میوانی یه‌که‌می سه‌کۆی سه‌ربه‌خۆخوازانی ماڵپه‌ڕه‌که‌مان به‌ڕێز کاک ئه‌یوب ڕه‌حمانی ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستانه، که پارته‌که‌یان به ڕاشکاوی پێداگری و خه‌بات ده‌کات له پێناو سه‌ربه‌خۆیی بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان،
ئاگادارییه‌ک له ماڵپه‌ڕی سه‌ربه‌خۆ وه بۆ گشت هاووڵاتیان و سه‌ربه‌خۆخوازانی کوردستان

کوردستانیانی تامه‌زرۆیی سه‌ربه‌خۆیی و ڕزگاری یه‌کجاری ئاگادار ده‌که‌ینه‌وه، که به پێی نوێترین بڕیاری ده‌سته‌ی کارگێڕی ماڵپه‌ڕه‌که‌مان www.serbexo.com. بڕیارمان داوه که به مه‌به‌ستی په‌ره‌پێدانی هه‌رچی زیاتری بیرۆکه‌ی سه‌ربه‌خۆخوازی، ماڵپه‌ڕه‌که‌مان به‌شێکی تایبه‌تی لاپه‌ڕه‌کانی خۆی بۆ پرۆسه‌ێک، که به ناوی سه‌کۆی سه‌ربه‌خۆخوازان کراوه‌ته‌وه، ته‌رخان بکات. ماڵپه‌ڕی سه‌ربه‌خۆ له‌مه به دوا هه‌ر جاره و میوانێکی سه‌ربه‌خۆخوازی کوردستانی ده‌کاته میوانی ماڵپه‌ڕه‌که‌ی. داواکارین که به هه‌ست به به‌ر پرسیاره‌تی له هه‌نبه‌ر دۆزی ڕه‌وای گه‌له‌که‌مان و به به‌شداری خۆتان و ناردنی پرسیار و بۆچوونه‌کانی خۆتان له میوانی ماڵپه‌ری سه‌ربه‌خۆ، زیاتر هزری سه‌ربه‌خۆخوازی په‌ره پێ بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی که به هه‌مومان که‌م وکوڕی وکۆسپه‌کانی سه‌ر ڕێگای سه‌ربه‌خۆیی به باشترین و به‌ربڵاوترین شێوه تاوتۆی بکه‌ین.
به‌م بۆنه‌وه داوامان له گشت کوردستانیانی به‌ڕێز، به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی که باوه‌ڕیان به تێکۆشان له پێناو سه‌ربه‌خۆیی کوردستاندا هه‌یه، وله بواره‌کانی سیاسی، ئاکادیمی، ئابوری، و ژیوپۆلیتیکی کوردستان زانیاریان هه‌یه وده‌توانن وه‌ڵامی پرسیاری میوانان بده‌نه‌وه. به‌و ناونیشانه‌ی خواره‌وه پێوه‌ندی به ماڵپه‌ڕه‌که‌مانه‌وه بکه‌ن، تا ئێمه‌ش وه‌ک ده‌سته‌ی به‌ڕێوه به‌ری ماڵپه‌ری سه‌ربه‌خۆ پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ بگرین وکاتی بۆ دیاری بکه‌ین، که بتوانێ ببێته میوانی ماڵپه‌ڕه‌که‌مان.
میوانی یه‌که‌می سه‌کۆی سه‌ربه‌خۆخوازانی ماڵپه‌ڕه‌که‌مان به‌ڕێز کاک ئه‌یوب ڕه‌حمانی ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستانه، که پارته‌که‌یان به ڕاشکاوی پێداگری و خه‌بات ده‌کات له پێناو سه‌ربه‌خۆیی بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان، و وڵامی داواکاریه‌که‌ی ئێمه‌ی داوه‌ته‌وه.
تکایه به‌و ناونیشانه‌ی خۆاره‌وه هه‌ر جۆره نا ڕۆشنیی و پرسیارێکتان له بابه‌ت سه‌ربه‌خۆیی بۆ کوردستان هه‌یه ئاراسته‌ی کاک ئه‌یوب ڕه‌حمانی بکه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی که توانیبێتمان به پرسیار و وڵام لانیکه‌م تیشکێکی نوێ بخه‌ینه سه‌ر کۆسپه‌کان و به هاوکاری یه‌کتر مافیی چاره‌ی خۆ نوسینی گه‌له‌که‌مان چه‌ند هه‌نگاوێکی دیکه‌ش به‌ره‌و پێشه‌وه به‌رین.
بۆ به‌شداری کردنی له سه‌کۆی سه‌ربه‌خۆخوازان و ناردنی پرسیار بۆ کاک ئه‌یوب ئه‌م لینکه‌ی خواره‌وه بکه‌نه‌وه.
http://www.serbexo.com/Seko2.asp?Seko=Seko&Naw=1 رێزی زۆرمان
www.serbexo.com
[email protected]