له‌م وتوێژه‌دا چاومان به‌گه‌نجێکی شۆرشگێر‌و خوێنگه‌رمی گه‌له‌که‌مان ده‌که‌وێت که پارتێکی کوردی دامه‌زراندوه‌و ئامانجی پارته‌که‌شی سه‌ربه‌خۆیی کوردستانه،
عارف باوه‌جانی وڵامی ڕۆژنامه‌ی ماد ده‌داته‌وه: پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان" نیشتمانی کورد به هه‌موو پارچه‌کانیه‌وه به یه‌ک وڵات و نه‌ته‌وه‌ی کوردیش به یه‌ک نه‌ته‌وه ده‌ناسێ،
عارف باوه جانی، پاش خه‌باتیکی بێ وچانی خۆیی و بنه‌ماڵه‌که‌ی له ناوریزه‌کانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بۆدواجار پارتێک داده‌مه‌زرێنێØ›
عارف باوه‌جانی پاش جه‌ندین جار په‌یوه‌ندی کردن به حیزبی دێموکراته‌وه ،به‌ڵام له‌به‌ر که‌می ته‌مه‌ن ومنداڵی له‌و حیزبه وه‌ر نه‌گیراوه.
باوه‌جانی، به‌ته‌مه‌نێکی گه‌نجانه‌وه بوه به‌سکرتێری پارتێکی رۆژهه‌ڵاتی.
له‌م وتوێژه‌دا چاومان به‌گه‌نجێکی شۆرشگێر‌و خوێنگه‌رمی گه‌له‌که‌مان ده‌که‌وێت که پارتێکی کوردی دامه‌زراندوه‌و ئامانجی پارته‌که‌شی سه‌ربه‌خۆیی کوردستانه، سه‌لاسی باوه جانی و داڵه‌هۆی سه‌رکه‌ش له بزوتنه‌وه‌ی رزگاری خوازدا مه‌نبه‌عی شۆرش و کوردایه‌تی بوه‌و ئه‌م ده‌ڤه‌ره‌ش وه‌ک هه‌مو ده‌ڤه‌ره‌کانی تری کوردستان وه‌ک پێویست قوربانی ده‌ر بوه له پێناو ئاوات و ئامانجه‌کانی گه‌لی کورد و ده‌یان سوعبه‌توڵای به‌خشیوه له‌م پێناوه‌دا ، به‌رێز عارف باوه جانیش له هه‌مان ئه‌و ده‌ڤه‌روه گۆش و په‌روه‌رده‌کراوه، وتوێژ هاواربانیخێڵانی.
هاواربانیخێڵانی .سه‌ره‌تا دمه‌وێ به‌رێزتان به‌کورتی باس له ژیان نامه‌ی خۆتان بکه‌ن له ناو بزوتنه‌وه‌ی رزگاری خوازی کوردا.
عارف باوه‌جانی له چه‌ند دێڕێک‌دا:
ناو و نازناو : عارف ئه‌حمه‌دی، ناسراو به عارف باوه‌جانی.
شۆین و ساڵی له دایکبوون:-4-ی نه‌ورۆزی-،1973-گوندی به‌رکوڕی سه‌لاسی باوه‌جانی،سه‌ربه پارێزگای کرماشان.
کورته پێناسه
له ته‌مه‌نی-7-ساڵیدا واته له ساڵی-1980-له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌که‌ی به‌هۆی هه‌ڵگیرساندی شه‌ڕی نێوان حکومه‌تی ئێراق و ئێران و شه‌ڕی حکومه‌تی تازه‌ی ئێران له‌گه‌ڵ کورده‌کان، ئاواره‌ی ناوچه‌کانی باشوری کوردستان ده‌بن، و له ساڵی-1982-له‌لایه‌ن حکومه‌تی ئێراقه‌وه ده‌گوازرێنه‌وه ئۆردوگای زۆره‌ملی ئه‌ڵتاش. هه‌ر له‌ئۆردوگای ئه‌ڵتاش و له ته‌مه‌نی مێرمنداڵیه‌وه هزری کوردایه‌تی له مێشکی عارف باوه‌جانی په‌روه‌رده ده بێت و چه‌ندجار په‌یوه‌ندی کردوه به حیزبی دێموکراته‌وه به‌ڵآم له به‌ر که‌می ته‌مه‌ن له‌و حیزبه‌وه رنه‌گیراوه، بنه‌ماڵه‌که‌ی ،له رێگه‌ی کۆمیساریایی به‌رزی په‌نابه‌ران ده‌گه‌نه وڵاتی نۆ‌رویژ، ناوبراو له ماوه‌ی-11-ساڵ ژیانی له وڵاتی نۆ‌رویژ به گه‌رمی سه‌رقاڵی خۆپێگه‌یاندن وناساندنی کێشه‌ی نه‌ته‌وه‌که‌ی ده‌بێت له‌م وڵاته‌دا، هه‌ر به‌و مه‌به‌سته‌ش ده‌چێته ڕیزی یه‌کێک له پارته‌کانی وڵاتی نۆ‌رویژ به ناوی پارتی سوسیال چه‌پی نۆ‌رویژ، هه‌ر له لیستی ئه‌و پارته‌دا له ساڵی-2003-تا-2007-وه‌ک ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانی ئۆسڵۆی پایته‌ختی نۆ‌رویژ هه‌ڵده‌بژێردرێت، هه‌روه‌ها له ته‌مه‌نی-11-ساڵی ژیانی له وڵاتی نۆ‌رویژ به‌رده‌وام بووه له خزمه‌تی بێوچانی به کێشه‌ی کورده په‌نابه‌ره‌کانی ناو وڵاتی نۆ‌رویژ، و ئۆردوگای ئه‌ڵتاش و کورده‌کانی ئاواره له تورکیا‌و ولاتانی ئێراق و ئۆردون، له ساڵی-2006-وێرای چه‌ند هاوبیرێکی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان یان وه‌ک پارتێکی نه‌ته‌وه‌یی وسه‌ربه‌خۆخواز بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان دامه‌زراندوه، که خه‌بات ده‌کات بۆ بڵاوکردنه‌وه‌ی بیری سه‌ربه‌خۆیی له کوردستاندا، ناساندنی کێشه‌ی گه‌لی کورد له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان به دونیای ده‌ره‌وه، کۆکردنه‌وه‌ی پشتیوانی نێۆنه‌ته‌وه‌یی به کێشه‌ی کورد له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان، تا ئیستاش زۆر سه‌رکه‌وتووانه کاره‌کانی ئه‌م پارته پێش چووه، بۆ زیاتر ئاگادار بوون له چالاکییه‌کانی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان، تکایه سه‌ردانی ماڵپه‌ڕی-www.psk2006.org -بکه‌ن، هه‌روه‌ها ناوبراو پێوه‌ندیه‌کی باشی له نێوان که‌سانی باڵاده‌ستی حکومه‌تی نۆ‌رویژ وزۆر له‌وڵاتانی ئوروپایی و ئه‌مریکایدا هه‌یه، که‌سێکی چالاک وهه‌ڵسوڕ وماندوونه‌ناسه بۆ خزمه‌ت به گه‌ل ونیشتمانه‌که‌ی. ئه‌زموونی کاری سیاسی نزیک به-16-ساڵ ئه‌ندامی حدکا، نزیکی-5-ساڵ ئه‌ندامی پارتی سوسیال چه‌پی نۆرویژی، هاوکات به‌شداری له ده‌یان کۆرسی سیاسی وزانستی،
هاواربانیخێڵانی. ده‌کرێ به‌رێزتان ئاماژه بۆ ئه‌وه بکه‌ن چۆن بو پارتی سه‌ر به‌ستیتان دامه‌زراند.
عارف باوه‌جانی: هۆکاری سه‌ره‌کی که هانده‌رم بوو بیر له دامه‌زراندنی پارتێکی به‌و شێوه بکه‌مه‌وه، نه‌بوونی جوڵانه‌وه‌یه‌کی سه‌ربه‌خۆخوازی بوو له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان، واته پارتێکی سیاسی و چالاک که ڕاسته‌وخۆ خه‌بات بۆ سه‌ربه‌خۆیی کوردستان بکات، نه‌ک ئه‌گه‌رومه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی که گوایا ئیستا جارێ کاتی سه‌ربه‌خۆیی نه‌هاتووه، با له فڵان شوعاره‌وه ده‌ستی پێبکه‌ین و ڕێگای بۆ خۆش بکه‌ین، ئه‌م بیرۆکه‌یه‌ش ده‌گه‌رێته‌وه بۆ ساڵی 2003 که گه‌وره‌ترین حکومه‌تی دیکتاتۆری و کورد کوژ له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ڕووخا، هه‌ر له‌و ساڵه‌وه به‌رده‌ام کارمان له‌سه‌ر ئه‌م فکره ده‌کرد و هه‌وڵماندا که هاوبیرانی ئه‌و ڕێبازه کۆکه‌ینه‌وه. ئه‌وه‌ش بوو تا سه‌رئه‌نجام توانیمان له ڕێکه‌وتی 17.2.2006 واته دوای 3ساڵ خۆ ئاماده‌کردن وکۆکردنه‌وه‌وی ته‌داروکی سه‌ره‌تایی، و له ڕاگه‌یاندراوێکدا دامه‌زراندنی پارتیمان به خه‌ڵکی کوردستان گه‌یاند، به خۆشییه‌وه له‌و ماوه‌دا که ده‌ست به کار بووین تا ئیستا به هه‌زاران هاوبیری نه‌ته‌وه‌یی و سه‌ربه‌خۆخوازی له ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی وڵات وه‌ک هاوبیرو لاینگری پێوه‌ندییان له‌گه‌ڵ گرتوین، ڕۆژانه‌ش به‌ره‌و په‌ره‌سه‌ندنی زیاتر ده‌چێن.
هاواربانیخێڵانی هه‌ده‌ف و ئامانجی ئه‌م پارته چیه.
عارف باوه جانی: خه‌باته بۆ کوردستانێکی ئازاد و سه‌ربه‌خۆ و دیمۆکرات، که خه‌ڵکی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان به ئارامی تێیدا بژین. له ناو پرۆگرامی پارتیمان ئامانجه گشتییه‌کانمان به‌م شێوه پێناسه ده‌کرێت:
ـ "پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان" نیشتمانی کورد به هه‌موو پارچه‌کانیه‌وه به یه‌ک وڵات و نه‌ته‌وه‌ی کوردیش به یه‌ک نه‌ته‌وه ده‌ناسێ، ئه‌و سنوورانه‌ش که خراونه‌ته نێوان به‌شه‌کانی کوردستان و به ڕواڵه‌ت له‌تیان کردووه، به ده‌ستکردی داگیرکه‌ر وسنووری زۆره‌ملییان ده‌زانێ و دانانیان پێدا نانێت، به‌ڵام له‌م هه‌لومه‌رجه ناسکه‌دا، پسک به‌پێێ چه‌ندین هه‌ڵسه‌نگاندنی سیاسی وستراتیژیی ڕۆژ له ناوچه‌که‌دا، خه‌بات و تێکۆشانی ئێستای تایبه‌ت ده‌کات بۆ به‌شی داگیرکراوی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان، واته کوردستانی بنده‌ستی ڕێژیمی ئێران.
ـ پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان، خۆی به پارتی هه‌موو دانیشتووانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان ده‌زانێت، هه‌وڵ ده‌دا بۆ به‌جێگه‌یاندنی مافه‌کانیان به‌پێێ جاڕنامه‌ی مافی مرۆڤ.
ـ پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان، به‌گوێره‌ی توانا له تێکۆشانی هه‌موو به‌شه‌کانی داگیرکراوی کوردستان پشتیوانی ده‌کات.
هاواربانیخێڵآنی پارتی سه‌ربه‌ستی له کوێه‌وه خه‌بات ده‌کات یان بنکه‌و باره‌گاتان له کوێیه،
عارف باوه‌جانی: پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان له ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی کوردستان خه‌بات ده‌کات، بنکه‌و موڵه‌تی ڕه‌سمی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان له وڵاتی نۆرویژه. زۆرمان هه‌وڵداوه‌و به‌رده‌وامیش هه‌وڵده‌ده‌ین که بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین له باشوری کوردستانیش نوسینگه‌یه‌کمان هه‌بێت.
هاواربانیخێڵانی ده‌کرێ باسێک له سه‌ر په‌یره‌وو پرۆگرامتان بخه‌نه رو?
عارف باوه‌جانی له یه‌که‌م ڕۆژی دامه‌زراندنی پارتیمان، به‌رنامه‌و پرۆگرامیکی کاتیمان بڵاوکردوه‌ته‌وه تا به‌ستنی یه‌که‌م کۆنگره به پێێ ئه‌و پرۆگرامه کاره‌کانمان درێژه پێده‌ده‌ین، به‌ڵام کۆنگره‌مان نزیک بووه‌ته‌وه، گۆڕنکاریش له به‌رنامه‌و ئه‌ساسنامه‌مان زۆر ده‌کرێت، هه‌ر له ئیستاوه هاوبیرانمان کاری له سه‌رده‌که‌ین، هه‌ر به‌ڕێزێک پێی خۆشه ئه‌و پرۆگرامه ببینێت با ئه‌م لینکه بکاته‌وه.
http://www.psk2006.org/Books/PSK_Program_2006.pdf
هاواربانیخێڵانی په‌یوه‌ندی ئێوه له‌گه‌ڵ پارته‌کانی تری رۆژهه‌ڵاتدا چۆنه?
عارف باوه‌جانی: پێوه‌ندیمان زۆر باشه‌و له‌گه‌ڵ هیچ لایه‌نێکی کوردستانی ناکۆکی وکێشه‌مان نییه.
هاواربانیخێڵانی | لێره‌و له‌وێ باس له‌وه ده‌کرێ که پارتی سه‌ر به‌ستی ته‌نها چه‌کێکیان نیه‌و ده‌شخوازن خه‌بات بکه‌ن، قسه‌تان چیه له م باره‌وه ?
عارف باوه‌جانی : ئێمه بۆ خۆمان خوازیاری چه‌ک نین وده‌نا زۆر به ئاسانی چه‌کمان ده‌ست ده‌که‌وێت، باوه‌ڕمان به خه‌بات و سیاسه‌ت کردن به چه‌ک نییه.
هاواربانیخێڵانی ئایا هاوکاری مادی و مه‌عنه‌وی له کوێ وه‌رده‌گرن?
عارف باوه‌جانی ئێمه ته‌نیا له دۆست و هاوبیرانی خۆمان هاوکاری ده‌کرێین.
هاواربانیخێڵانی ده‌کرێ باسێک له سه‌ر پێکهاته‌ی ئه‌م پارته بکه‌ن?
عارفباوه‌جانی نازانم مه‌به‌ستت له چ جۆره پێکهاته‌یه‌که، پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان پارتێکی سیاسی ونه‌ته‌وه‌یی و سه‌ربه‌خۆخوازی کوردستانه، پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان خه‌بات ده‌کات بۆ کوردستانێکی ئازاد وسه‌ربه‌خۆ دیمۆکرات له ڕۆژهه‌لاتی کوردستان، وه‌ک ئایدولۆژیایی سیسته‌می کارکردن بۆ دوا ڕۆژی ڕۆژهه‌لاتی کوردستان سیسته‌می لیبراڵ دیمۆکراته، به کورتی ئه‌رزت بکه‌م که پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان وه‌ک پارتێکی نه‌ته‌وه‌یی و سه‌ربه‌خواز له گشت چین و تۆێژێکی جیاواز له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان پێکهاتووه، ژنانیش له نێۆ پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان جێگا‌و ده‌سه‌ڵاتی تایبه‌تیان دیاره، که‌سانی ئاینی وعیلمانی وچه‌پ و ڕاست له نیۆ پارتی سه‌ربه‌ستیدا هه‌یه، خاڵی سه‌ره‌کی له یه‌کمان کۆده‌کاته‌وه سه‌ربه‌خۆییه بۆ کوردستان، به خۆشییه‌وه له زۆربه‌ی شار‌و ناوچه‌جیاوازه‌کانی کوردستاندا هاوبیرمان زۆره، بگره له‌به‌شه‌کانی دیکه‌ش که‌سانی نه‌ته‌وه‌یی وبه‌مه‌به‌ستی خزمه‌تکردن به ڕێبازی سه‌ربه‌خۆیی به ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان هاتوونه‌ته ڕیزی پارتیمان،
[email protected][email protected]سه‌رچاوه ڕۆژنامه‌ی ماد له لوبنان
http://rudem1.jeeran.com/archive/2009/2/798683.html