کرماشان وئیلام ولوڕستان وهه‌ورامان وسنه‌و موکریان، پشتیوان وپشتگیری مه‌ریوان بن!
سه‌رکردایه‌تیی پاڕتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان
کرماشان وئیلام ولوڕستان وهه‌ورامان وسنه‌و موکریان، خه‌ڵکی مه‌ریوان ئه‌مڕۆ پێویستیان به پشتیوانی پان وبه‌رینی ئێوه‌ی خه‌باتکار هه‌یه و پێویسته که هه‌مو گه‌لی کوردستان و هه‌مو شار و لادێکانی کوردستان بۆ سه‌لماندنی داگیه‌رکه‌ربوونی کۆماری ئیسلامی له خاکه‌که‌مان،
کرماشان وئیلام ولوڕستان وهه‌ورامان وسنه‌و موکریان، پشتیوان وپشتگیری مه‌ریوان بن!
خه‌ڵکی وڵاتداگیرکراوی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان،
هه‌روه‌ک ئاگادارن، خه‌ڵکی شۆڕشگێڕی شاری مه‌ریوان ئه‌وه ده‌چێت بۆ نزیک به یه‌ک حه‌فته که ده‌ستیان داوه‌ته مانگرتنێکی سه‌رتاسه‌ری ومه‌ده‌نی و هێمن، به‌مه‌به‌ستی ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی به دژی بوونی ده‌سه‌ڵاتی ڕه‌شی کۆماری ئیسلامی ئێران له‌سه‌ر یه‌کێک له سه‌ره‌تاییترین مافه‌کانیان که مافی کاسبی کردنه بۆ بژێوی ژیانیان.
ڕژیمی کۆنه‌په‌ره‌ستی کۆماری ئیسلامی ئێران، له گه‌ڵ هه‌مو داگیرکارییه‌کانی له کوردستان و بوونی وه‌ک هێزێکی داگیرکه‌ر، و هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا که هیچ سه‌رمایه‌گوزاریێکی ئابوری و پیشه‌سازیی و به‌رهه‌م هێنانی له کوردستان وه‌ڕێ نه‌خستووه، ڕۆژانه‌ش هه‌ڵده‌کوتێته سه‌ر گیان و ماڵ و حاڵی خه‌ڵکی کوردستان وچین وتوێژی که‌م داهات، که بۆ وه‌ده‌ست هێنانی بژێوی ڕۆژانه‌یان ناچارن به کار وکاسبی له نێوان سنووره ده‌ستکرده‌کانی باشور و ڕۆژهه‌ڵات سه‌رقاڵ بن. به‌ڵام هێزه‌کانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران له‌و شۆێنه‌ی که سه‌رچاوه‌ی ئابوریی ژیانی ئه‌و خه‌ڵکه‌یه، مۆڵگه‌یان داوه، و بوونه‌ته ڕێگر له کار وکاسبییان بۆ وه‌ده‌ست هێنانی نان و خۆراکییان و هاتووچۆی خه‌ڵکیان بۆ ئه‌و شۆێنانه قه‌ده‌غه کردوه.
شک له‌وه‌دا نیه که کۆماری ئیسلامی هێزێکی داگیرکه‌ره له کوردستان و پێویسته که خاک و وڵات و زێدی کوردستانیان به جێ بێڵێت! مانگرتنی خه‌ڵکی شۆڕشگێڕی مه‌ریوانیش که به به‌هانه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی بۆ به‌رگری له کار وکاسبییان یه‌کگرتووانه سه‌ریهه‌ڵداوه، به مانای به داگیرکه‌ر ناسیینی کۆماری ئیسلامیه له کوردستان، که ده‌سترێژیی ده‌کاته سه‌ر مافه سه‌ره‌تاییه‌کانیان.
گه‌لی خه‌باتکار و شۆڕشگێڕی کوردستان
ئه‌مڕۆ که خه‌ڵکی مه‌ریوان که‌وتونه‌ته به‌ر ده‌ستدرێژی، سبه‌ینێ نۆره‌ی شاره‌کانی دیکه‌یه، بۆیه زۆر پێویسته که هه‌مو یه‌کگرتوانه به پشتیوانی شاری مه‌ریوانی خۆڕاگره‌وه بڕۆن.
کرماشان وئیلام ولوڕستان وهه‌ورامان وسنه‌و موکریان، خه‌ڵکی مه‌ریوان ئه‌مڕۆ پێویستیان به پشتیوانی پان وبه‌رینی ئێوه‌ی خه‌باتکار هه‌یه و پێویسته که هه‌مو گه‌لی کوردستان و هه‌مو شار و لادێکانی کوردستان بۆ سه‌لماندنی داگیه‌رکه‌ربوونی کۆماری ئیسلامی له خاکه‌که‌مان، یه‌کگرتووانه له گه‌ڵ ئه‌وان ده‌ست بده‌نه مانگرتنێکی سه‌رتاسه‌ری وئارام و هێمن به داخستنیی دوکان و بازاڕه‌کان، و هه‌روه‌ها به به‌شداری نه‌کردن له خوێندنگاکان و ئیدارات و هتد.
ئه‌م هه‌ڵویسته‌ی شاری مه‌ریوان وئێوه‌ی وڵاتداگیرکراو، ده‌بێته وانه‌یه‌کی دیکه‌ی مێژوویی بۆ داگیرکه‌ران، و پێیان ده‌سه‌لمێنن که ئێوه‌ی خۆڕاگر له ڕۆژهه‌لاتی کوردستان، وێرای ئه‌وه‌ی که گه‌لێکی ئاشتی خوازن، به‌ڵام به هیچ شێوه‌یه‌ک ده‌ستدرێژیه‌کانی کۆماری داگیرکه‌ری ئیسلامی ئێران بۆ سه‌ر ژیان وماڵتان ته‌حه‌مول ناکه‌ن و به شێوه‌ی هێمن و ئاشتیخوازانه له دژی ڕاده‌وه‌ستن. پشتیوانی کردن له خه‌ڵکی مه‌ریوانی خۆشه‌ویست، پشتیوانی کردنه له ناموس وکه‌رامه‌تی نیشتیمانه داگیراوه‌که‌مان.
پاڕتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان، وه‌ک هه‌میشه پشتیوانی به‌هێز وقاییمی گه‌لی خه‌باتکاریی کوردستان به گشتی و خه‌ڵکی شۆڕشگێڕی شاری مه‌ریوان ئه‌مڕۆکه به تایبه‌تییه، پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان گشت ئێش و ئازار‌و پلانه‌کانی داگیرکه‌ران به گوێی ناوه‌ند و ده‌زگا به هێزه‌کانی جیهان ده‌گه‌یه‌نێت، هه‌روه‌ها گشت هه‌واڵی سه‌رکه‌وتننه‌کانتان به‌گوێی دۆستان ولۆببیه‌کانی پاڕتیمان له ده‌ره‌وه‌ی وڵات، که پشتیوانی ڕاسته‌قینه‌ی سه‌ربه‌خۆیی وڵاته‌که‌مانن ده‌گه‌ێنێت و زۆر به وردی هه‌واڵه‌کانیان بۆ ده‌گوازێته‌وه.
بێ‌شک سه‌رکه‌وتن هه‌ر بۆ ئێوه‌یه و داڕمان و سه‌رشۆڕی وه‌ک هه‌میشه بۆ کۆماری داگیرکه‌ر و نگریسی ئیسلامی ئێران ده‌مێنێته‌وه. با هه‌موو یه‌کده‌نگ له‌گه‌ڵ پاڕتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان هاوار بکه‌ن که، کۆماریی ئیسلامی له کوردستان هێزێکی داگیرکه‌ره و پێویسته که خاک و وڵات و زێدیی ئه‌م گه‌له بۆ هه‌میشه به جێ بهێڵێت!
سه‌رکه‌وتوو بێت خه‌بات له پێناو کوردستانێکی ئازاد و دیمۆکرات و سه‌ربه‌خۆدا.
سه‌رکردایه‌تیی پاڕتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان
16ی ڕه‌شه‌مه‌ی 2708ی کوردی
www.psk2006.org
2009-03-05 18:15:14
16 ساڵ و 11 مانگ و 9 کاتژمێر و 19 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : ده‌نگوباسه‌کان