هاوکاتیش له‌سه‌ر دۆستایه‌تیی و لێکنزیکی نێوان پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان و کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئێران پێداده‌گرینه‌وه و داوای پته‌وتر کردنی ئه‌و دۆستایه‌تییه ده‌که‌ین.
به‌شداری شاندی پ س ک، له ساڵیادی دامه‌زراندنی کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئێران له ئۆسڵۆ.

دوانیوه‌ڕۆی ڕۆژی شه‌ممه 3ی مانگی ڕه‌شه‌مه‌ی ساڵی 2708ی کوردی، هاوکات له‌گه‌ڵ21-02-2009ی زایینی له‌سه‌ر بانگهێشتی فه‌رمیی کۆمیته‌ی نۆروێژی کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئێران، کۆمیته‌ی نۆروێژی پارتیمان،پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان، له شاری "ئۆسلۆ"ی وڵاتی نۆروێژ به‌شداریی کرد له رێوره‌سمی یادکردنه‌وه‌ی 30 ساڵه‌ی دامه‌زرانی کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێشان.
له به‌شێکی مه‌راسیمه‌که‌دا بروسکه و په‌یامی چه‌ند حیزب و رێکخراوی سیاسیی و مه‌ده‌نیی کوردستان پێشکه‌ش کران. له‌و په‌یوه‌ندییه‌دا بروسکه‌ی کومیته‌ی نۆروێژی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستانیش له لایه‌ن قادر ئه‌حمه‌دزاده(ڕێبوار)به‌رپرسی کۆمیته‌ی نۆروێژی پارتیمانه‌وه پێشکه‌شی کۆمیته‌ی نۆرێژی کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئێران کرا، که ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌قه‌که‌یه‌تی:
به‌ڕێزان! کۆمیته‌ی نۆروێژی کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئێران!
ئاماده بووانی خۆشه‌ویست! سه‌ره‌تا له‌لایه‌ن کۆمیته‌ی نۆروێژی پارتی سه‌ربه‌ستی کوردستانه‌وه سوپاسی خۆمان پێشکه‌ش به دۆستانی خۆشه‌ویست له کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئێران ده‌که‌ین، که بۆ کۆڕیادی سیهه‌مین ساڵه‌ی دامه‌زراندنی حیزبه تێکۆشه‌ره‌که‌یان،بانگهێشتیان کردوین.
خۆشه‌ویستان!
مێژووی کۆن و نوێی نه‌ته‌وه‌که‌مان پڕن له بڕگه‌ی گه‌وره و گرنگی سیاسی که هه‌ریه‌ک له‌و بڕگانه له کات
وسه‌رده‌می خۆیاندا و دواتریش،کاریگه‌ریی به‌رچاویان له‌سه‌ر ڕه‌وتی به‌ره‌وسه‌رچوون و داچوونی خه‌باتی خوێناوی خه‌ڵکی کوردستان هه‌بووه.26ی ڕیبه‌ندانی ساڵی 2678ی کوردی،ڕۆژی دامه‌زرانی کۆمه‌ڵه، یه‌ک له‌و ڕۆژه دیارانه‌یه که له قۆناغی نوێی شۆڕشی ڕزگاریخوازانه‌ی کورددا جێی شایانی خۆی کردۆته‌وه.
ئێمه له پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان، به بۆنه‌ی سیهه‌مین ساڵه‌ی دامه‌زرانی کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئێران ،پیرۆزبایی گه‌رمی خۆمان پێشکه‌ش به سه‌رکردایه‌تیی و ئه‌ندام و لایه‌نگرانی ئه‌و حیزبه خه‌باتگێڕه ده‌که‌ین و هیوای به‌رده‌وامیی و به‌ره‌وپێشچوونی زیاتریان له خزمه‌تکردن به کێشه‌ی ڕه‌وای گه‌له‌که‌مان بۆ ده‌خوازین. هاوکاتیش له‌سه‌ر دۆستایه‌تیی و لێکنزیکی نێوان پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان و کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئێران پێداده‌گرینه‌وه و داوای پته‌وتر کردنی ئه‌و دۆستایه‌تییه ده‌که‌ین.
هه‌رله‌م بۆنه تایبه‌تییه‌دا یه‌کڕیزیی و یه‌کێتیی و ته‌بایی بۆ تێکڕای بزوتنه‌وه‌ی ڕزگارییخوازانه‌ی خه‌ڵکی کورد له کوردستان به گشتی و له ڕۆژهه‌ڵات به تایبه‌تی،به ئاوات ده‌خوازیین و داوای هه‌نگاوی به کرده‌وه بۆ وه‌دیهێنانی ئه‌و ئاواته پیرۆز و له‌مێژینه‌یه‌ی نه‌ته‌وه‌که‌مان،ده‌که‌ین
جارێکی‌تر 30هه‌مین ساڵه‌ی دامه‌زراندنی کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئێران ڕێز ده‌گرین.
سه‌رکه‌وێ خه‌باتی حه‌قخوازانه‌ی گه‌لی کوردستان.
پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان / کۆمیته‌ی نۆرو
03-ی مانگی ڕه‌شه‌مه‌ی2708ی کوردی
ئۆسلۆ-نۆروێژ
Parti Serbesti Kurdistan- kometey Norway ,
Telefon, 96846550 . 97601741
E-post
[email protected] [email protected] www.psk2006.org
.
سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵ: کۆمیته‌ی نۆروێژی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان