شه‌ممه‌ 2 ره‌شه‌مه 2725

لاوێکی کرماشان بە ناوی ئیحسان فەتاحیان حوکمی سێدارەی به سه ردا سەپا.

رێکخراوی خوێندکارانی پارێزه‌ری مافی مرۆڤی کوردستان:
لاوێکی کرماشان بە ناوی ئیحسان فەتاحیان حوکمی سێدارەی به سه ردا سەپا.

بە گۆێرەی هەواڵی سەرچاوەی تایبەت لەو کەسانەی کە لەو بەندیخانەکار دەکەن، دەگوتری مەترسی ئەوە هەیە کە بە زووترین کات حوکمی لە سێدارەدانەکە بە رێوە بچێت.

لاوێکی کرماشان بە ناوی ئیحسان فەتاحیان حوکمی سێدارەی به سه ردا سەپا.

رێکخراوی خوێندکارانی پارێزه‌ری مافی مرۆڤی کوردستان:

یەک چالاکڤانی دیکەی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان حوکمی سێدارەی بە سەردا سەپا.

چاڵاکی سیاسی کورد، ئیحسان فەتاحیان خەڵکی کرماشان کە نۆ مانگ پێش لە لایەن هێزەکانی ئاسایشی ڕێژیم لە کامیاران دەستبەسەر کرابوو، لە دادگای پێداچوونەوە لە پارێزگای سنە، سزای مەرگی بۆ بڕایەوە.

ئەو تاوانانەی کە دادگای ڕێژیم لە شاری سنە خستویەتیە سەر ئەم چالاکوانە سیاسییە کوردە، ئەوەیە کە گوایا ناوبراو ئاژاوە گێری بە دژی ڕێژیم کردوەو ئەندامی یەکێک لە هێزە سیاسییە کوردییەکانیشە، بە گۆێرەی هەواڵی سەرچاوەی تایبەت لەو کەسانەی کە لەو بەندیخانەکار دەکەن، دەگوتری مەترسی ئەوە هەیە کە بە زووترین کات حوکمی لە سێدارەدانەکە بە رێوە بچێت.

ئەو سزایەی کە ئیستا بە سەر ناوبراودا دراوە، پێشتر سزای ئەوەی لە سەر بو کە دە ساڵ دوور بخرێتەوە بۆ شۆێنێکی نادیار. بەڵام دوای پێد‌اچوونەوەی دادگایی سنە سزاکەی لە دوورخستنەوە گۆڕی بە مەرگ.

بەڕێز فەتاحیان کە ئیستا لە بەندیخانەی سنەیە، مافی ئەوەی نییە کە پارێزەری هەبێت.

هەر لە چەندینحەفتەی پێشوودا بوو کە دادگای قەزایی سەر بە کۆماری ئیسلامی ئێران سزای مەرگی بۆ 4 چالاکی سیاسی کورد بڕیەوە، کە ئاخرین حوکمیان سزای مەرگ بۆ سەر ژنێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە ناوی خانمی زەینەب جەلیلیان .

هەمانکات کە 14 چالاکوانی سیاسی و مافی مرۆڤی کورد کە سزای مەرگیان بەسەردا سەپاوە و لە بەر بێدەنگی ڕێکخراوەکانی جیهانی لە ئاست پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ لە کوردستان، مەترسی ئەوەیان لە سەر هەردەم ئەو حوکمانە بە ڕێوە بچن.

رێکخراوی خوێندکارانی پارێزه‌ری مافی مرۆڤی کوردستان:

2009-01-11 11:07:46

17 ساڵ و 1 مانگ و 16 کاتژمێر و 29 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه‌
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه‌ ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : ده‌نگوباسه‌کان
هه‌واڵه‌کان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان

پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان ©