‌کرێ ئینسانی موسڵمان قورئان و ده‌ستووراتی ئیسلامیی له به‌ڕێوه‌بردنی حیزب و کۆمه‌ڵگا و ده‌وڵه‌تدا به‌کاربێنێ? ئه‌گه‌ر به‌ڵێ، چۆن? وه ئه‌گه‌ر نه‌خێر، بۆ?
3- له‌سه‌ر خه‌باتی چه‌کداری ئه‌ڵێن چی? ئه‌گه‌ر به خه‌باتێکی ره‌وا و شیاوی ئه‌زانن بۆ ناگه‌ڕێنه‌وه کوردستان، خه‌باتی چه‌کداری له کێوه‌کانی نۆروێژه‌وه بگوازنه‌وه بۆ کوردستان..... هه‌ر بژین.
وه‌ڵام/
سڵاو و ریز له به‌ڕیزتانیش کاک ئارام هه‌ورامی به‌ڕێز.
1- فره‌ژنی زیانێکی زۆر به کۆمه‌ڵگا و پێشکه‌وتنی کۆمه‌ڵگا ده‌گه‌یه‌نێت، له لایه‌کی دیکه‌وه فره ژنی له یه‌کێکه له پێشێلکارییه‌کانی مافی مرۆڤه، پیاوێک که دوو ژنی هه‌یه له زۆر بواردا مافی هه‌ردوکیان پێشێل ده‌کات، واته ژیانی ئه‌و دوو مرۆڤه تا کۆتایی ته‌مه‌نیان پڕه له بوغز و کینه به‌رامبه‌ر به یه‌ک، پڕه له که‌مبه‌شی و خۆشییه‌کانی ژیانی هاوسه‌ری و زۆر زیانی دیکه. زۆر ژن هه‌بووه له به‌ر ئه‌وه‌ی مێرده‌که‌ی له به‌رامبه‌ریدا مرۆڤێکی ڕاست نه‌بووه و ژنی به سه‌ردا هێناوه له ناچاریدا خۆکۆشتنی هه‌ڵبژاردوه، ئه‌مانه هه‌موو زیانی به‌رچاون که هه‌موومان دیتومانه و ده‌یبینین، ئێمه هیواخوازین که به هاوکاری گشت لایه‌نه سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانی کوردستان هه‌وڵبده‌ین، ئه‌و دیارده‌یه له ڕۆژهه‌لاتی کوردستان بنبڕبکه‌ین.
2- له گشت کۆمه‌ڵگای ئه‌م جیهانه‌دا دین هه‌یه و زۆربه‌ی خه‌لکیش باوه‌ڕیان به دینه‌کانی خۆیان هه‌یه، کۆمه‌ڵگای ئێمه‌ش وه‌ک گشت کۆمه‌ڵگای جیهانی بیروباوه‌ڕی ئاینی هه‌یه و پێویسته ڕێزیشی لێبگریت، به‌ڵام به بۆچوونی ئێمه وه‌ک پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان، پێویسته خه‌ڵک به شیوه‌ی دیمۆکراتی و هه‌ڵبژاردنی ئازاد ده‌وڵه‌ت و یاسا دیاری بکات، نه‌ک به زۆری ئاینێک، چون هه‌ر ئاینێکی ئه‌م جیهانه ده‌سه‌ڵاتی به ده‌سته‌وه بێت، ئه‌و یاسانه به‌ڕێوه ده‌بات که یاسای ئاینه‌که‌یه‌تی، که‌وابێت لێره‌دا مافی که‌سانی دیکه پێشێل ده‌کرێت، ئێمه به دژی ئه‌وه‌ین که ئاینه‌کان بێنه ناو کاری ده‌وله‌ته‌وه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌داین که مافیان بپاریزریت و پێداویستی ناوه‌نده ئاینییه‌کان له لایه‌ن ده‌وله‌ته‌وه بۆیان جێبه‌جێ بکرێت.
3- کاکه گیان هه‌ر جۆره خه‌باتێک له قۆناخه‌کانی خۆیدا پیرۆز بووه، هه‌ر لایه‌نێکیش ئێستا باوه‌ڕی به خه‌باتی چه‌کداری هه‌یه هه‌ر جێگای ڕێزه، ئێمه وه‌ک پارتێکی سیاسی تا ئیستا بڕیاری ئه‌وه‌مان نه‌داوه خه‌باتی چه‌کداری هه‌ڵبژیرین، به بۆچوونی ئێمه زیانه‌کانی له ده‌ستکه‌وته‌کانی زیاتره، ئێمه خه‌باتمان هه‌ر له نۆ‌رویژ نییه، باش ته‌ماشای چالاکیه‌کانی ئێمه بکه، دیاره ئێمه له ده‌ره‌وه‌ی وڵات به ڕه‌سمی له وڵاتی نۆ‌رویژ موڵه‌تی کارمان پێدراوه، هه‌روه‌ک حدکا له فه‌رانسه و کۆمه‌ڵه له سوید ئه‌و موڵه‌ته ڕه‌سمیان هه‌یه. ئێمه‌ش له نۆ‌رویژ هه‌مانه.
قادر ئه./ نرۆژ
ده‌ستخۆشانه له به‌ڕێوه‌به‌رانی ماڵپه‌ڕی بێستان نێت. ئه‌مه شکڵیکی جوانه و هیوادارم به‌رده‌وام که‌سانی ناسراو به‌رچاوی کوردمان پێ بناسێنن. منیش به‌م چه‌ند پرسیاره له‌گه‌ڵتان به‌شداری ده‌که‌م و پرسیاره‌کانم له کاک عارف باوه‌جانی.
1- کاک عارف ڕاسته ده‌ڵێن له‌گه‌ڵ حیزبه‌که‌ی کاک ئه‌میری قازی ده‌بنه یه‌ک حیزب?
2- که‌ی به نیازن کۆنگره‌ی یه‌که‌متان بگرن? ئایا له کۆنگره‌ی یه‌که‌مه‌وه به نیازی خۆت کاندید بکه‌ی وه‌ک سه‌رۆکی گشتی?
3- ئێوه ته‌نیا حیزبێکن له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان لیبراڵن، ئایا چ هۆکارێک هانده‌ر بووه که ئیوه ئه‌و چه‌مکه هه‌ڵبژێرن? من بۆخۆم وه‌ک کوردێکی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان به چه‌مکێکی باشی ده‌زانم و ده‌ست خۆشانه‌تان پێده‌ڵێم.
4- ئێوه چۆن ده‌ڕواننه هیندێک حیزبی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان که هه‌م له فیدراڵی ده‌ده‌ن و هه‌م له سه‌ربه‌خۆیی، نموونه پاک واته حیزبه‌که‌ی کاک حسین یه‌زدانپه‌ناه و حدک.
5- ئایا ئێوه چۆن ده‌ڕوانه پارتی سوسیالدیمۆکراتی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان، ئایا ئه‌وانه سه‌ربه‌خۆخوازن یا فیدراڵیخواز?
6- کاک عارف ئێوه چۆن توانیتان به حیزبی دیمۆکراتی ئه‌مریکا ئاشنا بن، یا ئه‌و حیزبه چۆن ئاماده بوو له‌گه‌ڵ ئێوه دیداری هه‌بێت، گوایا ده‌ڵێن ئه‌مریکیه‌کان له‌گه‌ڵ حیزبی سه‌ربه‌خۆخواز دۆستایه‌تی ناکات?.
7- کاک عارف ڕاسته له نێو پارتی ئیوه‌دا ده‌سته بازی قه‌ده‌خه‌یه?. سوپاس
وه‌ڵام/
1- پێشنیارێکی وا هاتووه‌ته ئاراوه و ئێمه وه‌ک پسک پێشوازی له هه‌ر جۆره پێشنیارێک ده‌که‌ین که بانگێشه‌ی لێکنزیکبونه‌وه‌ی سه‌ربه‌خۆخوازانی کورد بێت، به‌ڵام تا ئیستا هیچ هه‌نگاوێک یا ڕێکه‌وتنێکی له سه‌ر نه‌کراوه، مه‌به‌ستی سه‌ره‌کی ئێمه ئه‌وه‌یه که له‌گه‌ڵ گشت لایه‌نێکی نیشتمانپه‌روه‌ر دۆست بینی و پێوه‌ندی دۆستانه و کوردانه‌مان هه‌بێت.
2- بۆ وڵامی پرسیاری دووه‌مت جارێک وڵامدانه‌وه‌که‌ی زووه و چون هه‌لومه‌رجی کۆنگره ده‌زانێت، بۆمن گرنگ نییه که که‌سی یه‌که‌م بم یا ئه‌ندامێکی ساده بم، بۆ من گرنگ ئه‌وه‌یه خزمه‌ت به‌و ڕێبازه بکه‌م که له‌گه‌ڵ خۆێن و ئیسقانمدا تێکه‌ڵه.
3- کاتێک باس له گۆڕانکارییه سیاسییه‌کان له جیهاندا ده‌کرێت ئه‌وا بێگومان کوردستانیش ده‌گرێته‌وه، پێویسته ئاماژه‌ش به‌وه بکه‌ین که هزری لیبراڵیش یه‌کێکه له‌و گۆڕانکارییانه‌ی که ئێمه پێمان وایه ده‌بێت ئه‌و هزره‌ش ببه‌ینه ناو خه‌ڵکی کوردستانه‌وه. هزری لیبرالیزم له گشت بوارێک‌دا ئازادی به کۆمه‌ڵگا ده‌دات و کۆمه‌ڵگا له بواری ئابوری و ئازادی تاکه‌وه ده‌بوژێنێته‌وه، به پێچه‌وانه‌ی هیندێک پروپاگه‌نده‌ی سیاسی به دژی لیبراڵی، من هه‌ر وڵاتێکی لیبراڵ ده‌بینم که له بواری ئازادی وئابورییه‌وه خه‌ڵکه‌که‌یان زۆر ڕازییه، به‌ڵام هه‌ژاری و نه‌داری له وڵاتانی سوسیالیستی و کومنیستی زۆر تره.
شۆڕشه‌کانی ئێمه‌ی کورد له ده‌یه‌کانی پێشوودا زیاتر چه‌مکی چه‌پگه‌رایی و سوسیالیستی و کومۆنیستی به خۆیه‌وه بینییه‌وه،ئه‌و چه‌مکانه‌ش هه‌میشه هێرشیان کردوه‌ته سه‌ر چه‌مکی لیبراڵیزم و به شێوه‌یه‌کی خرابیان باس کردوه، به‌ڵام ئه‌زموونه‌کانی لیبرالیزم له سه‌ده‌کانی پێشوودا و سه‌رده‌می ئیستاشدا ده‌یسه‌لمێنێت که پێچه‌وانه‌ی ئه‌و پڕوپاگه‌ندانه بوو له سه‌ری باس کراوه. لیبرالیزم وه‌ک ئایدیۆلۆژی توانیوێتی له ئه‌زموونه‌کانی مێژوو له جیهاندا سه‌رکه‌وتن به ده‌ست بێنێت، ده‌توانم به به‌ڵگه‌وه بڵێم که لیبراڵه‌کان له ئاست سیاسه‌تی نێۆنه‌ته‌وه‌ییه‌وه زۆر چالاکترن تا سوسیالدیمۆکراته‌کان که چه‌ندین حیزبی کوردی تێیدا ئه‌ندامه، له‌سه‌ر لیبرالیزم له ئه‌مریکا وئورووپا خوێندنه‌وه ولێکدانه‌وه‌ی زیاتر وجیاواز وجۆراوجۆری پۆزۆتیڤی لێوه ده‌کرێت، وبه‌تایبه‌ت له‌ئوروپا به‌ره‌و گه‌شه‌سه‌ندنی زیاتر وه‌ک سه‌ده‌کانی پێشوو ده‌گه‌ڕێته‌وه،به‌ڵام هه‌روه‌ک له سه‌ره‌وه ئاماژه‌م پێ‌کرد که سوسیالیست و کۆمۆنیسته‌کانی کوردستانیش به لاسایکردنه‌وه له رژێمی یه‌کێتی سۆڤێتی پێش‌و. به‌رده‌وام هێرشیان کردووه‌ته سه‌ر ئایدۆلۆژی لیبرالیزم، حه‌تا له ڕادێۆ و رۆژنامه‌کانیشیان شوعاری ڕوخاندنیان داوه، بێگومان هۆکاره‌که‌شی ئه‌وه بوو تاکو ئێستا وه‌ک پێویست خۆێندنه‌وه‌مان له‌سه‌ر ئه‌و ئایدولۆژیایه نه‌بووه، به‌بۆچوونی ئێمه پێویسته که ئاورێکی زانستی له‌سه‌ر ئه‌م چه‌مکه سیاسی بده‌ینه‌وه و مێژووی به باشی هه‌ڵسه‌نگێنین، خۆ دور خستنه‌وه‌ی ئێمه‌ی کورد له بیروباوه‌ڕی لیبرالیزم وایکردوه که ئێمه نه‌مانتوانیوه خاڵی هاوبه‌شمان له گه‌ڵ فه‌رهه‌نگی وه‌ڵاتانی ڕۆژئاوادا هه‌بێت. ئێمه وه‌ک پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان له ده‌ره‌وه‌ی وڵات به‌و شیوه کار ده‌که‌ین، ده‌مانه‌وێ هانده‌ر بین بۆ ئه‌وه‌ی وڵاتانی لیبراڵ و ده‌وڵه‌مه‌ندی جیهانی له کوردستان به کردنه‌وه‌ی کۆمپانیا و وه‌گه‌ڕ خستنی سه‌رمایه‌کانیان ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان ببوژێنه‌وه، با چیدیکه به خه‌یاڵی کۆمنیستی نه‌ژین چون ئه‌وه هیچ خێریکی بۆمان نه‌بووه.
ئێمه ده‌مانه‌وێ وڵاته‌که‌مان ببێته کوردستانێکی ده‌وڵه‌مه‌ند وبێکاری و هه‌ژاری تیدا بنبه‌ڕ بکرێت، ئێمه له‌و کوردستانه ئه‌گه‌ر داوا له کومپانیاکانی جیهان نه‌که‌ین بێنه‌وه کوردستانه‌وه چۆن ده‌توانین ڕاده‌ی بێ‌کاری که‌م که‌ینه‌وه، ئه‌گه‌ر بتوانین چه‌ند کۆمپانیایه‌کی جیهانی هانبده‌ین بێنه کوردستانه‌وه، ئه‌وا توانیومانه به هه‌زاران که‌س له بێ‌کاری ڕزگاربکه‌ین، واتا ده‌بێت ئێمه بیر له کوردسانێکی ئازاد و سه‌ربه‌خۆ و دیمۆکرات بکه‌ینه‌وه، که کۆمه‌ڵگاکه‌شمان تێیدا بحه‌سێته‌وه، نامانه‌وێ وڵاتێکی سه‌ربه‌خۆ بین به‌ڵام به هه‌ژاری بژین، لیبراڵیزم بۆخۆی مانای ئازادی مرۆڤه‌کان ده‌دات، هیچ زیانێک به ژیانی ئارامی خه‌ڵک ناگه‌ینێت، ئێمه وه‌ک پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان که وه‌ک پارتێکی لێبراڵ خه‌بات بۆ سه‌ربه‌خۆیی کوردستان ده‌که‌ین، له‌و بواره‌دا هه‌ڵسه‌نگاندنی چه‌مکه سیاسییه‌کان و ئه‌زموونه‌کانی مێژووی ڕابوردومان هانی داوین ئه‌و بیرۆکه‌یه هه‌ڵبژێرین، بیکه‌ین به یه‌کێک له هێڵه سیاسییه‌کانی خه‌باتی خۆمان، ئه‌وه‌ش به‌و مانا نییه که