بۆ به هێز کردنی پێوه‌ندییه‌کانی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستانه له‌گه‌ڵ ڕێکخراوه‌کانی جیهانی، و به مه‌به‌ستی کۆکردنه‌وه‌ی پشتیوانی زیاتری وڵات ولایه‌نه‌کانی جیهانی بۆ دۆزی کورد له ڕۆژهه‌لاتی کوردستان.
دیداری نێوان کاک عارف باوه‌جانی و ترینه شه‌یگراند جێگری سکرتێری پارتی لیبراڵی و ئه‌ندام په‌رله‌مانی نۆریژ.
له میانه تاوتۆی کردنی خاڵه هاوبه‌شه‌کانی هه‌ردوو پارتی دۆستی کوردستانی و نۆرویژی. ئه‌مڕۆ 5ی ڕه‌شه‌ممه‌ی 2708 ی کوردی، به‌ڕێز کاک عارف باوه‌جانی سکرتێری گشتیی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان، له سه‌ر پێشنیاری پارتی لیبراڵی نۆ‌رویژ، سه‌ردانی به‌رێز ترینه شه‌یگراند جێگری گشتی سه‌رۆکی حیزبی لیبراڵی نۆرویژی (ڤێنستره پارتی) و ئه‌ندامی په‌رله‌مانی نۆ‌رویژ کرد.
به‌ڕێزیان له نوسینگه‌ی تایبه‌تی خۆی له په‌رله‌مانی نۆ‌رویژ پێشوازی له سکرتێری گشتی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان کرد.
له‌و دیداره دۆستانه‌دا ئاماژه به چه‌ندین پرۆژه‌و خاڵی نێوان هه‌ردوو پارتی دۆستکرا. که به‌شێک له‌و خاڵه گرنگانه, بۆ به هێز کردنی پێوه‌ندییه‌کانی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستانه له‌گه‌ڵ ڕێکخراوه‌کانی جیهانی، و به مه‌به‌ستی کۆکردنه‌وه‌ی پشتیوانی زیاتری وڵات ولایه‌نه‌کانی جیهانی بۆ دۆزی کورد له ڕۆژهه‌لاتی کوردستان.
پاش باس و لێکدانه‌وه‌ی 2 لایه‌نه له‌سه‌ر کاری داهاتوو، کۆبوونه‌وه‌که به‌سه‌ر که‌وتوویی کۆتایی پێهات.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان.
www.psk2006.org
5 ی ڕه‌شه‌ممه‌ی 2708 ی کوردی.