له 2ی ڕێبه‌ندانی ٢٧٠ ٨ی کوردی، کە ڕۆژی سەربەخۆیی کوردستانە، بڕیارمدا سه‌نگه‌ری خه‌باتی خۆم بگوێزمه‌و‌ه بۆ نێو ڕیزه‌کانی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان
بۆ ڕای گشتی کوردستانیان! منیش ڕێگای سەربەخۆیی کوردستانم لە پارتی سەربەستیی کوردستان هەڵبژارد.
من فه‌رهادی جه‌هانگیری ناسراوە بە (فەرهادە ڕەش )خەڵکی سنەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، کە زیاد لە 20 ساڵە لە یەکێک لە پارتەکانی ڕۆژهەڵای کوردستان درێژەم بە خەبات لە پێناو پاراستنی مافە ڕەواکانی گەلەکەمانداوە، هه‌ر له‌و ناو ئه‌و پارته‌ی که چه‌ندین ساڵ خه‌باتم تێدا کردوه، چه‌ندین به‌پرسایه‌تی جۆراوجۆرم هه‌بووه، پاشان پله‌ی کادیریم، وه‌ک کادیری سیاسی و کادیری ده‌رمانی هه‌بووه.
له 2ی ڕێبه‌ندانی ٢٧٠ ٨ی کوردی، کە ڕۆژی سەربەخۆیی کوردستانە، بڕیارمدا سه‌نگه‌ری خه‌باتی خۆم بگوێزمه‌و‌ه بۆ نێو ڕیزه‌کانی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان.
مەبەستی سەرەکیم لەو بڕیارە ئەوەیە :کە دەمەوە پاشماوەی تەمەنی ژیانم وسیاسەتکردنم تەرخان بکەم بۆ خەبات لە پێناو سەربەخۆیی گەلەکەمدا، بۆ ئەم مەبەستەش پارتی سەربەستیی کوردستان م بە پارتێکی گونجاو و هەڵگری ئەم ڕێبازە پیرۆزە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان زانی.
وێرای سوپاس و پێ‌زانین بۆ هاوبیرانی پێشووم، بۆ ئەو کات و ساتانەی کە لە شاخ و هەندەران لەگەڵیان هاوبیر بووم، بۆ هاوڕییانی ئەزیزم دووپات دەکەمەوە کە من هیچ نگرانی وناکۆکییەکم لە حیزبی پێشووم لەگەڵ هیچ کەسێکدا نەبووە، تەنیا گۆڕانکاری هزری سیاسیم هاندەرم بووە کە خەباتەکەم بگوازمەوە بۆ نێۆ پارتی سەربەستیی کوردستان.
وەک کوردێکی سەربەخۆخوازی ڕۆژهەلاتی کوردستان، داوا لە گشت سەربەخۆخوازانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەکەم، کە سەنگەری خەباتیان بگوازنەوە بۆ نێۆ ڕیزەکانی پارتی سەربەستیی کوردستان، بۆ ئەوەی هەموومان بە یەکگرتوویی بیری سەربەخۆخوازی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان گەشە پێبدەین.
سەرکەوێت خەبات لە پێناو کوردستانێکی ئازاد و سەربەخۆدا.
فه‌رهادی جه‌هانگیری . سوید.
[email protected]