شایانی باسه که گروپی لیبراڵه‌کانی نێۆ په‌رله‌مانی ئوروپا که به ( ئیلده‌ر گروپه ) مه‌شهوره، خاوه‌نی 128 کورسیه له په‌رله‌مانی ئوروپا، هه‌روه‌ها 27 پارتی جیاواز له وڵاتانی ئوروپایی تێیدا ئه‌ندامه، به پێی بۆ چوونی چاودێرانی سیاسی
دیداری به‌رپرسی نێۆنه‌ته‌وه‌یی گروپی لیبراڵه‌کانی ئوروپا له‌گه‌ڵ شاندی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان

.
ڕۆژی 14 ی ڕێبه‌ندانی 2708 ی کوردی به‌رامبه‌ر به 2.2.2009 ی زاینی، له سه‌ر بانگهێشتنی فه‌رمی لیبراڵه‌کانی ئوروپا، شاندێکی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان که پێک هاتبوون له به‌ڕێزان کاک عارف باوه‌جانی سکرتێری گشتی پارتی، وکاک ئیبراهیم جاف به‌رپرسی گشتی پێوه‌ندییه‌کانی پارتی سه‌ربه‌ستی له وڵاتی ئه‌ڵمانیا، و به‌ڕیز ڕاستگۆ کرماشانی، سه‌ردانی بنکه‌ی سه‌ره‌کی پارتی لیبراڵه‌کانی ئوروپایان له بروکسلی پایته‌ختی یه‌کێتی ئوروپا کرد،
له لایه‌ن به ڕێزان فیلێپ هانسه‌ن به‌رپرسی گشتی پێوه‌ندیی نێۆنه‌ته‌وه‌یی لیبراڵه‌کانی ئوروپا به‌گه‌رمی پێشوازی کرا.
شایانی باسه که گروپی لیبراڵه‌کانی نێۆ په‌رله‌مانی ئوروپا که به ( ئیلده‌ر گروپه ) مه‌شهوره، خاوه‌نی 128 کورسیه له په‌رله‌مانی ئوروپا، هه‌روه‌ها 22 پارتی جیاواز له وڵاتانی ئوروپایی تێیدا ئه‌ندامه، به پێی بۆ چوونی چاودێرانی سیاسی وای پێده‌چێت که لیبراڵه‌کانی ئوروپا له هه‌ڵبژاردنه‌کانی داهاتوودا ببنه خاوه‌نی کورسی زیاتر.
ته‌وه‌ره سه‌ره‌کییه‌کانی ئه‌و کۆبوونه‌وه که 2 کاتژمێری خایاند، وله لایه‌ن هه‌ردو لایه‌نه تاوتۆی له‌سه‌ر کرا، ئه‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه بون.
^ باسێک له سه‌ر پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان و ئامانجه‌کانی.
^، باسێکی گشتی له‌سه‌ر هه‌ڵ ومه‌رجی کوردستان و ڵاتانی داگیرکه‌ری کوردستان.
^، هه‌ڵویستی یه‌کێتی ئوروپا‌و کورد.
^، هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئاینده‌ی په‌رله‌مانی یه‌کێتی ئوروپا.
^، باسێکی تێر‌و ته‌سه‌ل له‌سه‌ر ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان و پلانه‌کانی کۆماری ئیسلامی ئێران.
^، باسێکی گشتی له‌سه‌ر هه‌ڵکه‌وته‌ی سیاسی و جۆگرافیایی نه‌ته‌وه‌کانی بنده‌ست له ئێران.
^، باسێک له سه‌ر کۆنگره‌ی داهاتوو واته کۆنگره‌ی یه‌که‌می پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان و چاوه‌ڕوانی ڕۆڵی لیبراڵه‌کانی دۆستی پ س ک بۆ ئه‌و کۆنگره‌یه.
^، باسێکی گشتی له‌سه‌ر کاری لیبراڵه‌کانی یه‌کێتی ئوروپا وکار وتێکۆشانیان بۆ کورد.
^، باسێک له‌سه‌ر پێ‌کاکا و یه‌کێتی ئوروپا. له لایه‌ن پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستانه‌وه داوا کرا که لیبراڵه‌کانیش هه‌وڵبده‌ن وده‌ستپێشخه‌ربن له‌وه‌ی که ناوی پارتی کرێکارانی کوردستان له‌و لیسته ناڕاسته بهێنه ده‌ره‌وه، له‌و بواره‌وه شاندی پسک زۆر نموونه‌و به‌ڵگه‌ی هێنایه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی که هیچ ڕێکخراوی کوردی تروریست نییه، کورد خه‌بات ده‌کات بۆ وه‌ده‌ست هێنانی مافه ڕه‌واکانی، هه‌روه‌ها شاندی پسک ئاماژه‌شیان به‌وه کرد ئه‌و کرده‌وه‌ی یه‌کێتی ئوروپا ته‌نیا چرایه‌کی سه‌وز بو بۆ تورکیا، که‌به‌و کرده‌وه‌شیان به داخه‌وه به‌شێک له خه‌باتی گه‌لی کوردتان له پێش چاوی جیهان له‌که‌دار کرد.
^، باسێک له سه‌ر ڕووداوه‌کانی ئه‌م دوایی ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین، و کێشه‌ی فه‌له‌ستین و ئیسرائیل.
^، باسێک له سه‌ر سه‌ربه‌خۆی کورد و یه‌کێتی ئوروپا، وه‌ک نمونه باسکردن له سه‌ر به‌خۆیی کۆسۆڤۆ و مۆنتینیگرۆ.
^، باسێک له سه‌ر ڕووداوه‌کانی ئیراق به گشتی و فرت و فیڵ وبه‌ڵێنه ناڕاسته‌کانی پارته‌کانی ئیراقی له‌گه‌ڵ خه‌ڵکی کوردستان له باشور.
به‌شی دوای کۆبوونه‌وه‌که ته‌رخان کرا بو، بۆ هیندیک پرۆژه و پێشنیاری دوولایه‌نه بۆ کاری هاوبه‌ش، که هه‌ر دوولایه‌ن به پێی گۆڕینه‌وه‌ی ڕاوبۆچوونه‌کانیان په‌سه‌ندیان کرد.
پاشان ئاڵایه‌کی کوردستان وه‌ک دیاری پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان، له لایه‌ن کاک عارف باوه‌جانی ئاراسته‌ی به‌ڕیز فیلیپ هانسه‌ن کرا، ناوبراو زۆر به خۆشحاڵییه‌وه به دیارییه‌کی به نرخ لێی وه‌ریگرت.

ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان. 15ی ڕێبه‌ندانی 2708 ی کوردی،
به‌رامبه‌ر 3.2.2009 ی زاینی. www.psk2006.org