به بانگهێشتنی باڵۆێزی وڵاتانی جیهان له نۆ‌رویژ پێشوازی لێکراو، پارتی ناوبراو بڕیاری دا که ئه‌و کۆنفرانسه له کۆبوونه‌وه‌ی سه‌رکردایه‌تی خۆیان تاوتۆی بکه‌ن،
کۆبوونه‌وه‌یه‌کی گرنگی نێوان پارتی سه‌ربه‌ستی وپارتی پێشکه‌وتنخوازی نۆرویژی FRP & PSK.

له درێژه‌ی کۆبوونه‌وه‌ی پێشووتری پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان که له ڕێکه‌وتی 28.10.2008 ی زاینی له‌گه‌ڵ پارتی پێشکه‌وتنخوازی نۆرویژی هه‌یبوو، ئه‌مڕۆ 8ی ڕێبه‌ندانی 2708 ی کوردی به‌رامبه‌ر به 27.1.2009 ی زاینی، له په‌رله‌مانی نۆ‌رویژ، سه‌رله نۆێ شاندێکی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان به سه‌رۆکایه‌تی کاک عارف باوه‌جانی، له‌گه‌ڵ شاندێکی پایه‌به‌رزی پارتی پێشکه‌وتن خوازی نۆرویژی به سه‌رۆکایه‌تی به‌ڕێز مۆرته‌ن هۆێگلویند، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی نۆرویژی وبه‌رپرسی گشتی پێوه‌ندییه نێونه‌ته‌وه‌یه‌کانی پارتی پێشکه‌وتنخواز و ئه‌ندامی کۆمیته‌ی ده‌ره‌وه‌ی پارله‌مانی نۆ‌رویژ کۆبوونه‌وه.
له‌وکۆبونه‌وه گرنگه‌دا که له نێوان هه‌ردوو پارتی دۆست به رێوه چو و نزیکه‌ی 2 کاتژمێر درێژه‌ی هه‌بوو، زۆر خاڵی گرنگی کۆبوونه‌وه‌ی پێشووتریان تاوتۆی کرد، زۆر بابه‌ت و پرۆژه‌ی هاو به‌شی نۆێش هاته ئاراوه. له لایه‌ن شاندی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستانه‌وه ئاماژه به هیندێک له پلانه‌کانی کۆماری ئیسلامی ئێران کرا، وه‌ک بڵاوکردنه‌وه‌ی ماده‌ی بێهۆشکه‌ر و گرتن و به‌ندیکردنی ئازادیخوازان، ڕۆژنامه نووس، چالاکوانانی بواری مافی مرۆڤ.
شاندی به‌رامبه‌ریش وێرای یاداشت کردنی گشت باسه‌کانی شاندی پسک، به‌ڵێنیان به پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان دا، که گشت ئه‌و زانیاریانه‌ی له لایه‌ن پ س ک و له‌سه‌ر کێشه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان پێیان ده‌درێت، ببنه نێۆ کۆبوونه‌وه‌کانی په‌رله‌مان و کۆمیته‌ی ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مان و کاری له سه‌ر بکه‌ن.
هه‌روه‌ها به‌شێکی دیکه‌ش له کۆبوونه‌وه‌که تایبه‌ت بوو به هه‌ڵسه‌نگاندی هاتنه سه‌ر کاری به‌رێز باراک ئۆباما وه‌ک سه‌رۆکی ئه‌مریکا، پلانه‌کانی ئه‌مریکا و یه‌کێتی ئوروپا بۆ سه‌ر ئێران، هه‌روه‌ها نه‌خشی ئێران له تێکدانی ئاسایشی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.
هه‌روه‌ها پێشنیارێکی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان بۆ پارتی پێشکه‌وتنخوازی نۆرویژی، له‌سه‌ر به‌ستنی کۆنفرانسێکی گرنگ له‌سه‌ر کێشه‌ی کورد له باره‌گای په‌رله‌مان، به بانگهێشتنی باڵۆێزی وڵاتانی جیهان له نۆ‌رویژ پێشوازی لێکراو، پارتی ناوبراو بڕیاری دا که ئه‌و کۆنفرانسه له کۆبوونه‌وه‌ی سه‌رکردایه‌تی خۆیان تاوتۆی بکه‌ن، و له نزیکترین کاتدا پ س ک لێ ئاگادار بکرێته‌وه.
له به‌شی کۆتایی کۆبوونه‌وه‌که، کاتی کۆبوونه‌وه‌ی دواتریش دیاری‌کرا، هه‌روه‌ها بڕیار درا که تا کۆبوونه‌وه‌ی داهاتوو به‌شێک له کاره‌کانی دوولایه‌نه ده‌ست پێ‌بکات.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان. www.psk2006.org
8ی ڕێبه‌ندانی 2708 ی کوردی. 27.1.2009 ی زاینی
[email protected]