سه‌ردانی ده‌یان پارت و ناوه‌ندی جۆراوجۆری سیاسیی جیهانیی کردووه و کێشه‌وئازاره‌کانی
گه‌ڵی چه‌وساوه‌ی کوردی بۆ ئه‌وان پێناسه کردووه و داوای پشتگیریی لێ کردوون، که به‌م کرده‌وه سیاسی و دیپلوماتییانه‌ی توانیوێتی کێشه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان به‌وان بناسێنێ و، هه‌روه‌ها ئه‌م بیرۆکه‌ش له ناو کوردستانییان په‌ره پێبدات که به‌بێ چه‌کهه‌ڵگرتنیش ده‌کرێت خه‌بات له پێناو سه‌ربه‌ستی و سه‌ربه‌خۆیی گه‌له وڵاتداگیرکراوه‌که‌ی کورستان په‌ره پێبدرێت
په‌یامی سه‌رکردایه‌تی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان به بۆنه‌ی یادی 3 ساڵه‌ی دامه‌زرانییه‌وه

بۆ گشت هاوبیران و سه‌ربه‌خۆییخوازان و کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستان
هاووڵاتیانی وڵاتداگیرکراوی کوردستان!
خه‌ڵکی ئه‌وینداری سه‌ربه‌خۆیی و سه‌ربه‌ستیی یه‌کجاری!
ئه‌ندامان و هاوبیران و دۆستانی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان!
سه‌ره‌تا به بۆنه‌ی سێیه‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان، پیرۆزباییی گه‌رم ئاراسته‌ی خۆمان و گشت ئه‌ندامان و هابیرانی پارتیمان ده‌که‌ین، و هه‌روه‌ها ئه‌م ساڵیاده له گشت سه‌ربه‌خۆخوازانی گه‌له‌که‌مان پیرۆز ده‌که‌ین و، هیواخوازین به‌هره‌ی ئه‌م خه‌باته تا سه‌ربه‌خۆییی یه‌کجاری درێژه‌ی هه‌بێت.
هاووڵاتیانی خۆشه‌ویست!
3 ساڵ له‌مه‌و پێش له ڕۆژی 28ی ڕێبه‌ندانی 2705ی کوردی، به‌رامبه‌ر به 17.2.2006 زایینی، جووڵانه‌وه‌یه‌کی سیاسی و سه‌ربه‌خۆخوازی له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان به ناوی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان له‌دایک بوو.
هه‌ر له یه‌که‌م ڕۆژی ڕاگه‌یاندن و دامه‌زراندنی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستاندا، وێڕای سه‌دان په‌یام و برووسکه‌ی پیرۆزبایی که له کوردستان و جیهان به بۆنه‌ی دامه‌زراندنی "پسک" پێمان ده‌گه‌یشت، هاوکات زۆر پڕوپاگه‌نده‌ش به شێوه‌ی جۆراوجۆر له دژی بڵاو ده‌کرایه‌وه، به‌ڵام به خۆشییه‌وه و به هۆی نیازپاکیی ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌رانی ئه‌م پار‌ته سیاسییه‌وه، توانییان به کرده‌وه گشت شک و گومان و پڕوپاگه‌نده‌کانی نه‌یارانی سه‌ربه‌خۆییی کوردستان پووچه‌ڵ بکه‌نه‌وه. پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان زۆر خێرا سه‌لماندی که خاوه‌نی بیروباوه‌ڕێکی نه‌ته‌وه‌یی و ئه‌مڕۆیییه و، له ناخی کورده سه‌ربه‌خۆییخوازه‌کاندا سه‌ری هه‌ڵداوه.
پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان وێڕای هێندێک که‌م و کووڕی و ده‌ستکورتیی ئابووری، له ماوه‌ی زۆر که‌می ته‌مه‌نی خۆیدا به خۆشییه‌وه توانیوێتی زۆر قۆناخی گرنگی سیاسی و ڕێکخستن و دیپلوماتی له ئاستی جیهاندا تێپه‌ڕ بکات. له سه‌ره‌وه‌ی هه‌مووان توانیوێتی وه‌ک پارتێکی هه‌ڵگری دروشمی ڕاسته‌قینه‌ی سه‌ربه‌خۆیی و ڕزگاریی یه‌کجاری له گۆڕه‌پانی خه‌باتی سیاسی و نێۆنه‌ته‌وه‌یی، باسی سه‌ربه‌خۆیی بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان بکاته باسی ناو زۆربه‌ی کۆڕ و کۆمه‌ڵه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان. پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان به‌رده‌وام له گشت میدیا و ڕاگه‌یاندنه‌کانی ناوخۆی پارتی و میدیاکانی کوردستانی و جیهانی بانگێشه‌ی خه‌بات بۆ سه‌ربه‌خۆیی کوردستانی کردووه و ده‌یکات و، هه‌رده‌م خاوه‌نی هه‌ڵوێستی جدی بووه له ئاست پلانی داگیرکه‌رانی کوردستان. هاوکات خاوه‌نی هه‌ڵویست بووه به‌رانبه‌ر به هه‌ر جۆره هه‌ڵسوکه‌وتێکی سیاسیش که زیان به بیری نه‌ته‌وه‌ییی کوردستانی بگه‌یه‌نێت.
پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان، گه‌لێک خه‌باتی سیاسی و دیپلوماتیی، له ئاستێکی زۆر باشی جیهانیدا ئه‌نجام داوه، که وه‌ک نموونه چه‌ندین جار به فه‌رمی سه‌ردانی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکای کردووه و دیداری له‌گه‌ڵ کۆنگرێسمان و که‌سایه‌تی و ڕاوێژکارانی باڵاده‌ستی حکوومه‌تی ئه‌مریکا پێک هێناوه. هه‌روه‌ها چه‌ندین جار سه‌ردانی په‌رله‌مانی ئورووپای کردوه و دیداری له‌گه‌ڵ ئه‌ندام په‌رله‌مانتارانی ئورووپایی پێک هێناوه و، داوای هاوکاریی سیاسیی له وڵاتانی ئورووپایی کردووه که له کێشه‌ی ڕه‌وای گه‌لی کورد له کوردستان به گشتی و ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان به‌تایبه‌تی پشتگیری بکه‌ن.
نموونه‌ی زۆر به‌ر چاوی پێوه‌ندییه‌کانی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان له‌گه‌ڵ یه‌کێتیی ئورووپا، دروستکردنی پێوه‌ندییه‌کی زۆر نزیکانه‌ی نێوان پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان و گرووپی لیبراڵه‌کانی ئورووپایه، که ئه‌و گرووپه له په‌رله‌مانی یه‌کێتیی ئورووپا خاوه‌نی زیاد له 30% کورسییه‌کانی په‌رله‌مانی یه‌کێتیی ئورووپان.
هه‌روه‌ها پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان سه‌ردانی ده‌یان پارت و ناوه‌ندی جۆراوجۆری سیاسیی جیهانیی کردووه و کێشه وئازاره‌کانی گه‌ڵی چه‌وساوه‌ی کوردی بۆ ئه‌وان پێناسه کردووه و داوای پشتگیریی لێ کردوون، که به‌م کرده‌وه سیاسی و دیپلوماتییانه‌ی توانیوێتی کێشه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان به‌وان بناسێنێ و، هه‌روه‌ها ئه‌م بیرۆکه‌ش له ناو کوردستانییان په‌ره پێبدات که به‌بێ چه‌کهه‌ڵگرتنیش ده‌کرێت خه‌بات له پێناو سه‌ربه‌ستی و سه‌ربه‌خۆیی گه‌له وڵاتداگیرکراوه‌که‌ی کورستان په‌ره پێبدرێت و، به شێوه‌یه‌کی ئه‌مڕۆیی ئه‌م خه‌باته به‌جیهانیی بکات وبگره ئامانجی چه‌ندین ساڵه‌ی خه‌بات، له ماوه‌یه‌کی زۆر کورتتردا و به‌بێ زیانی گیانی و مادی و مه‌عنه‌و‌ی بپێکێت.
ئه‌ندامانی سه‌رکردایه‌تی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان خۆیان زۆر به به‌خته‌وه‌ر ده‌زانن که پارته‌که‌یان له یه‌که‌م ڕۆژی دامه‌زراندنیه‌وه تا ئه‌مڕۆ به‌رده‌وام له هه‌وڵی نزیکبوونه‌وه له‌گه‌ڵ پارت ولایه‌نه‌کانی کوردستانی بووه، و هه‌ر له ئاکامی ئه‌و هه‌وڵه‌شدا توانیوێتی له‌گه‌ڵ ده‌یان پارت و لایه‌نی کوردستانی پێوه‌ندیی کوردانه وبه‌رپرسانه دروست بکات، و به نیازێکی پاکی کوردانه‌وه هه‌رده‌م هه‌وڵی لێکنزیکبوونه‌وه‌ی گشت پارت و لایه‌نه‌کانی دیکه‌ی کوردستانی داوه، وهه‌رده‌م نیگه‌رانی خۆی له دوورکه‌وتنه‌وه و لێکدابڕانی لایه‌نه‌کانی کوردستانی پێشان داوه!
به‌شێکی دیکه‌ی خه‌باتی به‌رچاوی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان کۆکردنه‌وه‌ی هاوبیرێکی زۆر بووه چ له ئاست کورده‌کانی ناوخۆی وڵات و چ له ئاست کورده‌کانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات. هه‌ر له‌و پێوه‌ندییه‌شدا توانیوێتی ڕێکخستنه نهێنییه‌کانی پارتیمان له ناوخۆی وڵات پێک بێنێت و توانیوێتی له‌م ڕێیه‌وه بیری سه‌ربه‌خۆیی و نه‌ته‌وه‌ییبوون له نیۆ خوێندکاران و چین و توێژه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان بڵاو کاته‌وه و په‌ره‌ی پێ بدات.
پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان هه‌ر له‌و ته‌مه‌نه که‌مه‌ی خۆیدا توانیوێتی ڕێکخراوی لاوانی سه‌ربه‌ستیی کوردستان دامه‌زرێنێت، هه‌روه‌ها توانیوێتی به هاوبیری و پشتگیریی چه‌ندین کوردی ئاکادیمیکاری ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان له ده‌ره‌وه و ناوخۆی وڵات، ناوه‌ندی زانیاریی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان دامه‌زرێنێت و بێجگه له‌و 2 ڕێکخراوه‌ش گه‌لێک پرۆژه و دامه‌زراوه‌ی دیکه له به‌رنامه‌ی کاری داهاتوویدایه که هه‌نووکه کاریان له‌سه‌ر ده‌کات و له داهاتوودا به ڕای گشتییان ڕاده‌گه‌ێنێت.
شتێکی دیکه‌ی که زۆر جێگه‌ی خۆشحاڵییه په‌یوه‌ستبوونی ژماره‌یه‌کی دیکه له هاوبیرانمان له ده‌ره‌وه و له ناوه‌وه‌ی وڵاته که ئه‌مه‌ش پێمان ده‌سه‌لمێنێ که ڕۆڵه‌کانی ئه‌م گه‌له خوازیاری سه‌ربه‌خۆیی کوردستانن و ئه‌گه‌ر پارتێکی سیاسی هه‌ڵگری ئه‌و ئامانجه بێت، بێگۆمان پشتگیری لێده‌که‌ن. ئێمه وه‌ک سه‌رکردایه‌تی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان، به‌خێرهاتنی گه‌رمی دانه به دانه‌ی ئه‌و هاوبیره نوێیانه‌مان ده‌که‌ین که له پاش دامه‌زراندنی پارتیمان و تا ئه‌مڕۆ و له داهاتووشدا سه‌نگه‌ری خه‌باتیان ده‌گوازنه‌وه نێو ڕیزه‌کانی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان.
هه‌ر له‌م ساڵیاده پیرۆزه‌دا به پێویستی ده‌زانین که دیسانه‌وه بانگه‌شه‌ی گشت کوردستانیانی خۆشه‌ویست بکه‌ین به‌تایبه‌ت تێکۆشه‌رانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان، که به مه‌به‌ستی په‌ره‌پێدانی بیری نه‌ته‌وه‌یی و سه‌ربه‌خۆییخوازی پشتگیری له پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان بکه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن له ڕێگه‌ی ئه‌م پارته‌وه درێژه به تێکۆشانی ڕزگاریی گه‌ل بده‌ن. پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان سه‌نگه‌رێکی قایم، هاوکات ئاوه‌ڵایه بۆ گشت سه‌ربه‌خۆییخوازان وبیرنوێخوازانی گه‌له‌که‌مان له ناوه‌وه و له ده‌ره‌وه‌ی وڵات.
کوردستانیانی هێژا!
گۆڕانکارییه‌کان له جیهاندا ڕۆژانه له بواری جیاوازدا شه‌پۆل ده‌ده‌ن، هه‌ر کام له‌و شه‌پۆڵانه‌ش کۆمه‌ڵێک گۆڕانکاریی باش وخراپ له‌گه‌ڵ خۆی دێنێت، بۆ هه‌ر کام له‌و گۆڕانکارییانه‌ش وڵات ولایه‌نه‌کانی جیهانی خۆیانی بۆ ئاماده ده‌که‌ن وله به‌رژه‌وه‌ندیی خۆیان ده‌یگوێزنه‌وه. ئێمه‌ی کوردستانییش به‌شێکین له‌م کۆمه‌ڵگای جیهانیه و پێویسته فشار بۆخۆمان بێنین وشان به‌شانی گۆڕانکارییه‌کان خۆمان ئاماده بکه‌ین.
هه‌روه‌ک ده‌بینین که له نێو گه‌وره‌ترین ده‌سه‌ڵاتی سیاسی جیهانی وه‌ک ئه‌مریکادا ئاڵوگۆڕی سه‌رۆکایه‌تی پێش هاتووه، له سیاسه‌تی نوێی ئه‌مریکا له ناوچه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست زۆر گۆڕانکاری نوێ چاوه‌ڕێ ده‌کرێت، دیاره ئه‌وه به‌و مانا ناڵێین که ئه‌مریکا له ناوچه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌ستبه‌ردار ده‌بێت. ئێمه پێمان وایه بۆ ده‌یان ساڵی دیکه‌ش له‌و ده‌ڤه‌رانه ده‌مێنێته‌وه، به‌ڵام شێوه‌ی کارکردنیان له ناوچه‌کان به سیسته‌مێکی دیکه ده‌گۆڕدرێت.
شه‌ڕی ئه‌م دواییانه‌ی نێوان گرووپی حه‌ماس و هێزه‌کانی ئیسرائیل، چه‌خماخه‌ی شه‌ڕێکی دیکه‌یه که له ناوچه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست چاوه‌ڕێ ده‌کرا، که کۆماری ئیسلامیی ئێران به هه‌ڵگیرسێنه‌ری ئه‌و شه‌ڕه ناو ده‌هێنرێت. ئێمه پێمان وایه که وێڕای ئه‌وه‌ی ئێستا ئاگربه‌ستێکی کاتی هاتووه‌ته ئاراوه، به‌ڵام ئه‌و شه‌ڕه درێژه‌ی پێ ده‌درێته‌وه و چه‌ند ده‌وڵه‌تێکی دیکه له سه‌ره‌وه‌ی هه‌موویان ئێران به کرده‌وه و ڕاسته‌وخۆتر ئاوێته‌ی ئه‌و شه‌ڕه ماڵوێرانکه‌ره ده‌بێت. ئه‌مانه و ده‌یان گۆڕانکاریی دیکه‌ی چاوه‌ڕوانکراو به گوێماندا ده‌خوێنێ که پیویسته ئێمه‌ی کوردیش به خۆماندا بێینه‌وه و چاکی وخراپییه‌کانی پێشووی خه‌باتمان زۆر به‌باشی و به‌بێ موباله‌غه هه‌ڵسه‌نگێنین.
ئێمه ده‌بینین که له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستاندا به داخه‌وه ڕۆژانه به سه‌دان و هه‌زاران ڕؤڵه‌ی ئه‌م کوردستانه داگیرکراوه‌مان ڕاپێچی سیاچاڵه‌کانی کۆماری ئیسلامیی ئێران ده‌کرێت، به مه‌رگ و به‌ندی دڕێژخایه‌ن سزا ده‌درێن، به هه‌زاران ڕۆڵه‌ی ئه‌م نیشتمانه ئازیزه‌مان که‌وتوونه‌ته به‌ر پلانی گڵاوی قڕکردنی دوژمنان و له‌گه‌ڵ ماده‌ی بێهۆشکه‌ر ئالووده کراون و ڕۆژانه له‌گه‌ڵ مه‌رگ ڕووبه‌ڕوو ده‌بنه‌وه. به هه‌زاران ڕۆڵه‌ی ئه‌م کوردستانه بنده‌سته‌مان به نه‌خۆشیی ئایدز و ڤایرۆس و ده‌یان نه‌خۆشیی دیکه‌ی پلان‌بۆداڕێژراو به‌ره‌و نه‌مان ده‌ڕۆن. ئه‌م کاره‌ساتانه‌ش وێڕای له‌ده‌ستدانی گیانیان هاوکات هه‌م تێکده‌ری ژیانی باقیی ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌کانیانن و هه‌میش لاوان که دروستکه‌ران و سه‌رمایه‌ی داهاتوون له ناو ده‌چن. که‌واته ئه‌م پلانه بێجگه له مه‌رگی هاووڵاتیانمان، کۆمه‌ڵگاکه‌شمان له داهاتوو به‌ره‌و کۆمه‌ڵگایه‌کی که‌مده‌ست و برسی ده‌بات، بۆ ئه‌وه‌ی له ئاستی نه‌داری و برسێتیدا هه‌میشه بنده‌ستی قه‌بووڵ بکه‌ن و ئاماده‌ی ده‌یان کاروکرداری خراپیش بن. نموونه‌ێکی هه‌ره زیندوو ئه‌وه‌یه که ده‌بینین به هه‌زاران لاوی کورد سه‌ڕه‌رای نه‌بوونی و بێ‌ئیمکاناتی، دوای چه‌ندین ساڵ زه‌حمه‌تکێشان و ته‌واوکردنی خوێندن که هه‌ندێکیشیان هه‌ڵگری چه‌ندین بروانامه‌ی گرنگن، به‌ڵام ڕێژیم به شێوه‌یه‌کی سیستماتیک و به‌رنامه‌بۆداڕێژراو ئاماده نابێت که‌سیان له دام و ده‌زگاکاندا دامه‌زرێنێت، بۆ ئه‌وه‌ی ناچاریان بکات له ڕێگه‌ی پێشاندانی پاره‌یه‌کی زۆره‌وه که له داهاتی کاری مووچه‌خۆرانی ده‌زگاکان زیاتره، خۆیان ناونووس بکه‌ن وببنه به‌سیجی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ ئه‌وه‌ی که له دژی نه‌ته‌وه‌که‌ی خۆیان به‌کاریان بێنێت.
گه‌لۆ ئه‌مانه هه‌موو کاره‌ساتی مه‌ترسیدارن، که پێویسته زۆر له‌مه زیاتر قسه‌یان له‌سه‌ر بکرێت بۆ پووچه‌ڵکردنه‌وه‌یان.
که‌مکاری وکه‌مته‌رخه‌می حیزبه‌کان له‌م بواره‌دا وایکردووه که پلانه ڕه‌زیلانه‌کانی داگیرکه‌ران ڕۆژانه به‌ره‌و زیادبوون بڕۆن. بۆ ئه‌وه‌ی که بتوانین تا دره‌نگتر نه‌بووه، به شێوه‌یه‌کی سیاسی و کارامه به‌ره‌نگاری ئه‌م پلانانه‌ی داگیرکه‌ران ببینه‌وه، پێویسته له پله‌ی یه‌که‌مدا له هه‌وڵی لێکنزیکبوونه‌وه‌ی پارت و لایه‌نه‌کانی سیاسیی کوردستانی بین، هه‌ر ئه‌وه‌ی که پارتی ئێمه له ڕۆژی دامه‌زرانیه‌وه دایمه به خه‌میه‌وه بووه!
هاونیشتمانیانمان له گشت جیهان، ڕێکخراوه سیاسی و مه‌ده‌نیه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان!
له یادی سێساڵه‌ی دامه‌زراندنی پارتیماندا، جارێکی دیکه بانگه‌شه‌ی گشت پارت ولایه‌ن وکه‌سایه‌تیه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان ده‌که‌ین که له هه‌وڵی هه‌رچی خێراتری لێکنزیکبوونه‌وه‌دا بن، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین لایه‌نه‌کانی کوردستان له نێۆ کۆنگره‌یه‌کی یه‌کگرتوو یا به‌ره‌یه‌کی یه‌کگرتوودا، ببینه خاوه‌نی به‌رنامه و پروتوکۆڵێکی هاوبه‌ش، ئه‌وه‌ش گه‌وره‌ترین پشتیوان ده‌بێت بۆ پاراستنی ئاسایش و ژیانی خه‌ڵکه‌که‌مان له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان، ئه‌مه به‌بێ شک ئاماده‌بوونێکی باشیش ده‌بێت بۆ ئه‌گه‌ری هه‌ر جۆره گۆڕانکارییه‌ک که له ناوچه‌که‌دا بێته پێشه‌وه.
له به‌شی کۆتاییدا ده‌مانه‌وێ مزگێنی به گشت ئه‌ندامان وهاوبیران و دۆستانی پارتیمان و گشت خه‌ڵکی کوردستان بده‌ین، که پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان، به‌ره‌و کۆنگره‌ی یه‌که‌می خۆی له چه‌ند مانگی داهاتودا ده‌ڕوات. بێگومان له کۆنگره‌ی یه‌که‌می پارتیماندا زۆر گۆڕانکاری پۆزه‌تیڤی ڕادیکاڵ له به‌رژه‌وه‌ندیی پێشخستنی دۆزی کورد له ڕۆژهه‌لاتی کوردستان له کار و تێکۆشانماندا دروست ده‌بێت.
شه‌کاوه‌تر بێت خه‌بات له پێناو کوردستانێکی سه‌ربه‌ست و سه‌ربه‌خۆدا.
یه‌کگرتوو بێت ڕیزه‌کانی گه‌له‌که‌مان
سه‌رکردایه‌تیی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان
28 ی ڕێبه‌ندانی 2708 ی کوردی