ئیلام هەوارگەی دلێرانی کورد.
تیشکی هەتاوی قەندیل و هەڵگورد.
کانگای زێرینی خاکی وڵاتم.
ڕۆژئاوا،باوکر،ڕۆژهەڵات باشوور.
هەڵبەستێکی زۆر جوان بۆ شاری ئیلامی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لە لایەن شاعیری لاو کاک عارف عەزیزی. بە ناوی ماڵپەڕی پارتی سەربەستیی و ماڵپەڕی سەربەخۆوە، دەستخۆشانە ئاراستەی کاک عارف دەکەین، بەو هیوایە بەو هەڵبەستە جوانانەی شارە لە یادکراوەکانی دیکەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان وەبیر بێنێتەوە.
سۆزێک بۆ ئێلام.
ئیلام هەوارگەی دلێرانی کورد.
تیشکی هەتاوی قەندیل و هەڵگورد.
کانگای زێرینی خاکی وڵاتم.
لانکەو ئارامگەی حەزو ئاواتم
ڕۆژئاوا،باوکر،ڕۆژهەڵات باشوور.
بە تۆوە جوانن سەوز وسپی و سوور.
سۆرانی وکەڵهوڕ، هەورامی وکرمانج.
زبانێکن خاوەن یەک هیواو ئامانج.
نیشتمان بێ تۆ جەستەی بێ گیانە.
تۆی جەرگ و دڵی ئەم کوردستانە.
عارف عەزیزی.



ئەم وێنانە لە ماڵپەڕی ئیلاوم وەرگیراون.