به ناحه‌ق ساڵ و نیوێک به‌ندی برایه‌وه‌درا به خۆێندکار و ڕۆژنامه‌وانی کورد ئاسۆ ساڵ له زانکۆی سنه
زیره‌ک سه‌ربه‌خۆخواز، سنه
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه11ی ڕه‌زبه‌ری 2706 ی کوردی به‌رامبه‌ر به 3ی سپته‌مبه‌ر 2006، له ننووسراوه‌یه‌کدا، حوکمی ساڵ و نیوێک ته‌رک کردنی خوێندن به خوێندکار و چالاکی فه‌رهه‌نگی زانکۆی سنه ئاسۆ ساڵح ڕاگه‌یه‌نرا. ئاسۆ ساڵح سه‌رپه‌رشتیاری کانوونی فه‌رهه‌نگی ـ توێژینه‌وه‌یی "هه‌ژان" و سه‌رنووسه‌ری گۆڤاری "ده‌نگ"ه و تا ئێستا به‌هۆی چالاکییه فه‌رهه‌نگی و خوێندکارییه‌کانی چه‌ندین جار بۆ کومیته‌ی ئینزیباتی زانکۆ و دادگاکانی کۆماری ئیسلامی بانگ کراوه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه11ی ڕه‌زبه‌ری 2706 ی کوردی به‌رامبه‌ر به 3ی سپته‌مبه‌ر 2006، له نووسراوه‌یه‌کدا، به ناحه‌ق حوکمی ساڵ و نیوێک به‌ندی و ته‌رک کردنی خوێندن به خوێندکار و چالاکی فه‌رهه‌نگی زانکۆی سنه ئاسۆ ساڵح ڕاگه‌یه‌نرا. ئاسۆ ساڵح سه‌رپه‌رشتیاری کانوونی فه‌رهه‌نگی ـ توێژینه‌وه‌یی "هه‌ژان" و سه‌رنووسه‌ری گۆڤاری "ده‌نگ"ه و تا ئێستا به‌هۆی چالاکییه فه‌رهه‌نگی و خوێندکارییه‌کانی چه‌ندین جار بۆ کومیته‌ی ئینزیباتی زانکۆ و دادگاکانی کۆماری ئیسلامی بانگ کراوه.
شایانی باسه که ئه‌م حوکمه به وته‌کانی ناوبراو، له مانگرتنی ساڵی ڕابردووی خوێندکارانی زانکۆی سنه‌دا، په‌یوه‌ند دراوه‌ته‌وه. ئاسۆ ساڵح له یه‌ک ساڵی ڕابردوودا چه‌ندین جار به هۆی ئیلتیزام نه‌کردن به قانوونه‌کانی ده‌وڵه‌ت و ویلایه‌تی فه‌قێ بانگی دادگا کراوه و هه‌ر له‌و په‌یوه‌ندییه‌شدا چالاکییه‌کانی وی له ئه‌نجومه‌نی ئیسلامی خوێندکاراندا ئاسته‌نگ کران.
ناوبراو له وتووێژێکدا له‌مه‌ڕ ده‌رچوونی ئه‌م حوکمه وتی: "ئه‌م حوکمه ته‌نیا به‌هۆی ئه‌وه‌ی من خۆم له ده‌ربڕینی بۆچوون و باوه‌ڕییه‌کانم نه‌پاراستووه، ده‌رکراوه. به گوێره‌ی قانوونی بنگه‌هی کۆماری ئیسلامی ته‌فتیشی عه‌قیده قه‌ده‌غه‌یه و هیچ که‌سێک به‌هۆی هه‌بوونی باوه‌ڕییه‌کی تایبه‌ت نابێ بخرێته ژێر گوشار.، به‌ڵام کرده‌وه‌ی چه‌ند ساڵی ڕابردووی ده‌سته‌ڵات پێچه‌وانه‌ی ئه‌م یه‌که ده‌سه‌لمێنێت. به تایبه‌ت ده‌رکرانی خوێندکاران، داخستنی بڵاڤۆک و گۆڤاره‌کان و فیلته‌ر کردنی ماڵپه‌ڕه ئینته‌رنێتییه‌کان و گوشار خستنه سه‌ر چالاکانی مه‌ده‌نی و مافی مرۆڤ ئه‌م یه‌که به ته‌واوی ده‌سه‌لمێنێت
2006-10-04 00:01:36
19 ساڵ و 4 مانگ و 3 کاتژمێر و 28 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : ده‌نگوباسه‌کان