له‌م ساڵیاده پیرۆزه‌دا به هه‌لیده‌زانم، که داوا له هه‌موو ئێوه‌ی ئه‌وینداری سه‌ربه‌خۆیی وسه‌ربه‌رزی گه‌له‌که‌مان ب‌که‌م، که به‌رده‌وام بۆ ڕۆژی کۆنگره‌که‌مان له بواری سیاسی و زانیاری گشتییه‌وه خۆتان ئاماده و ته‌یار بکه‌ن، هه‌وڵبده‌ن لێکۆڵێنه‌وه له سه‌ر وه‌زعی کوردستان به گشتی وخاڵه پۆسه‌تیڤ ونێگه‌تیڤه‌کانی ئه‌مڕۆیی جیهان
بۆ خۆێندنه‌وه‌ی ئه‌م نامه به پ‌د‌ف تکایه کلێکی ئێره بکه.

نامه‌یه‌کی کراوه‌ی عارف باوه‌جانی بۆ گشت ئه‌ندامان و هاوبیران ودڵسۆزانی
پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان.

بابه‌ت / پیرۆزبایی و په‌یام بۆ گشت هاوبیرانم له پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان.
هه‌ڤاڵانی به‌ڕێزم :
هاوبیرانی ڕێبازی نه‌ته‌وه‌یی وسه‌ربه‌خۆییم له ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی وڵات.
ڕۆژی 28 ی ڕێبه‌ندان سێیه‌مین ساڵیادی دامه‌زردندنی پارته‌که‌مان له هه‌موو ئێوه‌ی خۆشه‌ویست پیرۆز ده‌که‌م. هیواخوازم که ساڵێ ئاینده و یادی چوار ساڵه‌ی پارته‌که‌مان له ناوچه‌کانی کوردستانی ئازیزدا پێکه‌وه یاد بکه‌ینه‌وه.
پێم باشه که سه‌ره‌تای نامه‌که‌م به وڵامی پرسیارێک ده‌ست پیبکه‌م، که له لایه‌ن زۆر له هاوبیران ودڵسۆزانی پارتیمانه‌وه ڕووبه‌ڕوومان کراوه‌ته‌وه. ئه‌ویش ئه‌وه بوو که بۆ ئه‌م ساڵ له وڵاتانی ئوروپایی به شێوه‌ی ئاهه‌نگ گێران یادی سێ ساڵه‌ی پسک نه‌کرایه‌وه.
هاوڕێیان و هاوبیران و دڵسۆزانی به‌ڕێزی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان. له وڵامی ئه‌و پرسیاره دڵسۆزانه‌تاندا ده‌ڵێم: که هاوبیرانی پارتیمان ئه‌م ساڵ له ساڵانی دیکه زیاتر و ئاماده تر بوون که له چه‌ندین وڵات ئه‌م ساڵیاده پیرۆز بکه‌ن. به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که به ته‌واوی خۆمان بۆ کۆنگره‌ی یه‌که‌م ئاماده ده‌که‌ین. بڕیارمان دا که ته‌واوی توانا‌و ئیمکاناتمان ته‌داروک بکه‌ین بۆ کۆنگره‌که‌مان، که له هاوینی ئه‌م ساڵدا ده‌به‌سرێت.
تێکۆشه‌رانی ڕێگای سه‌ربه‌خۆیی کوردستانی بنده‌ستمان.
زۆر خۆم به به خته‌وه‌ر ده‌زانم که‌وا به هاوفکری وهاوکاری ته‌ک ته‌کی ئێوه‌ی خۆشه‌ویست. توانیومانه ته‌مه‌نی تێکۆشانی سێ ساڵه‌مان، وێرای هیندیک که‌م و کورتی نه‌خوازراو که له نزیکه‌وه هه‌موومان هه‌ستی پێده‌که‌ین. به‌ڵام پارته‌که‌مان به قۆناخێکی سه‌رکه‌وتووانه‌دا ته‌مه‌نی سێ ساڵه‌ی خۆی تێپه‌ڕ بکات، و به‌ره‌و چواره‌مین ساڵه‌ی کار‌و تێکۆشانی هه‌نگاو بنێت.
هاوبیرانی به‌رێزم!
هه‌روه‌ک زۆربه‌تان ئاگادارن که پارته‌که‌مان به‌ره‌و کۆنگره‌ی یه‌که‌می خۆی ئاماده ده‌کات. به پێی باس و کۆبوونه‌وه‌کانی به‌رده‌واممان و هه‌ڵسه‌نگدانی هه‌ل ومه‌رجی کوردستان و به گشتیی و ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان به تایبه‌تی، له‌و کۆنگره‌دا چاوه‌ڕوانی وه‌چه‌رخان وگۆڕانێیه‌کی زۆر له به‌رنامه‌و پرۆگرامی پارته‌که‌مان ده‌کرێت.
له‌م ساڵیاده پیرۆزه‌دا به هه‌لیده‌زانم، که داوا له هه‌موو ئێوه‌ی ئه‌وینداری سه‌ربه‌خۆیی وسه‌ربه‌رزی گه‌له‌که‌مان ب‌که‌م، که به‌رده‌وام بۆ ڕۆژی کۆنگره‌که‌مان له بواری سیاسی و زانیاری گشتییه‌وه خۆتان ئاماده و ته‌یار بکه‌ن، هه‌وڵبده‌ن لێکۆڵێنه‌وه له سه‌ر وه‌زعی کوردستان به گشتی وخاڵه پۆسه‌تیڤ ونێگه‌تیڤه‌کانی ئه‌مڕۆیی جیهان و کوردستان تاوتۆێ بکه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین له کۆنگره‌که‌ماندا به پرۆژه‌ی تازه‌تر بۆ وه پێشخستنی بیرۆکه‌ی سه‌ربه‌خۆخوازی خۆمان ئاماده بکه‌ین.
هه‌روه‌ها بانگێشه‌ی گشت دۆستانی پارتیمان و سه‌ربه‌خۆخوازانی کوردستانی ده‌که‌م، که هاورێ و پاڵپشتمان بن و بیرۆبۆچوون و پێشنیاره‌کانیان بۆ پارتیمان بنیرن، تا بتوانین له بۆچوونه کانی ئێوه‌ی به‌رێزیش که‌ڵک وه‌رگرین.
هه‌ڤاڵانی دڵسۆز و تێکۆشه‌رم: به خۆشییه‌وه پارته‌که‌مان له ئاست پێیوه‌ندییه دیپلوماتیه‌کانیدا هه‌نگاوی زۆر باشی ناوه و ده‌ستکه‌وته‌کانیشی له ئاینده‌دا بۆ ڕای گشتی گه‌له‌که‌مان ئاشکرا ده‌کرێت. هه‌ر له‌و بواره‌شدا چالاکیه‌کانمان بێپسانه‌وه به‌رده‌وام ده‌بێت.
هه‌ر شه‌کاوه‌بێت خه‌باتی بێپسانه‌وه، تا به‌رزکرنده‌وه‌ی ئاڵای پیرۆزی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆیی کوردستان. بژی یه‌کڕیزی و ته‌بایی نه‌ته‌وه‌که‌مان به گشتی.
سڵاو ڕێزی دوباره‌م بۆ گشت تێکۆشه‌رانی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان.
دڵسۆزتان:
عارف باوه‌جانی / سکرتێری گشتی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان.
28 ی ڕێبه‌ندانی 2708 ی کوردی.