به‌شێکی زۆری ئه‌و خه‌ڵکه له ده‌ڤه‌ره‌کانی ^ داڵپه‌ری ^ له نێوان شاره‌کانی ئاودانان ودێڵهۆڕانن.
ده‌وارنشینانی ئیلامی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان له‌به‌ر که‌می سه‌همیه‌ی ئارد توشی ته‌نگه‌ژه ده‌بنه‌وه.

وێنه، ناوچه‌ی ئاودانانی ئیلام.
تایبه‌ت به ماڵپه‌ڕی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان. ئاماده کردنی م . ج. ئیلام
به هۆی که‌مکردنه‌وه‌ی ئارد له دابه‌شکردنی ئازوقه‌ی مانگانه له ناوچه‌کانی ئیلام، خه‌ڵکانێکی زۆری ده‌وار نشینان ڕوو به‌ڕووی ته‌نگه‌ژه ده‌بنه‌وه.
به‌شێکی زۆر له خه‌ڵکی گوند نشین و هه‌وار نشینی شاخ وبناره‌کانی ناوچه‌کانی ئیلام، له‌به‌ر که‌می ئارد به ناچاری بۆ کڕینی نان له نانه‌واکان سه‌ردانی شاروچه‌که‌کانی سه‌ر به پارێزگای ئیلام بکه‌ن. بۆ ئه‌و هاتو چؤیه‌ش تووشی ته‌نگه‌ژه یه‌کی زۆری ئابوری و دووری ڕیگا ده‌بنه‌وه.
به‌شێکی زۆری ئه‌و خه‌ڵکه ڕۆژانه ناچار ده‌بن به بڕینی زیاد له 70 کیلۆمیتر بۆ نزیکترین بازاری کڕین ونانه‌وا، که هه‌ڵگری خه‌رجێکی زۆری ئابوری و ماندووبونێکی زۆری ڕێگایه.
به‌شێکی زۆری ئه‌و خه‌ڵکه له ده‌ڤه‌ره‌کانی ^ داڵپه‌ری ^ له نێوان شاره‌کانی ئاودانان ودێڵهۆڕانن.
ئه‌و بنه‌ماڵانه بۆ دابینکردنی ژیانی ماڵ ومناڵیان ناچارن له گرانی ناوشار دوور که‌ونه‌وه، به‌مه‌به‌ستی به خێۆ کردنی مه‌ڕوماڵات ئه‌و شاخ و شۆێنه دوورانه هه‌ڵبژێرن.
به پێی سه‌رچاوه‌ی پارێزگای ئیلامی ڕۆژهه‌لاتی کوردستان، له ناوچه‌کانی ئیلام 11 هه‌زار بنه‌ماڵه‌ی ده‌وار نشین هه‌یه، که سه‌رقاڵی به خێۆ کردنی مه‌ڕو ماڵاتن و سه‌رژمێریان له سه‌ره‌وه‌ی 80 هه‌زار نه‌فه‌ره.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان. www.psk2006.org
29 ی ڕێبه‌ندانی 2708 ی کوردی.