به‌شێک له‌و ژنه چه‌وساوانه‌ی جیهان ژنانی کوردی سته‌مدیده‌یه. به تایبه‌ت ژنان کورد له ڕۆژهه ڵاتی کوردستان که نه‌ک ته‌نیا بوونه‌ته قوربانی پیاوسالاری،
به‌یاننامه‌ی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان به بۆنه‌ی ٨ ی مارش ڕۆژی نێۆنه‌ته‌وه‌یی ژنان.

ژنانی وڵاتداگیرکراوی کوردستان.
کیژان و خوشکان و دایکانی تامه‌زرۆی سه‌ربه‌خۆیی کورد وکوردستان.
٨ ی مارش ئه‌و ڕۆژه تیشکداره‌یه که ئاوێنه‌ی ڕووناکییه بۆ ژنانی جیهان، و هه‌موو ساڵێک به مه‌به‌ستی وه‌بیرهێنانه‌وه‌ی مافه‌ڕه‌واکانی ژنان سه‌رهه‌ڵده‌دات.
ژنانی جیهان به خۆشحاڵێیه‌وه به‌ره وپێشوازی ٨ ی مارش ده‌ڕۆن وله‌و ڕۆژه‌دا چالاکی جواروجۆر به‌ڕێوه ده‌به‌ن، هیندێک له ژنانی چه‌وساوه له جیهاندا هه‌وڵده‌ده‌ن له‌و ڕۆژه‌دا ئێش و ئازاره‌کانیان ڕووبه‌ڕووی یاسا‌و په‌رله‌مانی وڵاته‌کانیان بکه‌نه‌وه. هیندێکیش له‌سه‌ر به‌رزی و سه‌رکه‌وتووی وڵاته‌که‌یان ته‌نیا ئاهه‌نگی شادی وخۆشی ده‌گێڕن.
به‌شێک له‌و ژنه چه‌وساوانه‌ی جیهان ژنانی کوردی سته‌مدیده‌یه. به تایبه‌ت ژنان کورد له ڕۆژهه ڵاتی کوردستان که نه‌ک ته‌نیا بوونه‌ته قوربانی پیاوسالاری، به‌ڵکو له ژێر یاساکانی دژی مرۆڤایه‌تی و رێژیمی به ئاشکرا دژه ژنی کۆماری ئیسلامی ئێران زیاتر ده چه وسێنه‌وه.ڕۆژانه هه‌موو لایه‌کمان گۆێ بی‌سی ده‌یان کاره‌ساتی دڵته‌زینین که به‌رامبه‌ر به ژنان له کوردستان به‌ڕێوه ده‌چێت.
سه‌رکردایه‌تی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان له‌م ڕۆژه پیرۆزه‌دا، پیرۆزبایی ئاراسته‌ی گشت ژنانی کوردستان و ژنانی جیهان ده‌کات، وهیواخوازه که کوردستانی بنده‌ستمان بۆ هه‌میشه له ژێرچنگی داگیرکه‌ران ڕزگاری بێت. بۆ ئه‌وه‌ی ببێته خاوه‌نی یاسا‌و سه‌ره‌وه‌ری خۆی، که یاسای یه‌کسانی وپاراستنی مافه‌کانی ژنانیش خاڵی یه‌که‌می ده‌وڵه‌تی دیمۆکرات و سه‌ربه‌خۆیی کوردستان بێت.
هاوکات داوا ده‌که‌ین له گشت ژنانی وڵاتداگیرکراوی کوردستان، له خه‌بات له پێناو ڕزگاری کوردستان یاریده‌ری مێرد‌و براکانیان بن هه‌روه‌ک هه‌میشه ئه‌و پشتیوانه به هێزه بوون.
بێگومان تا وڵاتمان له ژێر چنگی داگیرکه‌رانی خاکی کوردستان ڕزگار نه‌بێت کێشه‌کانی ژنان هه‌رگیز چاره‌سه‌ری نابێت.
سه‌رکردایه‌تی پارتی سه‌ربه‌ستیی جارێکی دیکه پیرۆزبایی ئاراسته‌ی گشت ژنانی گه‌له بنده‌سته‌که‌مان ده‌کات.
هه‌رشه‌کاوه بێت خه‌باتی یه‌کسانی بۆ سه‌ربه‌خۆیی کوردستان.
سه‌رکردایه‌تی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان
٨مارشی ٢٠ ٠ ٩ ، به رامبه ربه ١٧ڕه شه ممه ی ٢٧٠ ٨ کوردی .
www.psk2006.org