گه‌لی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان ده‌کرێت به باجی سه‌رکه‌وتنی ئۆباما له ئاسایی کردنی په‌یوه‌ندیه‌کانی ئه‌مریکا و ئێران . ئیبراهیم جاف
ئیبراهیم جاف
ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ کورد‌و بزووتنه‌وه‌که‌ی چوونکه کورد نه‌یتووانیوه هێزووتوانای یه‌کبخات وله گۆڕه‌پانی ئۆپۆزۆتسیۆنی دژی ئایه‌توڵا جادووگه‌ره‌کانی تاران وقوم. فارسه‌کان به‌ه‌ێزن له ڕیزی به‌هه‌ڵستکارانی ئاخخونده جادوگه‌ره‌کاندا،
گه‌لی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان ده‌کرێت به باجی سه‌رکه‌وتنی ئۆباما له ئاسایی کردنی په‌یوه‌ندیه‌کانی ئه‌مریکا و ئێران . ئیبراهیم جاف
ئه‌گه‌ر ئێمه سه‌رنجێک به مێژووی ڕابوردوودا بگه‌ڕێنینه‌وه ده‌بینین بزووتنه‌وه‌ی ڕزگاریخوازی کوردستان کراوه به قوربانی بۆ به‌رژه‌وه‌ندی زلهێزه‌کان وجارجاریش ووڵاتانی دراوسێ. خستنه ناوی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان ناو لیستی تێرۆریستانه‌وه له پاڵ دڕنده‌ترین ڕێکخراوی تێرۆریسته‌وه بڕیارێکی ڕامیاریه‌و نه‌ک یاسایی. ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێینه‌وه بۆ ساڵی ٢٠ ٠ ٧ و٢٠ ٠ ٨ ئه‌مریکا و ئه‌ڵمانیا گرنگیه‌کی زۆریان دا به پژاک له گرنگیانه چاوپێکه‌وتن وگرینگی پێدانی ڕێکخراوی هه‌واڵگری ئه‌ڵمانیا و ووڵاته ئه‌وروپیه‌کان به پێی زانیاری چه‌ند بڵاوکراوه‌ی ئه‌لمانی وه شتێرن وشپیگل هتد به تایبه‌تی ساڵی ٢٠ ٠ ٨ سه‌ردانیان بۆ سه‌رکردایه‌تی پژاک وله کاتی گرژیه تونده‌کان له گه‌ڵ ئێران. له کاتێکی کتوپڕدا پژاک خرایه لیستی تێرۆره‌وه‌و موجاهیدینی خه‌لق له لیستی تێرۆری ئه‌وروپا هێنرایه ده‌ره‌وه، ئه‌مه یاریه‌کی تری زلهێزه‌کانه که کورد ده‌که‌نه قوربانی ئه‌و یاریه ڕامیاریه هۆکاره‌که‌شی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ کورد‌و بزووتنه‌وه‌که‌ی چوونکه کورد نه‌یتووانیوه هێزووتوانای یه‌کبخات وله گۆڕه‌پانی ئۆپۆزۆتسیۆنی دژی ئایه‌توڵا جادووگه‌ره‌کانی تاران وقوم. فارسه‌کان به‌ه‌ێزن له ڕیزی به‌هه‌ڵستکارانی ئاخخونده جادوگه‌ره‌کاندا، ته‌نها کورد نه‌بێت نه‌ک هه به‌ره‌یه‌کی نه‌ته‌وه‌یی ونیشتیمانی نیه به‌ڵکو هه‌ر هێزو پارتێکی مێژوویی به‌دایه‌وه بوه به دوو ڕێکخراو یان زیاتر هۆکاره‌کانیش زۆرن بۆ نموونه دیموکرات وکۆمه‌ڵه بوونه هێزی ئۆردوگا، که ئه دوو هێزه هێواو ئاواتی نه‌ک هه‌ر گه‌لی کوردستان بوون به‌ڵکو هیواو ئاواتی گه‌لانی ئێرانیش بوون. خستنه ناوی پژاک له لیسزی تێرۆره‌وه هێرشێکی دڕندانه‌و دوژمنانه‌یه بۆ سه‌ر هه‌موو کورد‌و کوردستانیه‌ک له هه‌موو به‌شه داگیرکراوه‌کانی کوردستان به هه‌مان شێوه ناوی پ.که.که.ش.چوونکه په‌یوه‌ندی به هه‌موو کوردوکوردستانه‌وه هه‌یه. ئه‌و بڕیاره به فشاری ئێران وبێ هێزی و پارچه پارچه‌یی بزووتنه‌وه‌ی کورددستان له هه‌موو به‌شه‌کان وهه‌وڵه‌کانی مالکی له ئێراق دژی هه‌رێمی کوردستان و له سوریا بڕیاری دڕندانه‌ی ڕژێمی فاشستی به‌عس له سوریا‌و وه ڕژێمی فاشستی شۆڤینیستی تورانیه‌کان له تورکیا ده‌بێت کاردانه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی ونیشتیمانی لای کورد‌و کوردستانیه‌کان هه‌بێت چوونکه مه‌ترسیه‌کان بۆ سه‌رکوردستان زۆر مه‌زن ودڕندانه‌ن ئه‌و هێزانه یه‌ک ده‌نگن بۆ سه‌رکوتکردنی هه‌موو بزووتنه‌وه‌ی کورد، وه جارێکی تر کورد نه‌توانێ پێگه‌و هێز بۆ خۆی دامه‌زرێنێ. ئێمه‌ی کورد ده‌بێت ده‌رچین له بیرکردنه‌وه‌ی ئایدۆلۆژی و بکه‌وینه بیری پراگماتیک وئه‌م هه‌له‌ی ئێستا له ئارادایه جارێکی تر بۆ کورد هه‌ڵناکه‌وێ، ده‌بێت به پراگماتیک بۆ به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی ونیشتیمانیمان خۆمان هه‌له‌که بقۆزینه‌وه‌و بارودۆخی جیهانی وهه‌رێمی تا دوێنێ له به‌رژه‌وه‌ندی کوردابوو له ئه‌مڕۆوه ئه‌م هه‌له هه‌ڵکه‌وتوه له ده‌ستی ده‌ده‌ین تا ئه‌مڕۆ ده‌توانین به‌ره‌یه‌کی کوردستانی بۆ ڕۆژهه‌لات و باکوور‌و ڕۆژئاوا دامه‌زرێنین له سه‌ر بنه‌ما نه‌ته‌وه‌ییه‌کانی کوردستان له سه‌ر بنچینه‌کی پراگماتیکی دیموکراتی وئازادیخوازی کوردستانی. هه‌موو کوردێک واته هه‌مومان به‌پرسیارن له یه‌کنبوونی کوردستانیه‌کان،چوونکه هه‌مومان بانگی یه‌کبوون ده‌ده‌ین به‌ڵام ئاماده نین دوور که‌وینه‌وه له ئه‌و ئایدۆلۆژیانه که هۆکاری ڕێگرن له به‌رده‌م به‌ره‌یه‌کی کوردستانی یان هاپه‌یمانیه‌کی کار‌و خه‌باتی ئازادی کوردستان. پرسیار لێره ئه‌وه‌یه بۆ ئێمه ئاماده‌ین له گه‌ڵ بکوژان و جینۆسایدکه‌ری نه‌ته‌وه‌که‌مان دانیشتن بکه‌ین وڕێکه‌وتن بکه‌ین و به‌ره دروست بکه‌ین، به‌ڵام له گه‌ڵ هاونیشتیمانیه‌کانمان ئاماده نین که له بنه‌ڕه‌تدا هه‌مان دروشم و ئامنج و نیشتیمان وزمان وکولتورمان هه‌یه. بارودۆخی هه‌رێمی وجیهانی دوای هه‌ڵبژاردنی ئه‌مریکا هاتنی ئۆباما حسێن باراک به‌ره‌و گۆڕانی بنه‌ڕه‌تی ده‌ڕوات ووه دژی ئاواته‌کانی کورده، وه دوژمنه‌کانمان ئاماده‌ن هه‌موو قوربانیه‌ک بده‌ن بۆ سه‌رکوتکردنی کورد‌و بزووتنه‌وه ڕزگاریخوازیه‌که‌ی. له ده‌ستی بزووتنه‌وه‌ی کوردایه به یه‌کبوون له به‌ره‌یه‌کی به‌رنامه بۆ داڕێژراو به ئه‌مریکای ئۆباما‌و به ڕۆژئاوا بڵێین ئێوه ناتوانن ئێمه پشت گوێ بخه‌ن ئێمه گه‌لێکی به هێزو یه‌کگرتووین وسه‌نگی ناوچه‌یی وهه‌رێمی و جیهانیمان هه‌یه.
ته‌نها به یه‌کبوون ده‌توانین سه‌نگی خۆمان بخه‌ینه سه‌ر قه‌پانی یاری ڕامیاری جیهانی.
2009-03-03 20:11:26
16 ساڵ و 11 مانگ و 7 کاتژمێر و 26 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : ده‌نگوباسه‌کان