وه ٨ ساله ده یکیگ وحزبگان کوردسانی ئرای وه دی هاوردن حق ومافئل ملتگمان و شیوئل م‌و نکن .وه یه ئه وجه ن سال مبارزمه یه ناوه ئه وحزبه رسیمه پله کادر سیاسی وه.
ئه‌وه بووه که له چه‌ندین ناوه‌ند و ڕاگه‌یاندنی کوردی وه‌ک ته‌له‌فزۆێن و ڕادێۆ به تایبه‌ت له به‌شی زاراوه‌ی که‌ڵهوڕی کارم کردوه. له پاش بیرکردنه‌وه‌یه‌کی زۆر وپێداچوونه‌م
که‌ڵهوڕی :

مبارزه ن‌و ئرای و د‌س هاوردن ئامانج ملتگمان ئه وش تنیا له ناوپارتی سربستی کوردسان و دی ده.
مه عه لی سوهرابی ناسریاگ و (عه لی ئیلامی) وه دی هاتیه ئیلام روژهلات کوردسان که فیشتر وه ٨ ساله ده یکیگ وحزبگان کوردسانی ئرای وه دی هاوردن حق ومافئل ملتگمان و شیوئل م‌و نکن .وه یه ئه وجه ن سال مبارزمه یه ناوه ئه وحزبه رسیمه پله کادر سیاسی وه نزیک شار کرح وه د‌س رژیم کومار ئیسلامی گیریام و ساله حبس کریام . وه له ده شت ولات کارگانم له راگیاندن کوردی ته له فزیون وه رادیو وه خسوس ده بش کلهری مشغول بیم. وه پیشت ماوگ وه ئه ی نتیجه رسیمه که ئه و بشه وه کوردسان که ئیلام کرماشان و لورسان گرده و‌ر و لای حزبگان کوردی فراموش کریاگس .وه له سه ر ئه ی بابتیله بریارمان داس که کار فرهنگی و سیاسی ئرای ئه و بشه کوردسان ولازم زانم جون اسمیلاسیون و ژینوساید سپی وه شیوه گورا حاکمه . که له سه‌ر ئه ی برنامیله تنیا حزب که توانسه خوی له درد ئه و شارگانه شریک زانیه وه خوی حورحزب ئرای تمام روژهلات نیشان داس وسیا ستگان ئه ی حزبه تا و الا ن درست و هساو کریگ دئییومن وه بیوس وجی ئمید گه ل کورد جور حزب مستقل ومودرن پا ناسه میدان حماسه وه مه جور شخسی خومم له ناو ئه ی حزبه دئیونم .
وه ئحترام عه لی ئیلامی
20 ی ڕێوه‌ندانی 2708 ی کوردی.
2202
سۆرانی :
بڕیارم دا خه‌باتی ڕزگاریخوازی‌و نه‌ته‌وه‌ییم بگوازمه‌وه بۆ ڕیزی (پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان)
من عه لی سوهرابی ناسراوە بە (عه لی ئیلامی) خەڵکی ئیلامی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، کە زیادتر له ٨ ساڵە لە یه‌کێک له پارتەکانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان درێژەم بە خەبات لە پێناو پاراستنی مافە ڕەواکانی گەلەکەمانداوە، هه‌ر له ناو ئه‌و پارته‌ی که چه‌ندین ساڵ خه‌باتم تێدا کردوه‌و پله‌ی به‌رپرسایه‌تیم گه‌یشتووه‌ته ئاستی کادری سیاسییه‌وه، هه‌روه‌ها نزیک به ساڵێکیش له به‌ندیخانه‌کانی کۆماری ئیسلامی ئێران ده‌ست به سه‌ر بووم، تێکۆشانیشم له ده‌ره‌وه‌ی وڵات، ئه‌وه بووه که له چه‌ندین ناوه‌ند و ڕاگه‌یاندنی کوردی وه‌ک ته‌له‌فزۆێن و ڕادێۆ به تایبه‌ت له به‌شی زاراوه‌ی که‌ڵهوڕی کارم کردوه. له پاش بیرکردنه‌وه‌یه‌کی زۆر وپێداچوونه‌م به سه‌ر گشت پارته‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستاندا، هاتوومه‌ته سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ی که وێرای خه‌بات بۆ ڕزگاری خاک و زێدمان له ژێر چنگی داگیر که‌ران له گشت ناوچه‌یه‌کی کوردستانه‌وه، له‌به‌ر هیندێک هۆکاری له یادکردنی به‌شێک له ناوچه گرنگه‌کانی باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان، که ده‌بوایه گرنگی زۆری پیبدرایه وبه‌ڵام به پێچه‌وانه‌وه له باتی گرنگی پیدان به‌شکو له‌گه‌ڵ جینوساید وئاسیمیلاسۆێن ڕوو به‌ڕوو بووه‌ته‌وه، هه‌ر له‌و پێوه‌ندییه‌دا بڕیارم داوه که ده‌بێت پێش هه‌موو ئه‌رکێک هه‌نگاو بو تێکۆشانی سیاسی و فه‌رهه‌نگیم له ناوچه‌کانی لورستان وئیلام کرماشان دابنێم، چون پلانی له به‌یندانی زمان و فه‌رهه‌نگ ومێژوو زور به‌گرانی له سه ریانه، و پاشانبتوانم هه نگاو بۆ ڕزگارکردنی خاکه داگیراوه‌که‌مان له ژێرده‌ستی داگیرکه‌ردا بنێم، وه ماویکه هه‌ر له پێوه‌ندییه‌شدا بڕیارمدا که خزمه‌ت وخه‌باتم بۆ کوردستان له ڕیزه‌کانی پارتی سه‌ربه‌ستی کوردستان بگوازمه‌وه، بۆم ڕوون بووه‌ته‌وه که پسک به کرده‌وه سیاسییه‌کانی سه‌لماندوویه‌تی که پارتی گشت ناوچه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستانه به بێجیاوازی، به تایبه‌ت خه‌م خۆری سه‌ره‌کی ئه‌و ناوچانه‌ی سه‌ره‌وه‌یه که ناومان هێنا، پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان به پارتێکی سه‌ربه‌خۆخوازو نه‌ته‌وه‌یی ومۆدێرن ده‌زانم وباوه‌ڕی نه‌ته‌وه‌یی و سه‌ربه‌خۆخوازی خۆم له‌م پارته‌دا ده‌بینمه‌وه.
له گه ل ریزردا عه لی ئیلامی. بلژیک
20 ڕێبه‌ندانی 2708 ی کوردی.