مامۆ قاله‌ی ده‌بباغی تێکۆشه‌ری سه‌رده‌می کۆماری کوردستان کۆچی دوایی کرد.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان،
سه‌ره‌خۆشی له خۆمان وگشت خه‌ڵکی کوردستان و بنه‌ماڵه‌ی تێکۆشه‌ر مامه قاله‌ی نه‌مر ده‌که‌ین، مامه قاله بۆ ئێمه وه‌ک گه‌لی کوردی وڵات داگیرکراو، وه‌ک سیمبولێکی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆیی کوردستان مابووه
مامۆ قاله‌ی ده‌بباغی تێکۆشه‌ری سه‌رده‌می کۆماری کوردستان کۆچی دوایی کرد.
به گۆێره‌ی هه‌واڵی گه‌یشتوو له هاوبیرانی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان له وڵاتی بریتانیاوه، به‌ڕێز مامۆستا عه‌بدوڵقادر ده‌بباغی ناوسراو به مامه‌قاڵه دوای ماوه‌یه‌کی زۆر به‌ربه‌ره‌کانی له‌گه‌ڵ مه‌رگ، به داخه‌وه ئه‌مڕۆ هه‌ینی 18ی ڕێبه‌ندانی 2708 ی کوردی، به‌رامبه‌ر به 06.02.2009 زاینی بۆ هه‌میشه ماڵئاوایی لێ‌کردین،
به ناوی ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی ماڵپه‌ری پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان، سه‌ره‌خۆشی له خۆمان وگشت خه‌ڵکی کوردستان و بنه‌ماڵه‌ی تێکۆشه‌ر مامه قاله‌ی نه‌مر ده‌که‌ین، مامه قاله بۆ ئێمه وه‌ک گه‌لی کوردی وڵات داگیرکراو، وه‌ک سیمبولێکی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆیی کوردستان مابووه، واته مامه قاله لاپه‌ره‌یه‌کی مێژویی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆیی کورد له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان بوو.
به‌و هیوایه هه‌موو کوردێکی نیشتمان په‌روه‌ر له هه‌وڵی خه‌باتدا بێت بۆ به ده‌ست هێنانی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆیی کوردستان،
هه‌زاران سڵاو له گیانی پاکی که‌سایه‌تی نه‌ته‌وه‌یی مامه قاله‌ی ده‌باغی،
www.psk2006.org ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان،
2009-02-03 19:32:07
17 ساڵ و 7 کاتژمێر و 57 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : ده‌نگوباسه‌کان