ناوچه‌کانی داڵه‌هۆ و سه‌رپێڵی زه‌هاو و سه‌لاسی باوه‌جانی و ناوچه‌کانی دیکه‌ی پارێزگای کرماشان و شاره کورد نشینه‌کانی دیکه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان ، ناچار بوون ماڵ و زێد و نیشتمانی خۆیان جێ بهێڵن و ئاواره‌ی عیراق ببن
نامه‌یه‌ک بۆ به‌ڕێزان له ناوه‌ندی چاک
ئه‌حمه‌د خوسره‌وی
[email protected]ماندوو نه‌بن و له درێژه‌دان به‌و ئه‌رکه پیرۆزه‌ی که به ئه‌ستۆتان گرتووه ،هیوای سه‌رکه‌وتنتان بۆ ده‌خوازم.
له ڕێگای ماڵپه‌ڕه کوردی‌یه‌کانه‌وه که ڕۆژانه سه‌ردانیان ده‌که‌م هه‌واڵی هه‌وڵه پیرۆزه‌کانی ئێوه که بۆ خزمه‌ت کردنی نه‌ته‌وه‌ی خاک داگیر کراوی کورده ، ده‌خوێنمه‌وه و به ڕاستی زه‌حمه‌ته‌کانتان جێ‌ی ئافه‌رین پێ گوتنه، هه‌ر چه‌ند که دڵنیام ئێوه‌ی دڵسۆزی گه‌ل و نه‌ته‌وه، چاوه‌ڕوانی ئه‌و ئافه‌رینه‌ش له که‌س ناکه‌ن...
به‌ڕێزان !
دوای به سه‌ر کار هاتنی ڕژیمی به خوێنی کورد تینووی کۆماری ئیسلامی، ژوماره‌یه‌کی زۆر له کورده‌کانی ناوچه‌کانی داڵه‌هۆ و سه‌رپێڵی زه‌هاو و سه‌لاسی باوه‌جانی و ناوچه‌کانی دیکه‌ی پارێزگای کرماشان و شاره کورد نشینه‌کانی دیکه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان ، ناچار بوون ماڵ و زێد و نیشتمانی خۆیان جێ بهێڵن و ئاواره‌ی عیراق ببن.. ڕژیمی به‌عسی عه‌فله‌قی ئه‌و کوردانه‌ی له ساڵی 1982 بۆ ده‌شتێکی کاکی به کاکی به ئۆردوگا کراوی به ناوی ئه‌لتاش، هه‌ڵکه‌وتوو له نزیک شاری ( الرمادي ) ناوه‌ندی پارێزگای ( الأنبار ) به بێ ویستی ئه‌و کوردانه، دوور خسته‌وه...
مه‌به‌ستی من له ناردنی ئه‌م نامه‌یه بۆ ئێوه‌ی به‌ڕێز ئه‌وه نی‌یه که ئێستا به سه‌رهاتی ژیانی ئه‌و کۆمه‌ڵه خه‌ڵکه لێقه‌وماوه‌تان بۆ بگێڕمه‌وه، به‌ڵکوو ئه‌م نامه‌یه‌م هه‌ڵگری هاوار و داواکاری ته‌نیا 194 که‌س له‌و ئاوارانه‌یه که مانگی یانیوه‌ری ساڵی 2005 ، هه‌ڕه‌شه‌ی گروپه توندڕه‌و و عه‌ره‌به ڕه‌گه‌ز په‌ره‌سته‌کان ناچاری کردن ئه‌لتاش به جێ بهێڵن و بۆ دۆزینه‌وه‌ی سه‌رپه‌نایه‌ک بۆ خۆیان و خانه‌واده‌کانیان ڕێگه‌ی سنووری وڵاتی ئه‌رده‌ن بگرنه به‌ر.
تا ئێستاش وڵاتی ئه‌رده‌ن ڕێگه‌ی به ئه‌و په‌نابه‌رانه نه‌داوه که بڕۆنه ناو خاکی وڵاته‌که‌ی و ئه‌وانیش ناچار له نێوان سنووری هه‌ر دوو وڵاتی عێراق و ئه‌رده‌ن دا به بێ کۆمه‌کی پێویستی هیچ لایه‌ن و ڕێکخراوێک تا ئێستاش له به سه‌ر‌بردنی ڕۆژگارێکی تاڵ و تاقه‌ت پڕووکێن ماونه‌ته‌وه.
ئه‌و کوردانه که سه‌ر به حیزب و لایه‌نه سیاسی‌یه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستانن، گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ سه‌ر ماڵ و زێدی باب و باپیری خۆیان واته ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان، تا زیندوویی ڕژیمی مه‌لاکان له ئێران، مه‌حاڵه. حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانیش ماوه‌یه‌ک پێش، به ناردنی نامه‌یه‌ک بۆ ڕێکخراوی باڵای نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بۆ کاروباری په‌نابه‌ران، قه‌بووڵ نه‌کردنی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و ژوماره کورده‌ی به‌و ڕێکخراوه‌یه ڕاگه‌یاندووه.
له وه‌ها حاڵێکدا ته‌نیا ڕێگه‌ی نه‌جاتی ئه‌وان، وه‌رگرتنی ئه‌وانه به په‌نابه‌ر له لایه‌ن وڵاتانی ڕۆژئاواوه.
هه‌ر بۆیه له ڕێگه‌ی ئه‌م نامه‌یه‌وه تکاتان لێده‌که‌م ،وه‌ک ئه‌رکێکی نه‌ته‌وه‌یی و ئینساندۆستانه‌ی خۆتان وه به هه‌ست به مه‌سئولیه‌ت کردن به‌رانبه‌ر به چاره‌نووسی نادیاری ئه‌و برا و خوشکانه‌مان که بۆ ماوه‌ی 30 ساڵه، له ئۆردوگایه‌که‌وه بۆ یه‌کێکی دی جێ ده‌گۆڕن ، ئه‌م پرسه‌ی ئه‌وان له ڕێگه‌ی کۆمیته‌کانتانه‌وه به لایه‌نه پێوه‌ندیداره‌کان له وڵاتانی ڕۆژئاوایی بگه‌یه‌نن..
سه‌رکه‌وتووبن هه‌رده‌م بۆ خزمه‌ت کردن به نه‌ته‌وه زوڵم لێکراوه‌که‌مان¦
20.01.2009

**********
له گه‌ڵ ئه‌م نامه‌یه‌دا ده‌قی نامه‌ی دیندار زێباری بۆ سازمانی ( U.N.H.C.R ) ده‌نێرمه خزمه‌تتان.
From: KRG Coordination
Subject: No Man's Land Refugees
To:
[email protected]Cc: "Charles Lynch" , "Sulhi Mika'el"
Date: Monday, 30 June, 2008, 12:54 PM
Mr. Daniel Andres
UNHCR Iraq Representative
Baghdad
Re: No Man's Land Iranian Kurdish Refugees
Dear Mr. Andres,
It is now for three years and half since a group of Iranian Kurdish refugees resided in Altash camp have settled in the No Man's Land between Iraq and Jordan.
In 2006, the Kurdistan RegionalGovernment approved relocation of more than a thousand of those refugees to Kawa camp in Erbil Governorate while others moved to different locations within Sulaimaniyah governorate.
Since then the KRG has worked in coordination with UNHCR to provide them with basic services required in their new settlements.
The KRG already is hosting hundred thousands of internally displaced persons in addition to a huge backlog of refugees for which provision of services and security to them is a big concern. Hence, it is unpredictable that the No Man's Land Iranian Kurdish refugees get resettled in Kurdistan Region, at this stage.
Many thanks for your understanding.
Sincerely.
Dr. Dindar Zebari
Coordinator for UN Affairs
Iraqi Kurdistan Regional Government