جێگری سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق: کورد هه‌ڵه‌ی کرد که فیدراڵی وه‌کو پێشنیازێکی کورد خسته‌ڕو
جگه له‌وه‌ی هه‌رێمی کوردستان خاوه‌نی تایبه‌تمه‌ندی مێژویی خۆیه‌تی و نکوڵی لێ ناکرێت ئه‌وه‌ی له کوردستاندا هه‌یه ناتوانرێت به‌راورد بکرێت به پارێزگاکانی تر".
جێگری سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق: کورد هه‌ڵه‌ی کرد که فیدراڵی وه‌کو پێشنیازێکی کورد خسته‌ڕو
(سبه‌ی):
به‌رهه‌م ساڵح جێگری سه‌رۆکی وه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاند: "دوای وروژاندنی بونی پێشمه‌رگه له‌ناوچه جێی ناکۆکه‌کان به‌تایبه‌تی خانه‌قین، کورد له‌به‌غدا به‌هاوپه‌یمانه‌کانیه‌تیدا چوه‌ته‌وه".
له‌میانی چاوپێکه‌وتنێکیدا له‌گه‌ڵ که‌ناڵی شه‌رقیه‌ی عێراقی، ساڵح وتیشی: "کورد به کاره‌کان و هاوپه‌یمانییه‌کانی خۆیدا چۆته‌وه به‌تایبه‌ت دوای ئه‌و قه‌یرانه‌ی له خانه‌قین رویدا و ئه‌وکاتیش سه‌رکردایه‌تی کورد جه‌ختی له چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کانی به ده‌ستور کردۆته‌وه".
سه‌باره‌ت به مه‌سه‌له‌ی فیدراڵیش وتی: "یه‌کێک له هه‌ڵه‌کانی کورد ئه‌وه بو که مه‌سه‌له‌ی فیدراڵی به شێوه‌یه‌ک پێشنیارکرد که ته‌نیا پێشنیارێکی کوردی بێت، له‌کاتێکدا وانییه و چه‌ندین وڵاتی پێشکه‌وتو ئه‌و سیستمه په‌یڕه‌و ده‌کات، جگه له‌وه‌ی هه‌رێمی کوردستان خاوه‌نی تایبه‌تمه‌ندی مێژویی خۆیه‌تی و نکوڵی لێ ناکرێت ئه‌وه‌ی له کوردستاندا هه‌یه ناتوانرێت به‌راورد بکرێت به پارێزگاکانی تر".
له‌میانی چاوپێکه‌وتنه‌که‌یدا، جێگری سه‌رۆکی وه‌زیرانی عێراق راشیگه‌یاند "ئێستا سه‌رده‌می ئه‌وه نییه له مه‌رکه‌زدا یه‌ک که‌س، یه‌ک ده‌سه‌ڵات یه‌ک حکومه‌ت هه‌بێت، به‌ڵکو چه‌ندین لایه‌نی جیاواز به‌شدارن له حوکمدا، ناکۆکی سیاسیی هه‌یه له شێوازی تێڕوانینه‌کان بۆ هه‌رێمه‌کان و ئه‌مه‌ش حاڵه‌تێکی ئاساییه له‌به‌رئه‌وه‌ی به قۆناغی ئینتیقالیدا تێپه‌ڕده‌بین، به‌ڵام به‌شداریکردن له‌ده‌سه‌ڵات و بڕیاره‌کان و حکومه‌تێکی دیموکراتی فیدراڵی ئامانجی سه‌ره‌کییه، له‌م روه‌شه‌وه ته‌نیا ناکۆکی له‌نێوان به‌غدا و هه‌ولێردا نییه، به‌ڵکو ناکۆکی له‌نێوان به‌غدا و پارێزگاکانی باشوریشدا هه‌یه".
دوپاتیشیکرده‌وه که سیاسه‌تی نه‌وتی عێراق باش نییه‌و وتی: "سیاسه‌تی نه‌وتمان سیاسه‌تێکی کاره‌ساتباره، کاره‌ساتباریش له شێوازی ئیداره‌دانی که‌رتی نه‌وتدایه".
رونیشیکرده‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی نرخی نه‌وت دابه‌زیوه به‌ڵام حکومه‌ت نیازی نییه له‌بودجه‌ی ئه‌مساڵدا، موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران که‌مبکاته‌وه یان به‌شه خۆراکی مانگانه ببررێت‌و ئه‌وه‌یشی به"هێڵی سور" له‌قه‌ڵه‌مدا.
2009-01-20 00:06:58
17 ساڵ و 1 مانگ و 5 کاتژمێر و 6 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : ده‌نگوباسه‌کان