خه‌ڵاتی هیلمه‌ن هامت ده‌به‌خشرێته محه‌مه‌د سه‌دیقی که‌بودوه‌ند
رایگه‌یاند: "چالاکیه‌کانی که‌بودوه‌ند وه‌کو به‌رگریکارێکی مافی مرۆڤ، رۆژنامه‌نوس، په‌ره‌پێده‌رو پشتیوانی چاکسازیی له ئێران‌دا بوه‌ته هۆی زیندانیکردنی
خه‌ڵاتی هیلمه‌ن هامت ده‌به‌خشرێته محه‌مه‌د سه‌دیقی که‌بودوه‌ند
(سبه‌ی):
رێکخراوی جیهانی چاودێری مافی مروڤ، خه‌ڵاتی هیلمه‌ن هامتی به‌خشیه محه‌مه‌د سه‌دیقی که‌بودوه‌ندی سه‌رۆکی رێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان له ئێران که له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێرانه‌وه به 10 ساڵ زیندانی حوکمدراوه.
ئه‌م خه‌ڵاته تایبه‌ته به‌و نوسه‌رانه‌ی که به هۆی بۆچون‌و نوسینه‌کانیانه‌وه له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانه‌وه ده‌ستگیرده‌کرێن.
سارا لی ویتسۆن به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست‌و باکوری ئه‌فه‌ریقیای رێکخراوی چاودێری مافی مرۆڤ رایگه‌یاند: "چالاکیه‌کانی که‌بودوه‌ند وه‌کو به‌رگریکارێکی مافی مرۆڤ، رۆژنامه‌نوس، په‌ره‌پێده‌رو پشتیوانی چاکسازیی له ئێران‌دا بوه‌ته هۆی زیندانیکردنی".
به‌گوێره‌ی راگه‌یاندراوێکی رێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان که دانه‌یه‌کی ده‌ست سبه‌ی که‌وتوه، ویتسون ده‌ڵێت:"ئه‌زمونی که‌بودوه‌ند به‌ڵگه‌یه‌که بۆ بارودۆخی دژواری رۆژنامه‌نوسان، بیرجیاوازان‌و ره‌خنه‌گران له ئێرانی ئه‌مڕۆدا".
محه‌مه‌د سه‌دیقی که‌بودوه‌ند له‌لایه‌ن دادگای باڵای ئێرانه‌وه ماوه‌ی 10ساڵ زیندانی بۆ بڕاوه‌ته‌وه‌و ئێستا له بارودۆخێکی ناله‌باری جه‌سته‌ییدا له زیندانی ئیڤینی تاراندایه.
که‌بودوه‌ند خاوه‌نی سێ کتێبه به ناونیشانه‌کانی: نیوه‌که‌ی تر، به‌رزه‌خی دیموکراسی‌و بزوتنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی.
له‌ساڵی 1990ه‌وه خه‌ڵاتی هیلمه‌ن هامت دابه‌ش ده‌کرێت تا ئێستا زیاتر له 600 نوسه‌ر له 91 وڵاتی دنیاوه ئه‌و خه‌ڵاته‌یان پێدراوه.
2009-01-17 00:11:23
17 ساڵ و 1 مانگ و 5 کاتژمێر و 1 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : ده‌نگوباسه‌کان