به پێێ ئه‌و هه‌واڵانه‌ی که به ده‌ستی ئێمه گه‌یشتووه هێزه‌کانی سه‌رکوپکه‌ری ڕێژیم له مه‌ریوان، زۆر به تووندی له‌گه‌ڵ مانگرتووان هه‌ڵسوکه‌وتیان کردوه‌و خه‌ڵکێکی زۆریان بریندار کردوه‌و به‌ده‌یان
نامه‌یه‌کی به په‌له له پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستانه‌وه!
بۆ یه‌کێتی ئوروپا و بۆ گشت پارت و لایه‌ن و ڕێکخراوه‌کانی جیهانی.

به‌ڕیزان له یه‌کێتی ئوروپا‌و وگشت ڕێکخراو لایه‌نه‌کانی ئوروپایی و جیهانی، له ڕێگه‌ی ئه‌م نووسراوه کورته‌دا هه‌موو لایه‌کتان ئاگادار ده‌که‌ین. که یه‌ک حه‌وتوویه به هه‌زاران کوردی خه‌ڵکی شاری مه‌ریوان که شارێکی کورد نشینی بنده‌ستی ئێرانه، به پێی دابه‌شی سنووری خاکی کوردستان، ئه‌و شاره که‌وتووته نێوان سنووری کوردستانی بنده‌ستی ئێران وکوردستانی بنده‌ستی ئێراق.
داهاتی ژیانی ئابوری ئه‌و خه‌ڵکه 90% له‌سه‌ر کاسپی سه‌ر سنووره. به‌ڵام له لایه‌ن ڕێژیمی دژی ئازادی و ئارامی ژیانی خه‌ڵکه‌وه واته کۆماری ئیسلامی ئێران ئاسته‌میان بۆ دروستبووه، چه‌ندین جار له‌و سنوورانه خه‌ڵکی کاسپ وکۆڵکێش و بێ‌تاوانیان داوه‌ته به‌رده‌سترێژی گووله‌و گیانیان لێسه‌ندوون، بگره چه‌ندین هێستری بارهه‌ڵگریشیان لێکۆشتوون.
خه‌ڵکی مه‌ریوان به دژی ئه‌و سیاسه‌ته به‌رده‌وامه‌ی هێزی سه‌رکوپکه‌ری ڕژیمی کۆماری ئیسلامی ئیران. له‌ڕێکه‌وتی 2009.03.02، ده‌ستیانداوه‌ته مانگرتنی گشتی، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش هه‌موو ده‌رگای دوکان و بازاریان داخستووه،واچاوه‌ڕوان ده‌کرێێت که ئه‌و مانگرتنه زۆربه‌ی شاره‌کانی کوردستان بگرێته‌وه.
به پێێ ئه‌و هه‌واڵانه‌ی که به ده‌ستی ئێمه گه‌یشتووه هێزه‌کانی سه‌رکوپکه‌ری ڕێژیم له مه‌ریوان، زۆر به تووندی له‌گه‌ڵ مانگرتووان هه‌ڵسوکه‌وتیان کردوه‌و خه‌ڵکێکی زۆریان بریندار کردوه‌و به‌ده‌یان که‌سیشیان ڕاپێچی سیاچاڵه‌کانی خۆیان کردوه، و هاوکات سانسۆڕیشیان خستووه‌ته سه‌ر گشت ئامێڕێکی پێوه‌ندی گرتن، وه‌ک ته‌له‌فون و ئینته‌رنێت و کورته‌نامه‌ی موبیلی.
ئێمه وه‌ک پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان، که پارتێکی سیاسی و له پێناو مافه ڕه‌واکانی گه‌لی بنده‌ستی کورد، وه‌ک سه‌ربه‌خۆیی بۆ کورده‌کانی بنده‌ست له ئێران‌دا به شێوه‌ی سیاسی و دیپلوماتی خه‌بات ده‌که‌ین، داوا له ئێوه په‌رله‌مانی ئوروپا و گشت لایه‌ن ورێکخراوه مرۆڤ دۆسته‌کانی جیهان ده‌که‌ین،
که به هانای خه‌ڵکی مه‌ریوان و شاره‌کانی دیکه‌وه بچن.
با چی دیکه ڕێگا به پاسدارانی ئانتی دیمۆکراتی و ئازادی خه‌ڵک نه‌درێت به کوشتن و لێدان وڵامی مانگرتووان بده‌نه‌وه. پێویسته کۆماری ئیسلامی ئێران ژیانی ئاسایی بۆ خه‌ڵک دابین بکاته‌وه، و قه‌ره‌بووی بریندار‌و گیراوان و کاسپکاران بکاته‌وه.
چاوه‌ڕوانی هاکاری مرۆڤدۆستانه‌تانین، ئێمه‌ش به‌و ناونیشانانه‌ی خواره‌وه ئاماده‌ین بۆ وڵامدانه‌وه‌ی هه‌ر پرسیارێکی ئێوه‌ی به‌ڕێز وناردنی زانیاری زیاتر بۆ ئێوه‌ی به‌ریز.
سکرتێری گشتیی .P.S.K عارف باوه‌جانی
[email protected]نۆێنه‌رایه‌تی گشتیی P.S.K له وڵاتانی ئوروپایی. ئه‌یوب ڕه‌حمانی.
[email protected]به سپاس و ڕێزه‌وه
سکرتێری گشتی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان. عارف باوه‌جانی
عارف باوه‌جانی .6.3.2009