پارتی دیمۆکراتی ئه‌مریکا له وڵاتانی ئوروپایی، به سه‌رپه‌ره‌ستی به‌ڕێز خاتوو لیسا کرۆنپێر له شاری ئۆسڵۆی پایته‌ختی نۆ‌رویژ له‌گه‌ڵ شاندێکی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان به سه‌رپه‌ره‌ستی به‌ریز کاک عارف باوه‌جانی کۆبوونه‌وه.
کۆبوونه‌وه‌یه‌کی گرنگ له نێوان پارتی دیمۆکراتی ئه‌مریکا و پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان پێکهات.

له میانه‌ی پێوه‌ندییه نێۆنه‌ته‌وه‌ییه‌کانی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان، و هه‌روه‌ها به مه‌به‌ستی درێژه‌ی پێوه‌ندییه‌کانی نێوان هه‌ردو پارتی دۆست واته پارتی دێمۆکراتی ئه‌مریکا و پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان. ئه‌مڕۆ 14ی ڕه‌شه‌ممه‌ی 2708 ی کوردی به‌رامبه‌ر به 4.3.2009 ی زاینی و له سه‌ر رێکه‌وتنی پێشووتری دوولایه‌نه، شاندێکی پێوه‌ندییه دیپلوماتیی و ڕێکخستنه‌کانی پارتی دیمۆکراتی ئه‌مریکا له وڵاتانی ئوروپایی، به سه‌رپه‌ره‌ستی به‌ڕێز خاتوو لیسا کرۆنپێر له شاری ئۆسڵۆی پایته‌ختی نۆ‌رویژ له‌گه‌ڵ شاندێکی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان به سه‌رپه‌ره‌ستی به‌ریز کاک عارف باوه‌جانی کۆبوونه‌وه.
سه‌ره‌تا خاتوو لیسا کرۆنپێر سوپاسی ئه‌و پێشوازیه گه‌رمه‌ی شاندی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستانی کرد که لێیان کراوه. هه‌روه‌ها ناوبراو ئاماژه‌ی به‌و پیرۆزبایی نامه‌ی سکرتێری گشتی پسک بۆ سه‌رۆک ئۆباما کرد وبه نامه‌یه‌کی زۆر پۆسه‌تیڤت هه‌ڵسه‌نگاند.
پاشان به‌ڕێز کاک عارف به نۆێنه‌رایه‌تی شاندی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان پیرۆزبایی به بۆنه‌ی هه‌ڵبژاردنی به‌ڕیزیان وه‌ک نۆێنه‌ری تازه‌ی پارته‌که‌یان له ئوروپا ئاراسته کرد.
کۆبوونه‌وه‌که به پێێ ڕۆژه‌ڤی ئاماده‌کراوی دوولایه‌نه درێژه‌ی پێدرا.
خاڵی یه‌که‌م ته‌رخانکرابوو بۆ باسی کۆبوونه‌وه‌ی پێشووی نێوان هه‌ردوولایه‌ن که‌له 27ی گڵاڕێزانی 2708ی کوردی17.11.2008 زاینی پێک هاتبوو. کاره‌کانی کۆبوونه‌وه‌ی پێشوو به وردی باسی له‌سه‌ر کراو دوولایه‌نه په‌سه‌ندیان کرد.
له درێژه‌ی کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆدا ئاماژه به چه‌ندین خاڵی دیکه‌ی نێوان هه‌ردوولایه‌ن کرا. و بڕیاری چه‌ندین کار‌و خاڵی هاوبه‌ش درا. یه‌کێکی دیکه له ته‌وه‌ره گرنگه‌کانی کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ ته‌رخان کرا‌بوو بۆ ئاسانکاری سه‌فه‌ری شاندی پسک بۆ واشنگتۆن که له ئاینده‌یه‌کی نزیکدا ئه‌و سه‌فه‌ره ڕیکده‌خرێت،
کۆبوونه‌وه‌که به په‌سه‌ندی هه‌ردوو لایه‌ن له پاش یه‌ک کاتژمێرونیو کۆتایی پێهات.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان.
14ی ڕه‌شه‌ممه‌ی 2708 ی کوردی 4.3.2009 زاینی
www.psk2006.org
[email protected]