له ڕۆژانی 12 و 13ی ڕێبه‌ندانی 2708 ی کوردی، ئه‌ندامانی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان له وڵاتی ئه‌ڵمانیا، له شاری ئێسه‌ن به به‌شداری به‌ڕیز کاک عارف باوه‌جانی سکرتێری گشتی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان کۆبوونه‌وه،
به‌شی پێووه‌ندییه‌کانی ئه‌ڵمانیایی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان کرایه‌وه.

له ڕۆژانی 12 و 13ی ڕێبه‌ندانی 2708 ی کوردی، ئه‌ندامانی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان له وڵاتی ئه‌ڵمانیا، له شاری ئێسه‌ن به به‌شداری به‌ڕیز کاک عارف باوه‌جانی سکرتێری گشتی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان کۆبوونه‌وه، له‌و کۆبوونه‌وه 2 ڕۆژییه‌دا، وێرای باسێکی زۆر له سه‌ر کار‌و تێکۆشان وبه‌رنامه‌ی ئیستا‌و داهاتووی پارتیمان، بڕیاردرا که سه‌ره‌تای کاری پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان له ئه‌ڵمانیا به کردنه‌وه‌ی به‌شی پێوه‌نییه‌کانه‌وه ده‌ست پێ‌بکات، پاشان له ڕێگه‌ی ئه‌رکی کاری به‌شی پێوه‌ندییه‌کانه‌وه ئاماده کاری و ئاسانکاری بکرێت، بۆ کۆکردنه‌وه‌ی ئه‌ندامان و هاوبیرانی پارتی له ئه‌ڵمانیا. بۆ به‌ستنی کۆنفرانسێکی سه‌رتاسه‌ری و دروست کردنی کۆمیته‌ی گشتی وڵاتی ئه‌ڵمانیا. هه‌روه‌ها بۆ دروست کردنی پێوه‌ندی پارتیمان له گه‌ڵ گشت ناوه‌ند و ڕێکخراوه ئه‌ڵمانیا و کوردستانییه‌کانی دانیشتووی ئه‌ڵمانیا.
له ڕێگه‌ی به‌شی پێوه‌ندییه‌کانی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان له وڵاتی ئه‌ڵمانیا، گشت کوردستانیان و لایه‌نه‌کانی کوردستانی له ئه‌ڵمانیا ئاگادار ده‌که‌ینه‌وه، که بۆ پێوه‌ندی گرتن به پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان له وڵاتی ئه‌ڵمانیاوه ده‌توانن به‌م ناونیشانه‌ی خواره‌وه پێوه‌ندی بگرن.
ئیبراهیم جاف"
ته‌له‌فونØ›49 /171347367700
فا،س 59153926 0049
[email protected]شاهۆ سنه‌یی
[email protected]ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان.. www.psk2006.org
13ی ڕێبه‌ندانی 2708 ی کوردی . به‌رامبه‌ر به 1.2.2009 ی زاینی
2009-02-04 00:17:56
17 ساڵ و 3 کاتژمێر و 16 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : ده‌نگوباسه‌کان