له ئێرانیش ئه‌وه ده‌بینین هه‌ر له ئیستاوه و له تاراوگه هه‌زاران ئاغامان لێزیندوو بووه‌ته‌وه، بۆخۆمان گه‌وره‌یان ده‌که‌ین و شاخ و باڵیان لێده‌خه‌ین، نازانم ئه‌وه عه‌لی ڕه‌زای نوری زاده‌ی زاوامانه که ته‌له‌فزۆێنه کوردییه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی بۆ خۆی تاپۆ کردوه، و ڕۆژانه به چه‌ندین کاتژمیر داستان باستانی ئێرانمان بۆ ده‌خۆێنێته‌وه‌و ئاڵای شێر‌و خۆرشیدی له پشتی خۆی داناوه،
قسه‌کانی به‌ڕێز کاک عارف باوه‌جانی له سیمیناری پاڵتاڵک له 20.02.2009 ژوری کوردی نه‌ته‌وه‌یی. KurdistanNationalist kurdi Neteweiy

ڕۆژی هه‌ینی 20.2.2009 به‌ریز کاک عارف باوه‌جانی که له ژوری کوردی نه‌ته‌وه‌یی له پاڵتاڵک بانگهێشتن کرابوو بۆ سیمینارێک، له ژێر ناوی( سیمیناری خه‌بات بۆ سه‌ربه‌خۆیی له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان). که ته‌وه‌ری سه‌رکی باسه‌که ئه‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه بوو.
^. پێناسه‌یه‌کی کورت له‌سه‌ر دامه‌زراندنی پسک و 3 ساڵ به‌سه‌ر دامه‌زراندن وچالاکیه‌کانیاندا.
^. بیری سه‌ربه‌خۆیی له کوردستان به گشتیی و ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان به تایبه‌تی.
^. کۆسپه‌کانی سه‌ر خه‌باتی سه‌ربه‌خۆیی وچۆن مامه‌ڵه کردن له به‌رامبه‌ر ئه‌و کۆسپانه‌دا.
سه‌ره‌تا له لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌ری سیمینارکه به‌ڕێز کاک ساره‌وه‌ند فه‌تتاحی، به سرودی نه‌ته‌وایه‌تی ئه‌ی ڕه‌قیب سیمیناره‌که کرایه‌وه. پاش سرودی ئه‌ی ڕه‌قیب بانگهێشتنی کاک عارف کرا بۆ پێشکه‌ش کردنی بابه‌ته‌که‌ی. شایانی باسه که به پێی بۆ چوونی به‌ڕێوه‌به‌رانی ژووره‌که‌و به‌شی هه‌ره زۆری به‌شدار بووان، وتاره‌که‌ی کاک عارف وڵامدانه‌وی پرسیاره‌کانیش زۆر جێگای په‌سه‌ندی به‌شدار بووان بووه.
به‌ڕێوه‌به‌رانی ژوری کوردی نه‌ته‌وه‌یی و زۆربه‌ی به‌شدار بووان، پیرۆزبایی یادی 3 ساڵه‌ی پارتی سه‌ربه‌ستییان ئاراسته‌ی کاک عارف کرد. و ده‌ستخۆشانه‌یان له کاره‌کانی پسک له ماوه‌ی ئه‌م 3 ساڵه‌دا کرد، شایانی باسه که ئه‌و سیمیناره زیاد له 4 کاتژمێر درێژه‌ی هه‌بوو، که به‌شدارانی ئه‌و سیمیناره له سه‌ره‌وه‌ی 280 که‌سدا بوون.
ده‌قی قسه‌کانی کاک عارف باوه‌جانی.
سڵاو له هه‌موو میوانانی به‌ڕیزی ژوره‌که‌تان. سوپاس و ماندوو نه‌بوونی بۆ ئێوه‌ی به‌ڕێز ته‌ک ته‌ک ئه‌ندامانی ژوری کوردی نه‌ته‌وه‌یی که زه‌حمه‌تی زۆر ده‌کێشن. خزمه ت به بیری نه‌ته‌وه‌یی کوردستانی ده‌که‌ن. و هیوادارم به‌رده‌وام بن له خزمه‌ت کردن له‌م بواره‌دا.
سه‌ره‌تا ئیزنتان لێوه‌ر ده‌گرم که به بۆنه‌ی سێیه‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان. پیرۆزبایی گه‌رم ئاراسته‌ی خۆمان وگشت ئه‌ندامان وهابیرانی پارتیمان بکه‌م. که به‌رده‌وام و دڵسۆزانه له‌هه‌وڵی بڵاوکردنه‌وه‌ی بیری سه‌ربه‌خۆخوازین له ڕۆژهه‌لاتی کوردستان. ئه‌م ساڵیاده‌ش له گشت سه‌ربه‌خۆخوازانی گه‌له‌که‌مان پیرۆز ده‌که‌ین، و هیواخوازین به‌هره‌ی ئه‌م خه‌باته تا سه‌ربه‌خۆیی یه‌کجاری دڕێژه‌ی هه‌بێت.
به‌شدارانی به‌ریز: له پاش ڕووخانی ڕیژیمی دڕنده‌ی به‌عسی کورد کوژ له ئێراق، واته نه‌مانی دیکتاتۆر ترین حکومه‌تی سه‌رده‌م له ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین. ئیتر ئه‌وه به باشترین هه‌ل بۆ گه‌لی کوردمان له باشور چاوه‌ڕێ ده‌کرا. به تایبه‌ت باشترین فرسه‌ت بوو بۆ سه‌ربه‌خۆیی گه‌له‌که‌مان له‌و به‌شه‌دا، به‌ڵام به داخه‌وه به هۆی یه‌ک نه‌بوونی ده‌نگی کورد له‌و کاته‌دا و زۆر هۆکاری دیکه، دیسانه‌وه کورد له مێژوو گه‌وره‌ترین هه‌لی مێژوویی بۆ سه‌ربه‌خۆیی له ده‌ستدا. که له‌به‌شی دووه‌می باسه‌که‌ماندا له‌و بواره‌وه زیاتر له خزمه‌تتان ده‌دوێم، به‌ڵام ده‌مه‌وێ ئه‌وه‌تان ئه‌رز بکه‌م، که له ده‌ستدانی ئه‌و هه‌له بووه هه‌وێنی دروست بوونی هزرێکی نه‌ته‌وه‌یی و سه‌ربه‌خۆییخوازی له بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان. بۆ به کرده‌وه‌کردنی ئه‌و بیرۆکه‌یه.
به‌رێزان: ئاکامی ئه‌و هزره‌ی له سه‌ره‌وه باسم کرد له خزمه‌تتان ئه‌وه بوو، که 3 ساڵ و 3 ڕۆژ له‌مه‌و پێش واته له 28 ی ڕێبه‌ندانی 2705 ی کوردی وبه‌رامبه‌ر به 17.2.2006 زاینی، جوڵانه‌وه‌یه‌کی سیاسی وسه‌ربه‌خۆخوازی له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان به ناوی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان له دایک بوو.
هه‌ر له حه‌فته‌ی یه‌که‌مدا هه‌واڵی دروست بوونی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان زۆر زوو خۆی گه‌یانده ڕای گشتی کوردستانیان له ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی وڵات. پارتیمان له هه‌نگاوی یه‌که‌مدا ده‌ستی به ڕێکخستن و چالاکییه‌کانی خۆی کرد، به‌ڵام هه‌ر له سه‌ره‌تاوه که‌وتینه به‌ر ڕق وقینی ده‌زگای داپڵۆسێنه‌ری کۆماری ئیسلامی ئێران ( ئیتلاعات )، له یه‌که‌م ده‌ست ثێکردنماندا زۆر پڕوپاگه‌نده‌ی ژه‌هراویان له ناوخۆی وڵات بۆ دروست ده‌کردین، به‌ڵام به خۆشحالییوه‌و به هۆی هۆشیاری هاوبیرانمان زۆر زوو ئه‌و پڕ‌و پاگه‌ندانه پوچه‌ڵده‌کرانه‌وه. لێشتان ناشارینه‌وه که به‌داخه‌وه ئه‌ندامانی هیندێک له حیزبه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستانیش له‌و بواره‌وه که‌م لوتفیان نه‌ده‌کرد وئه‌وانیش به‌شی خۆیان قسه‌ی سه‌یرو سه‌مه‌ره‌یان له سه‌رمان بڵاو ده‌کرده‌وه.
به‌ڵام به خۆشییه‌وه وبه هۆی نیازپاکی ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌رانی ئه‌م پاره‌ته سیاسییه‌وه، توانیمان به کرده‌وه و پشوو له‌سه‌رخۆ گشت شک وگومان وپڕوپاگه‌نده‌کان‌ی نه‌یارانی سه‌ربه‌خۆیی کوردستان پوچه‌ڵکه‌ینه‌وه، سه‌لماندمان که پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان خاوه‌نی بیروباوه‌ڕێکی نه‌ته‌وه‌ییه، وله ناخی کورده سه‌ربه‌خۆخوازه‌کاندا سه‌ری هه‌ڵداوه‌و جێی خۆی کردوه‌ته‌وه.
پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان وێرای هیندێک که‌م وکوڕی و ده‌ستکورتی ئابوری، له ماوه‌ی زۆر که‌می ته‌مه‌نی خۆیدا توانیوێتی زۆر قۆناخی گرنگی سیاسی و ڕێکخستنی ودیپلوماتی جیهانی تێپه‌ڕ بکات، که له سه‌ره‌وه‌ی هه‌مووان توانیوێتی وه‌ک پارتێکی هه‌ڵگری شوعاری ڕاسته‌قینه‌ی سه‌ربه‌خۆیی و ڕزگاری یه‌کجاری له گۆڕه‌پانی خه‌باتی سیاسی ونێۆنه‌ته‌وه‌یی خۆی پێناسه بکات، پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان به‌رده‌وام له گشت میدیا‌و ڕاگه‌یاندنه‌کانی کوردستانی وجیهانی بانگێشه‌ی خه‌بات بۆ سه‌ربه‌خۆیی کوردستانی بکات، و هه‌رده‌م خاوه‌نی هه‌ڵویستی جدی بووه له ئاست پلانی داگیرکه‌رانی کوردستان، هاوکات خاوه‌نی هه‌ڵویست بووه له هه‌ر جۆره هه‌ڵس وکه‌وتێکی سیاسیش که زیان به بیری نه‌ته‌وه‌یی کوردستانی بگه‌یه‌نێت.
پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان، گه‌ڵێک خه‌باتی سیاسی و دیپلوماتی له ئاستێکی زۆر باشێ جیهانیدا ئه‌نجام داوه، که وه‌ک نموونه چه‌ندین جار به فه‌رمی سه‌ردانی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکای کردوه‌و دیداری له‌گه‌ڵ کۆنگرێس مان وجه‌نه‌ڕال و ڕاوێژکارانی باڵاده‌ستی حکومه‌تی ئه‌مریکا پێک هێناوه. هه‌روه‌ها چه‌ندین جار سه‌ردانی په‌رله‌مانی ئوروپایی کردوه‌و دیداری له‌گه‌ڵ ئه‌ندام په‌رله‌مانانی ئوروپاییی پێک هێناوه. له‌وه دیدارانه‌دا داوای هاوکاری سیاسیی له وڵاتانی ئوروپایی کردوه که له کێشه‌ی ڕه‌وای گه‌لی کورد له کوردستان به گشتی و ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان به تایبه‌تی پشتگیری بکه‌ن. نموونه‌ی زۆر به‌ر چاوی پێوه‌ندییه‌کانی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان له‌گه‌ڵ یه‌کێتی ئوروپا، دروست کردنی پێوه‌ندییه‌کی زۆر نزیکانه‌ی نێوان پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان وگروپی لیبراڵه‌کانی ئوروپایه. که ئه‌و گروپه له په‌رله‌مانی یه‌کێتی ئوروپا خاوه‌نی زیاد له 30% کورسییه‌کانی په‌رله‌مانی یه‌کێتی ئوروپان. هه‌روه‌ها پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان سه‌ردانی ده‌یان پارت وناوه‌ندی جۆراوجۆری سیاسی جیهانی کردوه، و کێشه وئازاره‌کانی گه‌ڵی چه‌وساوه‌ی کوردی بۆ ئه‌وان پێناسه کردوه وداوای پشتگیری لێکردون. به‌م کرده‌وه سیاسی ودیپلوماتیانه‌ی توانیوێتی کێشه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان به‌وان بناسێنێ.
به‌و په‌ڕی خۆشحاڵیشه‌وه ڕاده‌گه‌ینین که پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان له یه‌که‌م ڕۆژی دامه‌زراندنییه‌وه تا ئه‌مڕۆ به‌رده‌وام له‌هه‌وڵی نزیک بوونه‌وه بووه له‌گه‌ڵ پارت ولایه‌نه‌کانی کوردستانی، هه‌ر له ئاکامی ئه‌و هه‌وڵه‌شدا توانیوێتی له‌گه‌ڵ ده‌یان پارت ولایه‌نی کوردستانی پێوه‌ندی کوردانه وبه‌رپرسانه دروست بکات، و به نیازێکی پاکی کوردانه‌وه هه‌رده‌م هه‌وڵی لێک‌نزیک بوونه‌وه‌ی گشت پارت ولایه‌نه‌کانی کوردستانی داوه، هه‌رده‌م نگرانی خۆی له دوورکه‌وتنه‌وه‌و لێکدابڕانی لایه‌نه‌کانی کوردستانی پێشان داوه.
به‌شێکی دیکه‌ی خه‌باتی به‌رچاوی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان کۆکردنه‌وه‌ی هاوبیرێکی زۆر بووه چ له ئاست کورده‌کانی ناوخۆی وڵات و چ له ئاست کورده‌کانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات، هه‌ر له‌و پێوه‌ندییه‌شدا توانیوێتی ڕێکخستنی باشی نهینی له ناوخۆی وڵات به‌تایبه‌ت له خۆێندنگاو زانکۆکان‌دا هه‌بێت، هه‌ر له‌و ڕێگاشه‌وه‌و توانیوێتی له ڕێگه‌ی ڕێکخستنه‌کانی نێۆخۆی وڵاته‌وه بیری سه‌ربه‌خۆیی و نه‌ته‌وه‌یی بوون له نیۆ خۆێندکاران و چین وتۆێژه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان بلاوکاته‌وه، به‌رده‌وامیش له گه‌ڵ کورده‌کانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات له پێوه‌ندیدایه، به سه‌دان هاوبیری پارتیمان له کورده‌کانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتن، به خۆشییه‌وه به ده‌یان کۆمیته‌و شانه‌و کردنه‌وه‌ی پێوه‌ندییه‌کانی پارتی له وڵاتانی جیاواز دامه‌زراوه‌وه به‌رده‌وامیش ده‌بێت.
پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان هه‌ر له‌و ته‌مه‌نه که‌مه‌ی خۆیدا توانیوێتی ڕێکخراوی لاوانی سه‌ربه‌ستیی کوردستان دامه‌زرێنێت، هه‌روه‌ها توانیوێتی به هاوفکری وپشتگیری چه‌ندین کوردی ئاکادیمیکاری ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان له ده‌ره‌وه‌و ناوخۆی وڵات، ناوه‌ندی زانیاری ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان دامه‌زرێنێت، و بێجگه له‌و 2 ڕێکخراوه‌ش گه‌لێک پرۆژه‌و دامه‌زراوه‌ی دیکه له‌به‌رنامه‌و پرۆژه‌ی کاری داهاتووی پارتی سه‌ربه‌ستیدایه، که له داهاتوودا کاریان له سه‌ر ده‌کات.
ئه‌وه‌ی که زۆر جێگه‌ی خۆشحاڵییه بۆ مێژووی پارتیمان له‌و ماوه کورته‌دا زیادبوونی ژماره‌یه‌کی زۆری هاوبیرانمانه، ئه‌مه‌ش پێمان ده‌سه‌ڵمێنی که ڕؤله‌کانی ئه‌م گه‌له خوازیاری سه‌ربه‌خۆیی کوردستانن، ئه‌گه‌ر پارتێکی سیاسی هه‌ڵگری ئه‌و ئامانجه بێت بێگۆمان پشتیگیری لیده‌که‌ن، ئێمه وه‌ک سه‌رکردایه‌تی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان، به خێرهاتنی گه‌رمی ته‌ک ته‌ک ئه‌و ئه‌ندامانه ده‌که‌ین که له پاش دامه‌زراندنی پارتیمان و تا ئه‌مڕۆ وله داهاتووشدا سه‌نگه‌ری خه‌باتیان ده‌گوازنه‌وه نێۆ ڕیزه‌کانی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان.
کۆنگره‌ی یه‌که‌م وچه‌مکی لیبرالیزم.
پارتیمان به‌ره‌و کۆنگره‌ی یه‌که‌می خۆی ده‌ڕوات و له چه‌ند مانگی داهاتوودا ده‌به‌سرێت، وا چاوه‌ڕوان ده‌کرێت که له کۆنگره‌ی یه‌که‌ماندا هیندێک گۆڕانکاری که له به‌رژه‌وه‌ندی پێش خستنی دۆزی کورد له ڕۆژهه‌لاتی کوردستاندا ده‌بێت له به‌رنامه‌و پرۆگرامی پسک دا بکرێت، یه‌کێک له‌و گۆڕانکارییانه که زۆر به‌رچاوه ئه‌ویش هێنانی چه‌مکی لیبرالیزمه، لیبراڵیزم بۆخۆی مانای ئازادی مرۆڤه‌کان ده‌دات. هیچ زیانێک به ژیانی ئارامی خه‌ڵک ناگه‌ینێت. ئێمه وه‌ک پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان که وه‌ک پارتێکی لێبراڵ خه‌بات بۆ سه‌ربه‌خۆیی کوردستان ده‌که‌ین، له‌و بواره‌دا هه‌ڵسه‌نگاندنی چه‌مکه سیاسییه‌کان وئه‌زموونه‌کانی مێژووی ڕابوردومان هانی داوین ئه‌و بیرۆکه‌یه هه‌ڵبژێرین، بیکه‌ین به یه‌کێک له هێڵه سیاسییه‌کانی خه‌باتی خۆمان، و له کۆنگره‌ی یه‌که‌مماندا به باشی له سه‌ری بدۆێین.
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ئێمه وه‌ک پارتی سه‌ربه‌ستیی پێمان وایه که پێویسته گۆڕانکاری له شێوه‌ی خه‌ته سیاسیییه‌کانیشمان بکرێت، کورد له‌وه‌تی خه‌بات ده‌کات زیاتر هه‌ڵگری چه‌مکی سوسیالیستی و کۆمۆنیستی بووه، یا به لایه‌کی دکه‌دا که باس له گۆڕانکارییه سیاسییه‌کان له جیهاندا ده‌کرێت ئه‌وا بێگومان کوردستانیش ده‌گرێته‌وه. وه‌ک نموونه ده‌بینین له هه‌ر وڵاتێک ده‌سه‌ڵات به ده‌ست لیبراڵه‌کانه له بواره‌کانی ئازادی وئابورییه‌وه خه‌ڵکه‌که‌یان زۆر ڕازییه، له ئاست نێۆنه‌ته‌وه‌ییشدا زۆر ده‌سه‌ڵات به ده‌ستن، ده‌توانم به به‌ڵگه‌وه بڵێم که لیبراڵه‌کان له ئاست سیاسه‌تی نێۆنه‌ته‌وه‌ییه‌وه زۆر چالاکترن تا سوسیالدیمۆکراته‌کان که چه‌ندین حیزبی کوردی تێیدا ئه‌ندامه.
سه‌ربه‌خۆیی.
سه‌ربه‌خۆییی ئه‌و چه‌مکه ڕه‌وا و دروسته‌ی گه‌لی ئێمه‌یه که به داخه‌وه هیندێک لایان وه‌ک بۆمبێک پێناسه‌ی ده‌که‌ن، که وا ده‌زانن ئه‌گه‌ر باسمان له سه‌ربه‌خۆیی کرد ئه‌وا پێمان‌دا ده‌ته‌قێته‌وه، وه‌ک ئه‌وه‌ی وابێت که تا ئییستا باسی ئۆتۆنۆمی وخودموختاری ومافی یه‌کسانی وفیدراڵی ئه‌و شتانه‌مان کردوه، به چه‌پکه گوڵه‌وه پێشوازیان لێکردوین و یه‌ک که‌سیشیان لێشه‌هید نه‌کردوین.
کوردستانیانی ئازیز، به داخه‌وه که ئێمه‌ی کورد وه‌ک پێویست خۆمان نه‌ناسیوه، زۆر له ئاست مافه ڕه‌واکانمان خۆمان دوورکردوه‌ته‌وه، هه‌میشه خواخوامان بووه به بچووکترین ماف قه‌بوڵمان بکه‌ن. ئه‌مه‌ش بووه‌ته هۆکاری ئه‌وی که کێشه‌ی گه‌له‌که‌مان نه‌یتوانیوه ببێته کێشه‌یه‌کی وه‌ک پێویستی نێۆ نه‌ته‌وه‌یی. زیاتر به کێشه‌یه‌کی ناخۆی وڵاتانی داگیرکه‌ران له جیهان پێناسه کراوه. ئیتر وڵاتانی زلهێز و په‌رژه‌وه‌ند خواز، له‌مه‌ر کزی داخوازی ئێمه‌و پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان له‌گه‌ڵ داگیرکه‌ران، زۆر خه‌مخۆری کێشه‌ی ئێمه نه‌بوون و ئه‌گه‌ر هه‌روا درێژه‌ی پێبده‌ین قه‌ت لێمان نزیک نابنه‌وه. ئه‌وه‌ته باشترین به‌ڵگه‌ی تازه که چه‌ند ڕۆژی به سه‌ردا تێنه‌په‌رێوه، وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا ڕایگه‌یاندوه کێشه‌کانی هه‌رێم پێوه‌ندی به حکومه‌تی مه‌رکه‌زی به‌غداوه هه‌یه.
به‌شدارانی ئازیز،هه‌ر کام له حیزبه کوردستانیه‌کانی پێش‌و و ئیستامان به‌شی خۆی زه‌حمه‌تی کێشاوه‌و به‌رده‌وامیش له خه‌بات وتێکۆشان بۆ مافه‌کانی گه‌له‌که‌مان خه‌بات ده‌که‌ن، من رێزی تایبه‌تیم بۆ ته‌ک ته‌کی حیزبه کوردستانیه‌کان هه‌یه. به‌ڵام باسه‌که‌ی من له‌سه‌ر شێوه‌ی خه‌باتی لایه‌نه سیاسیه‌کانمانه که له پاش کۆماری کوردستانه‌وه، به‌داخه‌وه که‌سیان خه‌باتیان بۆ سه‌ربه‌خۆیی کوردستان نه‌کردوه.
له‌مه‌ر ئه‌وه‌ی که پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان، خه‌بات وتێکۆشانی خۆی ته‌رخان کردوه بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان، باسه‌که‌ی من ئه‌مڕۆ تایبه‌ته به ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان و وڵاتی داگیرکه‌ری ئێران.
ئێمه پێمان وایه که ئێمه‌ی کورد ده‌بێت گۆرانکارییه‌کی ته‌واو له هزری سیاسی خۆماندا پێک بێنین. لاپه‌ڕه‌ی ده‌یان ساڵ ڕابوردووی خۆمان هه‌ڵده‌ینه‌وه و لێکیده‌ینه‌وه که ئایا ئێمه ئه‌و هه‌موو ساڵه به شوعاری زۆر نالایقه‌وه خۆمان خه‌ریککردوه، خه‌بات وماندووبونی زۆرمان کردوه. به سه‌دان هه‌زرا ڕۆله‌ی ئه‌م نیشتمانه‌مان له پێناودا شه‌هید بووه، چیمان به ده‌ست هێناوه کوا ده‌ستکه‌وته‌کانمان?.
لێره‌دا پێویسته ئاماژه به چه‌ند پرسیارێکی به‌رچاو بکه‌ین.
ئایا ئێمه‌ی کورد خه‌باتمان بۆخۆد موختاری کرد له چه‌ند ساڵی پێشوودا چیمان به ده‌ست که‌وت ?.
من وڵامێکم لایه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه که له لایه‌ن حکومه‌ته‌کانی پاشایه‌تی ئێران و ئیسلامی ئێرانه‌وه قه‌تڵ و عامیان کردین و به هه‌زاران ڕؤله‌یان لێشه‌هید کردین.
یا له لایه‌ن حکومه‌تی به‌عسه‌وه 180 هه‌زاریان لێئه‌نفال کردین، به هه‌زاران گوند و قوتابخانه و شۆینی ژیانیان لێوێران کردین، یه‌که‌م چه‌کی کیمیاوی له پاش کاره‌ساتی ناکازاکی به سه‌ر ئێمه‌ی کورد دا تاقی کرایه‌وه. ئه‌ی ئیستا داوای فیدرالی ده‌که‌ین وڵامه‌که‌ی چێیه، ئه‌وه‌ته له ئه‌زموونی باشوری وڵاتمان، ده‌بینین که 3 سه‌رۆک وه‌زیری تازه‌ی عه‌ربمان دیت عه‌لاوی و جه‌عفه‌ری و مالکی، وتمان عه‌لاوی باش نییه وجه‌عفه‌ری باشه، ئه‌ویش هات که‌وته فرت و فێڵ له‌گه‌ڵمان، ده‌ی مالکیمان هێنا، نه‌خه‌یر دیتمان ئه‌مه‌ش گورگه‌و له پێستی مه‌ڕدایه. ئێ که‌وابوو کوا ئه‌و وڵاته شه‌ریفه که ئاماده بێت دان به فیدراڵیه‌تی کوردستاندا بنێت?.
له ئێرانیش ئه‌وه ده‌بینین هه‌ر له ئیستاوه و له تاراوگه هه‌زاران ئاغامان لێزیندوو بووه‌ته‌وه، بۆخۆمان گه‌وره‌یان ده‌که‌ین و شاخ و باڵیان لێده‌خه‌ین، نازانم ئه‌وه عه‌لی ڕه‌زای نوری زاده‌ی زاوامانه که ته‌له‌فزۆێنه کوردییه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی بۆ خۆی تاپۆ کردوه، و ڕۆژانه به چه‌ندین کاتژمیر داستان باستانی ئێرانمان بۆ ده‌خۆێنێته‌وه‌و ئاڵای شێر‌و خۆرشیدی له پشتی خۆی داناوه، مه‌به‌ستیشی ئه‌وه‌یه که کورده‌کان بزانن ئێوه ڕۆڵه‌ی بنده‌ستی ئه‌م ئاڵان و باسی شتی زیاتر نه‌که‌ن.
به‌ڕاستی من ئه‌مه به هه‌ڵه ده‌زانم که کابرایه‌کی ناشیونالیستی فارس بهێنیت و له ژێر ناوی ئه‌مه ئاغای فڵان که‌سه و ئازادیخوازه، به ئاڵای ولاتی داگیرکه‌ر وبکوژی پێشه‌وا بیڕازێنته‌وه و به‌رنامه بخه‌یته ئیختیاری. به‌ڵام له حاڵێکدا ئاماده نین ڕێگا به هیچ کوردێکی سه‌ربه‌خۆخواز بده‌ن له‌و کاناڵه کوردیاننه‌وه وشه‌یه‌ک باسی سه‌ربه‌خۆیی کورد بکه‌ن.
یا باس له‌وه ده‌کرێت که گوایا ئیستا کوڕی حه‌مه‌ڕه‌زا شا بووه‌ته فریشته‌و باوه‌ڕی به مافی نه‌ته‌وه‌کانی بنده‌ست هه‌یه با بیهێنین وبیکه‌ین به رێبه‌ر وچاوساخی هه‌موومان، نازانم ئه‌مه تا چه‌نده ڕاسته، به‌ڵام ئه‌گه‌ر شتی وا هه‌بێت به‌ڕاستی گه‌وره‌ترین خیانه‌ته به گه‌له‌که‌مان.
یا به شێوه‌یه‌کی دیکه ئه‌م پرسیاره ڕووبه‌ڕووی خۆمان بکه‌ین وبڵێین ئایا کاتێک داوای ئه‌و شوعاره بچووکانه‌مان ده‌کرد، کام له حکومه‌ته ئینسان دۆسته‌کانی جیهانی به بیانووی ئه‌وه‌ی داواکانتان دروسته به ده‌ممانه‌وه هاتن وبۆیان به ده‌ست هێناین?.
ئایا هه‌ستمان کردوه که بۆ له درێژه‌ی خه‌باتی ئه‌م ده‌یان ساڵه شکستمان خواردوه، بێده‌ستکه‌وت ماوینه‌ته‌وه?. ئاسانترین وڵام بۆ ئه‌و پرسیاره ئه‌وه‌یه که خۆمان له ئاست جیهاندا وا پێشانداوه که ئێمه کێشه‌مان له‌گه‌ڵ حکومه‌تی دایک هه‌یه له تاران، واته ئێمه‌ی کورد کێشه‌ی فه‌رهه‌نگی و زمانمان هه‌یه نه‌ک ئه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌کی جیابین و داوای ده‌وڵه‌تی سه‌بره‌خۆیی خۆمان بکه‌ین، واته هه‌موومان مناڵی ماڵێکین وماڵکه‌شمان ناوی ئێرانه. ئێ که‌وابێت هیچ وڵاتێکی جیهانیش نایه‌ت له‌به‌ر خاتری من وتۆ خۆی بکات به دژی ئه‌و وڵاته. که‌وا بێت ئه‌و وڵات و ڕێکخراو‌انه‌ی مافی مرۆڤیش ته‌نیا ئه‌وه‌یان پیده‌کرێت که داوا له ئیران بکه‌ن بۆ مناڵه‌کانی باش بێت وبه یه‌ک چاو سه‌یریان بکات.
ئێمه‌ی کورد ده‌بێت بۆ خۆمان هه‌وڵبده‌ین وکێشه‌که‌مان وه‌ک کێشه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌کی وڵاتداگیرکراو وڵاتدابه‌ش کراو بگه‌ینینه ئاستی جیهانه‌وه، ده‌بێت هه‌وڵبده‌ین به گۆێی جیهاندا بخۆێن تا به ده‌ستهێنانی مافی سه‌ربه‌خۆیی گه‌لمان واز ناهێنین،ئه‌وکات ده‌زانین ئاکامه‌که‌ی به کۆێ ده‌گات، ئایا ئێمه‌ی کورد تا ئیستا توانیومانه 2 ملۆین خه‌ڵک برژێننیه سه‌ر شه‌قامه‌کانی کرماشان وئیلام وموکریان وسنه‌و ئورومیه‌و هه‌ورامان و لوڕستان بۆ سه‌ربه‌خۆیی?، با له‌و 2 ملۆینه 2 هه‌زاریشمان لێشه‌هید بکرێت. هه‌رچه‌ند ئێمه ئاواتمان ئه‌وه‌یه که قامکی یه‌ک نه‌فه‌ریشمان خۆێنی لێنه‌یه‌ت، به‌ڵام سه‌ربه‌خۆییی به بێخۆێندان به ده‌ست نایه‌ت. هه‌روه‌ک وتم به سه‌دان هه‌زار شه‌هیدمان بۆ ئۆتۆنۆمی وسوسیالیستی و چه‌کوش و داسی کۆمۆنیستی داوه، بۆ له‌مه‌ر سه‌ربه‌خۆیی مه‌ترسیمان هه‌بێت گوایه خه‌ڵکه‌که‌مان به شه‌هید نه‌ده‌ین. با ئێمه هه‌موومان یه‌کده‌ست ویه‌کده‌نگ له شه‌قامه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان هاورا بکه‌ین بۆ سه‌ربه‌خۆیی، جا بۆمان ڕوون ده‌بێته‌وه که جیهان چۆن به ده‌م هاواره‌کانمانه‌وه دێت. جا بزانین چۆن نه‌ته‌وه‌کانی دیکه‌ی بنده‌ستی دراوسێمان، ئه‌وانیش وه‌ک ئێمه ڕاده‌په‌ڕن و حکومه‌تی هه‌میشه‌یی ئێرانی داگیرکه‌ر کۆتایی به ته‌مه‌نی دێت.
کوا ئێمه‌ی کورد توانیومانه وه‌ک گه‌لی فه‌له‌ستین و مونتینیگۆرو کۆسۆڤۆ و ده‌یان نه‌ته‌وه‌یی دیکه کێشه‌که‌مان به جیهانی بکه‌ینه‌وه، گه‌لۆ هه‌ر ئه‌م دوایانا دیتتان به ملۆینان خه‌لک که 5 % عه‌رب بوون ئه‌وانی دیکه بێگانه بوون له جیهاندا ده‌رژانه سه‌ر شه‌قامه‌کان و پشتیوانیان له کێشه‌ی غه‌زه ده‌کرد. ئایا ده‌زانن که ئه‌وه توانایی لۆبی عه‌ره‌ب نیشان ده‌دا له جیهاندا.
خوشک و برایانی به‌شدار، تکایه من پرسیارێک له ئێوه‌ی به‌ریز ده‌که‌م، که ئایا قه‌ت گۆیتان لێبووه عه‌ره‌بێکی فه‌له‌ستینی بڵێ من خه‌لکی ئیسرائیلم ? که له حاڵێکدا له سه‌ر پاساپۆرتی هه‌مووشیان نوسراوه ئیسرائیل. به‌ڵام هیندێک کورد که به‌رپرسایه‌تی گه‌وره‌شیان له سه‌ر شانه، چه‌ندین جار ئه‌و ووته‌یان دووپات کردوه‌ته‌وه که گوایا مادام له‌سه‌ر پاساپۆرته‌کانمان نوسراوه ئێران، ئیدی نابێت له لای وڵاتانی جیهانی بڵێین ئێرانی نین. یانی ئێمه‌ی کورد بۆخۆمان بێ ئه‌وه‌ی بزانین چ مه‌ترسییه‌ک بۆخۆمان دروست ده‌که‌ین به هه‌مان شێوه داگیرکراوی وڵاته‌که‌مان بۆ داگیرکه‌ران حه‌ڵاڵ ده‌که‌ین. به‌و جۆره به‌هانه‌وه باسی سه‌ربه‌خۆیی بوونی خۆمان زیندوو به چاڵ ده‌که‌ین. یا به هه‌زاران کوردی دیکه‌مان هه‌یه که سیاسی و نوسه‌ریشن و به شانازییه‌وه ده‌ڵێن ئێرانین. بێگومان هه‌موو ئێوه‌ی ئازیزیش له‌و بواره‌دا ئاگادارن، که‌وابێت ده‌رده‌که‌ی ئێمه ئه‌وه‌یه که خۆمان زۆر پێکه‌مه، هێشتا له‌وه دوودڵین که ئایا موسته‌حه‌قین ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆمان هه‌بێت یانه.
ناشیونالیستی فارس زۆر زیره‌کانه هه‌زاران ساڵه به گۆێمانا ده‌خۆینن و هزری ئێرانی چێتی ده‌خه‌نه ناو مێشکمانه‌وه، به داخه‌وه زۆر به داخه‌وه که که‌م کوردی ڕۆژهه‌ڵات هه‌یه شانازی به هه‌ڵبه‌ست و شیعری شاملۆو شیرازی و فرده‌وسی ونازانم کێ وکێی فارسه‌وه نه‌کات، وهه‌ڵبه‌سته‌کانیشیاان له به‌ر کردوون?. به‌ڵام ژماره‌یه‌کی زۆر که‌م ئاگایان له شاکارو شاعیرانی نه‌ته‌وه‌یی کوردمان هه‌یه. ئه‌مانه دڵۆپێکن له ده‌ریایه‌ک که داگیرکه‌ر چون مێشکمان ده‌ماننشواته‌وه و خۆمان هه‌ستی پێناکه‌ین.
با زۆر جار باس له سه‌ر کۆسپه‌کانی هه‌ڵگرتنی شوعاری سه‌ربه‌خۆیی ده‌کرێت.
من له‌گه‌ڵ ته‌واوی ئه‌و بۆچوونانه هه‌م که باس له‌وه ده‌کات به هه‌ڵگرتنی شوعاری سه‌ربه‌خۆیی کێشه‌و کۆسپی زۆری تێدایه، به‌ڵام له ڕوانگه‌ی منه‌وه کۆسپه‌کان وته‌نگه‌ژه‌کانی پێشووتری خودموختاری و کۆمینیستیمان هیچ له داوای سه‌ربه‌خۆیی زیاتر نین. له پێناوانه‌دا به ده‌یان سه‌رکرده‌و سیاسته‌مه‌داری باشیان لێشه‌هید کردین، ئیستاش له‌وه زیاترمان به سه‌ردا ناهێنن. یا باس له‌سه‌ر نه‌بوونی پشتیوانی نێۆنه‌ته وه‌ییمان بۆ ده‌که‌ن، نازانم پێشتر بۆ خۆدموختاری و کۆمۆنیستی کام وڵات پشتیوانیکردوین، که ئیستا بترسین له‌وه‌ی به هه‌ڵگرتنی شوعاری سه‌ربه‌خۆیی ئه‌و پشتیوانییه‌مان له ده‌ست ده‌ده‌ین?.
به‌ڕێزان بۆ وه ده‌ست هێنانی پشتیوانی نێۆ نه‌ته‌وه‌یی ونه‌هێشتنی ئه‌و کۆسپانه، پێویسته ئێمه‌ی کورد هه‌وڵبده‌ین لۆبێ چالاک ویه‌کگرتووانه له زۆربه‌ی وڵاتانی جیهان دروست بکه‌ین. که چۆن لۆبی جوله‌که‌و فارس له ئه‌مریکا نه‌خشی گه‌وره‌یان هه‌یه، چۆن لۆبی عه‌ره‌بی له ڕوسیا و زۆربه‌ی وڵاتانی ئوروپایی ڕۆڵی به‌رچاوی هه‌یه. با ئێمه‌ی کوردیش بتوانین به‌و شێوه پشتیوانی نێۆنه‌ته‌وه‌یی بۆخۆمان دروست بکه‌ین. به‌شدارانی ئازیز به داخه‌وه وسه‌دجار به‌داخه‌وه پێتان ده‌ڵێم که به‌شێک له حیزبه‌کانی ئێمه‌ی کورد ده‌چنه لای ڕێکخراوه‌کانی ئوروپایی وئه‌مریکایی غه‌یبه‌تی یه‌کتر ده‌که‌ن. به خاکی پیرۆزی کوردستان من ئه‌و قسه‌م له‌زاری ئه‌ندام په‌رله‌مانی نۆرویژی بیستووه، که به منی وتوه زۆربه‌ی ئه‌و کوردانه دێنه لای ئێمه 90% کۆبوونه‌که‌مان به قسه کردن له پشتسه‌ری یه‌ک ته‌واو ده‌که‌ن، نه‌ک ئه‌وه‌ی باسی ئێران ومافه‌کانی خۆیان بکه‌ن. ئایا به‌م هه‌ڵس و که‌وته سیاسییانه‌مان ده‌توانین کاریگه‌ری باشمان هه‌بێت له ئاست نێۆنه‌ته‌ویه‌یدا. ئایا ده‌کرێت به‌م کرده‌وانه‌مان خه‌تاکه بخه‌یه‌ن ئه‌ستۆی نه‌بوونی پشتیوانی نێۆنه‌ته‌وه‌ییدا?.
ئێمه‌ی کورد پێویسته سه‌رنجی وڵاتانی زلهێزی جیهان به شێوه‌یه‌کی زانستی وسیاسییانه ڕابکێشین، که به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان له نزیکایه‌تی ئێمه‌و ناوچه‌کانی ئێمه‌ش ببینه‌وه و بێنه پێشه‌وه. هه‌ر چۆن داگیرکه‌ران زیره‌کانه سه‌رنجیان بۆ لای خۆیان ڕاده‌کێشن وهه‌ر به مڵک‌و داهاتی کوردستان مامه‌له‌شیان له‌گه‌ڵده‌که‌ن. یا ئه‌وانه‌ی پێیان وایه سه‌ربه‌خۆیی کاتی نه‌هاتووه ئه‌ی ئایا به‌م حاڵه که‌ی کاتی دێت و ده‌ستکه‌وته‌کانمان چی ده‌بێت. یا تاکه‌ی چاوه‌ریی ڕه‌حم و به‌زه‌یی فارس و عه‌ره‌ب و تورک بین?.
کوردستانیانی به‌ڕێز: گۆڕانکارییه‌کان له جیهاندا ڕۆژانه له بواری جیاوازدا شه‌پۆل ده‌ده‌ن. هه‌ر کام له‌و شه‌پۆڵانه‌ش کۆمه‌ڵێک گۆڕانکاری باش وخراب له‌گه‌ڵ خۆیدا دێنێت. بۆ هه‌ر کام له‌و گۆڕانکارییانه‌ش وڵات ولایه‌نه‌کانی جیهانی خۆیانی بۆ ئاماده ده‌که‌ن و له‌به‌رژه‌وه‌ندی خۆیاندا ده‌یقۆزنه‌وه. ئێمه‌ی کوردیش به‌شێکین له‌م کۆمه‌ڵگای سه‌رزه‌مینه و پێویسته فشار بۆ خۆمان بێنین و شان به شانی گۆڕانکاریه‌کان خۆمان ئاماده بکه‌ین.
شه‌ری ئه‌م دواییانه‌ی نێوان گروپی حه‌ماس وهێزه‌کانی ئیسرائیل، چه‌خماخه‌ی شه‌ڕێکی دیکه‌یه که له ناوچه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست چاوه‌ڕی ده‌کرا. که کۆماری ئیسلامی ئێران به به‌نزینی هه‌ڵگیرساندنی ئه‌و شه‌ڕه ناو ده‌هێنرا. ئێمه پێمان وایه که وێرای ئه‌وه‌ی ئیستا ئاگر به‌ستێکی کاتی هاتووه‌ته ئاراوه، به‌ڵام ئه‌و شه‌ڕه درێژه‌ی پێده‌درێته‌وه‌و چه‌ند ده‌وڵه‌تێکی دیکه له‌سه‌ره‌وه‌ی هه‌موویان ئێران دێته نێۆ ئه‌و شه‌ڕه‌وه. ئه‌مانه‌و ده‌یان گۆڕانکاری دیکه‌ی چاوه‌ڕوانکراو به گۆێماندا ده‌خۆێنێ که پیویسته ئێمه‌ی کوردیش به خۆماندا بێینه‌وه و چاک وخرابیه‌کانی پێشووی خه‌باتمان هه‌ڵسه‌نگێنین.
ئێمه ده‌بێنن که له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان به داخه‌وه ڕۆژانه به ده‌یان ڕؤله‌ی ئه‌م کوردستانه داگیرکراوه‌مان ڕاپێچی سیاچاڵه‌کانی کۆماری ئیسلامی ئێران ده‌کرێت، و به مه‌رگ و به‌ندی دڕێژخایه‌ن سزا ده‌درێن. به هه‌زران ڕؤله‌ی ئه‌م نیشتمانه ئازیزه‌مان که‌وتونه‌ته به‌ر پلانی گڵاوی قڕکردنی دوژمنان، وله‌گه‌ڵ ماده‌ی بێهۆشکه‌ر ئاڵۆده کراون، و ڕۆژانه له‌گه‌ڵ مه‌رگ ڕوو به روو ده‌بنه‌وه. به هه‌زاران ڕؤله‌ی ئه‌م کوردستانه بنده‌سته‌مان به نه‌خۆشی ئایدز و ڤه‌یرۆس و ده‌یان نه‌خۆشی دیکه‌ی پلان بۆ داڕێژراو به‌ره‌و نه‌مان ده‌ڕۆن، ده‌رده‌کانی ئه‌م کاراساته‌نش وێرای له ده‌ستدانی گیانیان، هاوکات تێکده‌ری ژیانی باقی ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌کانیشیانن. ئه‌م پلانه بێجگه له مه‌رگ، کۆمه‌ڵکاکه‌شمان به‌ره‌و کۆمه‌ڵگایه‌کی که‌م ده‌ست و برسی ڕوو به‌ڕوو ده‌کاته‌وه. بۆ ئه‌وه‌ی له ئاستی نه‌داری و برسێتیدا هه‌میشه بنده‌ستی قه‌بوڵ بکه‌ن و ئاماده‌ی ده‌یان کاروکرداری خرابیش بن. نموونه‌ی هه‌ره زیندوو ده‌بینین که به هه‌زاران لاوی کورد سه‌ڕه‌رای نه‌بوونی و بێ ئێمکاناتی و دوای چه‌ندین ساڵ زه‌حمه‌تکێشان خۆێندنیان ته‌واو کردوه. هه‌ڵگری بروانامه‌ن، به‌ڵام ڕێژیم ئاماده‌ن نییه که‌سیان له دام وده‌زگاکاندا دامه‌زرێنێت. بۆ ئه‌وه‌ی ناچاریان بکات له ڕێگه‌ی پێشاندانی پاره‌یه‌کی زۆره‌وه که له داهاتی کاری موچه‌خۆرانی ده‌زگاکان زیاتره، خۆیان ناونوس بکه‌ن وببنه به‌سیجی کۆماری ئیسلامی ئێران.
گه‌لۆ ئه‌مانه هه‌موو کاره‌ساتی مه‌ترسی دارن. ئێمه له ئاستیدا زۆر خۆمان بێخه‌به‌ر پێشان ده‌ده‌ین.
ئه‌م هه‌ڵس وکه‌وته سارده‌ی ئێمه‌ش وایکردوه که کرده‌وه و پلانه‌کانی داگیرکه‌ران ڕۆژانه به‌ره‌و زیاد بوون ده‌ڕوات.
بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین به‌ره‌نگاری ئه‌م پلانانه‌ی داگیرکه‌ران بین به شێوه‌ی سیاسی. پێویسته له پله‌ی یه‌که‌مدا له هه‌وڵی لێکنزیکبوونه‌وه‌ی پارت و لایه‌نه‌کانی سیاسی کوردستانی بین.
هه‌روک له بایننامه‌ی سه‌رکردایه‌تی پسک له یادی سێساڵه‌ی دامه‌زراندنی پارتیمانه‌وه ئاماژه‌مان پیکردوه. جارێکی دیکه بانگێشه‌ی گشت پارت و لایه‌ن و که‌سایه‌تیه کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان ده‌که‌ین. که له هه‌وڵی هه‌رچی خێراتری له یه‌کنزیکبوونه‌وه‌یه‌ک بن، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین لایه‌نه‌کانی کوردستان له نێۆ کۆنگره‌یه‌کی یه‌کگرتوو یا به‌ره‌یه‌کی یه‌کگرتوودا کۆبینه‌وه. بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن ببینه خاوه‌نی به‌رنامه‌و پروتوکۆڵێکی هاوبه‌ش. ئه‌وه‌ش گه‌وره‌ترین پشتیوان ده‌بێت بۆ پاراستنی ئاسایش و ژیانی خه‌ڵکه‌که‌مان له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان. هه‌روه‌ها ئاماده‌یه‌کی باشیش ده‌بێت بۆ ئه‌گه‌ری هه‌ر جۆره گۆڕانکارییه‌ک له ناوچه‌که‌دا بێته پێشه‌وه.
ئێمه‌ی پارت ولایه‌نه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان، ئه‌گه‌ر هه‌روا به پرش و بڵاوی و دوور له یه‌کتر بچینه‌وه ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان. ئه‌وا بێگۆمان له‌گه‌ڵ ڕق وکینه‌ی خه‌ڵکه‌که‌مان ڕووبه‌ڕوو ده‌بینه‌وه، هاوکات کۆمه‌ڵگاکه‌شمان به‌ره‌و زۆر بواری مه‌ترسیدار ده‌به‌ین.
ببورن کاتم زۆر گرتن و سوپاس بۆ گۆێگرتنتان و منیش چاوه‌ڕێی پرسیاو پێشنیاره‌کانی ئێوه‌ی ئازیز ده‌بم. هه‌ر بژین.