به‌شی یه‌که‌می چاوپێکه‌تنی ماڵپه‌ڕی سه‌ربه‌خۆ له‌گه‌ڵ ئه‌م به‌ریزانه‌ی خواره‌وه‌یه.
کۆێستان داودی، که‌ژاڵ نه‌قشبه‌ندی، غه‌زاڵ کرماشانی ،



به‌بۆنه‌ی هاتنی ڕۆژی 8 ی مارش ڕۆژی نێۆنه‌ته‌وه‌یی ژنان، ماڵپه‌ڕی سه‌ربه‌خۆ، چه‌ند ژنێکی کوردستانی بۆم ئه‌م ڕۆژه پیرۆزه به‌سه‌رکرده‌وه، که به‌م شێوه‌ی خواره‌وه پرسیاره‌کانیان وڵام داینه‌وه.
به‌شی یه‌که‌می چاوپێکه‌تنی ماڵپه‌ڕی سه‌ربه‌خۆ له‌گه‌ڵ ئه‌م به‌ریزانه‌ی خواره‌وه‌یه.
کۆێستان داودی، که‌ژاڵ نه‌قشبه‌ندی، غه‌زاڵ کرماشانی ،
کۆێستان داودی .

ماڵپه‌ڕی سه‌ربه‌خۆ: کۆیستان خانم له ڕوانگه‌ی به‌ریزتانه‌وه وه‌ک ژنه تێکۆشه‌رێکی ڕۆژهه‌لاتی کوردستان، کۆسپه‌کانی سه‌ر رێگای خه‌باتی یه‌کسانی و به‌ده‌ستهێنانی مافه‌کانیان چییه?
به ڕای من ناکرێ هه‌روا به سه‌ر پێی ئه‌و کۆسپانه بژمێرین. ڕه‌نگه ئه‌و کۆسپانه سه‌دان و بگره هه‌زارانیش بن. کۆسپ ده‌توانێ سیاسی بێ، ده‌توانێ ئابووری بێ و ده‌توانێ کۆمه‌ڵایه‌تی و ئاینی و سێکسی و شێوه‌ی دیکه بێ. چی کۆسپه یان کۆسپ نیه له که‌سێکه‌وه بۆ یه‌کێکی دیکه ده‌گۆرێ.
بۆ ژنه کوردێکی ده‌وڵه‌مه‌ند ڕه‌نگه باری ئابووری کۆسپ نه‌بێ، به‌لام بۆ ژنه کوردێکی هه‌ژار کۆسپه. به‌ڵام هه‌ردووکیان کۆسپێکی نه‌ته‌وه‌ییان هه‌یه. که‌سیان له رووی سیاسیی نه‌ته‌وه‌ییه‌وه ئازاد نین و له ژێر هه‌مان چه‌وسانه‌وه‌دا ده‌ژین و ده‌مێننه‌وه.
له گوندێکدا که ساڵانه خه‌ڵک ده‌بێت بچنه مه‌زرا و کێڵگه و بۆ نموونه له هاویندا که مار و دووپشک زۆرن دروێنه بکه‌ن، ڕه‌نگه نه‌بوونی ده‌رمانی دژژه‌هری مار و دووپشک کۆسپیک بێ که به مانای ژیان و مردن دێ، چ بۆ هه‌موو ئه‌و ژنانه‌ی که پێیان په‌تیه و بێ که‌وش و پێڵاون، و چ بۆ ئه‌وانه‌ی که میرد و برایانن. ڕه‌نگه ژنێک هه‌ر حه‌ز له میرده‌که‌یشی نه‌کا، به‌ڵام کاتێک مارێک به مێرده‌که‌یه‌وه بدا، سه‌رچاوه‌یه‌کی بژێوی له کیس ده‌چێ. مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه کۆسپ مانای جیاوازی هه‌یه. نه‌بوونی ده‌رمانی دژژه‌هر بۆ ئه‌و ژنانه کۆسپی گه‌وره‌یه.
بۆ من کۆسپ شتێکه و بۆ ژنێکی دیکه‌ی کورد شتێکی دیکه‌یه. له‌و به‌ینه‌دا ره‌نگه هه‌ردوولامان کۆمه‌ڵێک کۆسپی هاوبه‌شمان هه‌بێ، یان زۆر کۆسپ به هاوبه‌ش دابنێین و قبووڵی بکه‌ین که هاوبه‌شه.
بۆ نموونه، ژنی کورد ئازادی نه‌ته‌وه‌یی نییه، ئازادی زمان و ئاخافتن و ده‌ربرینی نییه، ئازادی کولتور و فه‌رهه‌نگی نییه، ئازادی جلوبه‌رگ و خۆنیشاندانی نییه، ئازادی ده‌ربڕینی هه‌ست و نه‌ستی خۆی نیه.
جارێ با له‌ولاوه بووه‌ستێ که ئه‌مانه ما‌نایان جیه، ئێمه نیمانه.
پاشان که ئه‌گه‌ر ئه‌و ئازادیانه هه‌بێ ئه‌وجا به چ مانایه‌ک دێن و له چ ئاستێکدان و کێ له عه‌مه‌لدا کاریان پێ ده‌کا یان نایکا، ئه‌وه باسێکی دیکه‌یه.
ژنه کوردێ که له ماڵه‌وه برا و باوکی له‌گه‌ڵیدا باشن جۆرێکی دیکه له کۆسپ ده‌ڕووانێ. به‌لای که‌مه‌وه پێویست ناکا ڕۆژانه شه‌ق و لێدان و کوتان بخوات. ژنه کوردێ که له ماڵه‌وه ئازادی نییه، بیستوچوار سه‌عاته، بێ له هه‌موو ئه‌و کۆسپانه، له ژێر فشاری لێدان و جوێن و سووکایه‌تی پێکردنیشدایه.
ژیانی ژن هه‌مووی کۆسپه. من به‌ش به حاڵی خۆم ژنانێکی زۆرم نه‌دیوه که به هه‌ر حاڵ جۆرێک له کۆسپیان نه‌بێ.
کۆسپی چه‌وسانه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی به جێی خۆی و هه‌موومان به شێوه‌یه‌ک له ژێر ئه‌و باره‌داین، ئه‌گه‌رچی هه‌ندێک ژن هه‌ن به حوکمی بیری سیاسیان ددانی پیادا نانێن و ده‌ڵێن چه‌وسانه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی مانای نییه، به‌ڵام کۆسپه‌کانی دیکه هه‌م زۆرن و هه‌م به مانای جیاواز هه‌ن.
ئێمه ناتوانین قسه له سه‌ر یه‌کسانیی بکه‌ین کاتێ که هیچ هه‌لومه‌رج و بارودۆخێکی له بار نییه بۆ قسه‌کردن له سه‌ر یه‌کسانیی. ژنێک له چ ڕوویه‌که‌وه باس له یه‌کسانی بکات کاتێ که شه‌ره‌فی خۆی و برا و میرد و باوک و مام و ئامۆزا و پورزا و ته‌نانه‌ت پیاوانی گه‌ڕه‌ک و شاریشه? ژنێک چۆن باس له یه‌کسانی بکات که به هه‌مان مه‌رج ناخوێنێ، کار ناکات، یان هه‌ر بۆی نییه کار بکات و که ته‌نانه‌ت له کاری سیاسیش‌دا ده‌بێ سێبه‌ری پیاو و برایه‌که‌ی خۆی بێ.
من چه‌ندین ژن ده‌ناسم که له ترسی مێرده‌کانیان هاوحیزبن، یان له‌به‌رخاتری ئه‌وه‌ی برایه‌کیان له حیزبێکدا گیانی فیداکردوه، ئیتر ژنانی ئه‌و بنه‌ماله‌یه، ترشیان بێ و تاڵیان بێ، هه‌ر ئه‌وه خه‌ت و به‌شیانه.
له‌به‌رئه‌وه من ناتوانم قسه له سه‌ر یه‌کسانی بکه‌م. هه‌ر کاتێ ژنانی کورد هیچ نه‌بێ چل له سه‌ددی هاوزه‌مینی پیاوانیان له ماف‌دا هه‌بێ، ئه‌و کاته ده‌توانین باسی شتێکی وا بکه‌ین.
زۆرێک له‌و ڕێکخراوه و حیزبانه‌ی که هه‌ن هه‌ر خۆیان کۆسپن. زۆر پیاوی سیاسی بێوه‌فاییان به‌رانبه‌ر ئه‌و ژنانه نواند که له سه‌رده‌می شاخدا هاوسه‌نگه‌ر و هاوچادر و هاوئازاریان بوون و له مێرده‌کانیان زیاتر ژیانیان له خه‌ته‌ردا بوو. خه‌ڵک هه‌ن به ناوی کۆمۆمیست و چی و چییه‌وه مامه‌ڵه‌ی عه‌بد له‌گه‌ڵ ژنی خۆیاندا ده‌که‌ن و وه‌ک مۆمیا و بووکه‌شووشه له خێوه‌ت و ده‌فته‌ری چی و چیدا دایان ده‌نێن و خوداخودایانه ٨ مارس بێ، چونکه ده‌رفه‌تیان بۆ ده‌لوێ بقیژێنن و هاوار بکه‌ن و شیعر به سه‌ر بالای ژن‌دا بڵێن. هاوکات هه‌موو که‌س ده‌زانێ که گه‌رووی ژنانێک که مه‌تریک له خۆیانه‌وه دوورن، بۆنی خۆینی لێ دێت.
من به کورتی ده‌یبڕمه‌وه و دووپاتی ده‌که‌مه‌وه که کۆسپه‌کان زۆرن و ده‌کرێت لیستی بی کۆتایی بنووسین.
ماڵپه‌ڕی سه‌ربه‌خۆ: ئایا به بۆچوونی به‌ڕێزتان ژنانی کورد بۆ خۆیان تا ڕاده‌یه‌ک پاسیڤ نین له پێناو مافه‌کانیاندا?
کۆسپه‌کانی سه‌ر ڕێگای خه‌باتی یه‌کسانی و به‌ده‌ستهێنانی
نا، من ژنی کورد به پاسیڤ نازانم و ئه‌وه‌ش به قسه‌ی باش دانانێم. ژنی کورد له به‌یانیه‌وه تا ئێواره کار ده‌کا. له گوند و له شارۆچکه و شار هیچ فه‌رقێکی نییه. ڕه‌نگه له شاره‌کاندا وه‌زعیان خراپتریش بێ به حوکمی ئه‌وه‌ی که ده‌بێ کاری ده‌ره‌وه‌یش بکه‌ن و بازاڕیش بکه‌ن و ئاگایان له شه‌ره‌فی خۆیشیان زیاتر بێ. به‌دبه‌ختی ژژن له‌وه‌دایه که هه‌تا پیاو ژماره‌ی زیاتر بێ ئه‌م ده‌بێ زیاتر ئاگای له شه‌ره‌فی خۆی بێ. له گونددا پیاوان ده‌ناسرێن و ده‌ناسرێنه‌وه، له شاردا وا نییه. تا ئه‌و کاته‌ی ژن نیشانه‌ی شه‌ره‌ف بێ ئه‌وا ژن ده‌بێ بیستوچوار سه‌عاته له سه‌نگه‌ری پاراستنی ئه‌و شته‌دا بێ که پێی ده‌گوترێ شه‌ره‌ف و ناموس.
ژنی کورد ده‌ست و لاق و سه‌ری له کار دایه. که‌سێک پاسیڤه که برووای به کار نه‌بێ. ژنی کورد له شه‌ڕی براکوژیدا به سه‌دان خۆپیشاندان و ڕێپێوانیان کرد، له راپه‌ڕین و له شه‌ڕی سنه و له چیاکانی کوردستان به هه‌موو پارچه‌کانیانه‌وه خه‌باتیان کردوه و ده‌یکه‌ن، به‌ڵام هه‌میشه ئه‌م ڕه‌نجه ده‌چێته گیرفانی پیاوه‌کانه‌وه. به‌تایبه‌تی ئه‌و پیاوانه‌ی که شایه‌ت هه‌زار ئیدیعایان هه‌بێ. هه‌ر ئێستا هه‌ندێ مالپه‌ڕ هه‌ن که خۆیان به چه‌پ و نازانم چی داده‌نێن خۆیان سوور و زه‌رد کردوه و گۆرانی به سه‌د ئاواز به سه‌ر ٨ مارسدا ده‌ڵێن. به‌لام له عه‌مه‌لدا ئێمه ده‌زانین که ئه‌وانه چ مامه‌ڵه‌یه‌ک له‌گه‌ڵ ژناندا ده‌که‌ن.
ژنی کورد پاسیڤ نییه، به‌ڵام ده‌بینێ که چۆن مامه‌ڵه به په‌روه‌نده‌که‌یه‌وه ده‌کرێ و چۆن سووئیستیفاده له هه‌موو هه‌وڵ و کۆششێکی ده‌کرێ.
هه‌ندێ جار هۆی ده‌رنه‌که‌وتنی ئه‌وه‌یه که به راستی ڕێگای پێ نادرێ. ئاخر تۆ ده‌بێ کاتت هه‌بێ تا له خۆپیشاندان و سیمینار و چالاکیدا بیت و ده‌ربکه‌وی. من خۆم جونکه خۆشبه‌ختانه ئه‌و مشکیله‌یه‌م نیه، ده‌بینم که ئه‌و ژنانه‌ی له چالاکیداین هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ین و هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ین. ئه‌وه‌کانی دیکه ناتوانن، کاتیان نییه، مه‌شغوڵی سه‌رئێشه‌ی دونیا و قیامه‌تن، پله‌ی هۆشیاریان له سه‌رێ نییه، ڕێگایان پێ نادرێ، ڕێگایان لێ زه‌حمه‌ت ده‌کرێ، کاریان به سووک داده‌نرێ و به‌و شێوه‌یه.
ئێوه ده‌زانن که خه‌بات به فوو ناکرێ. تۆ کات و تاقه‌ت و توانا و لێزانین و ئافه‌رینت پیویسته بۆ خه‌بات. خۆ هه‌ر ئه‌وه‌نده نییه هاوار بکه‌یت و بڵێی خه‌بات ده‌که‌م. تۆ ده‌بێ ته‌ندروست بی و هه‌ست به ته‌ندروستی بکه‌ی تا بتوانیت خه‌بات بکه‌یت. مشکله‌ی ئێمه ئه‌وه‌یه که ئه‌وی به‌رانبه‌رمان، واته پیاوه‌کان، ئه‌و کاته‌ش که شیعرمان به سه‌ردا هه‌ڵده‌ده‌ن خه‌ریکی به رۆمانسی کردنن. هاوار ده‌که‌ن: ژنه جا‌و جوانه‌که، بالابه‌رزه‌که، باریکه‌که، لێو و ده‌م واکه.
ئاخر کاکه ئه‌وه که‌ی په‌یوه‌ندی به ژیان و به خه‌باتی منه‌وه هه‌یه. ئه‌دی ئه‌ی ئه‌وه‌ی ناشیرینه و به ناشیرین داده‌نرێ چی بکا و قوڕی کوێ وه‌سه‌رنێ.
من هه‌ندێ جار شیعر ده‌خوینمه‌وه گریانم بۆ شاعیره‌که‌ی دێ. به رۆمانسیکردنی ژن و ژیانی ژن و به شانوباڵاهه‌ڵدانی جوانی و نازانم چی. که‌واته ژنی کورد له ناهۆشیاریه‌کی پیاوانه‌دا پاسیڤ ده‌کرێ.
پیاو هه‌یه سه‌د جار قسه به ژن ده‌بڕێ، و پێشی وایه دیفاع له مافی ژن ده‌کا.
ڕه‌نگه ئه‌وی پیاو به پاسیڤی ژنانی ده‌زانێ، هه‌ر خۆی به‌رپه‌چدانه‌وه و ده‌ربرینی ناڕه‌زایی بێ له‌و وه‌زعه‌ی که هه‌یه.
من ده‌لیم ئێمه‌ی ژنی کورد پاسیڤ نین چوبکه هه‌وڵی خۆمان ده‌ده‌ین به‌ڵام بێهوده‌یه. که ده‌ڵێم بێهوده‌یه مه‌به‌ستم ئه‌وه نییه که ڕه‌شبینم و بڕووام به گۆران نییه. چونکه گه‌ش بینم و بڕووام به گۆرانه، به‌ڵام کارمان زه‌حمه‌ته و تاقه‌ت و حه‌وسه‌ڵه‌ی حه‌زره‌تی فیلی ده‌وێ.
ئه‌وه‌یش واقیعه‌تێکه که کۆمه‌ڵگاکه‌مان کۆمه‌ڵگای پیاوانه. خۆ چار ئه‌وه نییه برا و باوک و شووی خۆمان بکوژین. به هه‌ر حاڵ دۆخێکی سیاسیی بۆ کورد هه‌بووه که ئه‌و وه‌زعه په‌یدا بووه و ئێستا به هه‌موومان ده‌بێ بیگۆرین. چاره‌سه‌ر گۆرینی وه‌زعه‌که‌یه وا که وه‌زعی ژنان باشتر بێت، بێ ئه‌وه‌ی که‌س زه‌ره‌ری لێ بکا. چونکه خۆ مه‌به‌ستی خه‌باتی فێمێنیستی ئه‌وه نییه زه‌ره‌ر له پیاوان بدرێ، به‌ڵکو ئه‌وه‌یه که به‌رژه‌وه‌ندی ژنانیش له‌به‌رچاو بگیرێت.
من پیشنیارم ئه‌وه‌یه که هه‌موو پیاوێکی کورد له ماڵی خۆیه‌وه ده‌ست پێ بکا. هه‌ر پیاوێک له ماڵه‌وه لێی ڕازی بن حه‌تمه‌ن له ده‌ریشه‌وه لێی ڕازی ده‌بن. ژن هیچ کاتێ له‌و ماله‌دا پاسیڤ نابێ که تیایدا حوکمی پاسیبڤبوون ئیجرا نه‌کرێ.
به داخه‌وه‌م که ٨ مارس بووه به ڕۆژی پیاوان، ڕه‌نگ و ڕووی ڕۆژی ژنانی پێوه نه‌ماوه. ئه‌ڵبه‌ت هه‌ندێ پیاو حه‌تمه‌ن به ڕاستیانه و ده‌ستیان خۆش بێ، به‌ڵام زۆرێک شه‌خسیه‌ت و ناو و نانی پێ په‌یدا ده‌که‌ن.
دیاره، له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌وانه‌یشدا سڵاو له ژنانی کورد ده‌که‌م و هیوادارم ببین به خاوه‌نی ده‌وڵه‌ت و وه‌کو تاکه‌که‌سی هۆشیار خه‌باتی خۆمان بکه‌ین.
کوێستان داودی ٥/٣/٢٠ ٠ ٩
..............................................................................................
که‌ژاڵ نه‌قشبه‌ندی

ماڵپه‌ڕی سه‌ربه‌خۆ: . به بۆچوونی به‌ڕیزتان ژنانی کورد تا چه‌نده توانیوێیانه به‌ره‌و به ده‌ست هێنانی مافه‌کانی خۆیان چالاک بن، یا له نێۆ کۆڕ‌و کۆمه‌ڵانی کوردستانی‌دا ئه‌و ڕێگایان پێدراوه?.
وه‌ڵام: ژنانی کورد له‌خه‌بات و تێکۆشان بۆ وه‌دستهێنانی مافی خۆیان که‌مته‌رخه‌مییان نه‌کردوه‌و هه‌رچه‌نده‌ده‌سکه‌وتێکی به‌رچاویان نه‌بووه به‌ڵام هه‌میشه‌چالاکییان بووه. خه‌باتی ژنی کورد یه‌ک خه‌بات نییه، به‌ڵکو خه‌باتی نه‌ته‌وایه‌تی و خه‌باتی کۆمه‌ڵایه‌تییه بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافه‌کانی خۆیان وه‌ک ژن. که‌واته ژنی کورد تێکۆشانی بووه به‌پێی توانای، ئه‌و توانایه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه‌بۆ ئه‌وه‌ی تا چه‌نده‌ڕێگه‌ی پێدراوه، به‌داخه‌وه‌له‌کۆمه‌ڵگای ئێمه‌دا که‌کۆمه‌ڵگایه‌کی پیاوسالارییه مافی ژن له‌هه‌مو و لایه‌نێکه‌وه پێشێلکراوه‌و ڕێگه‌ی پێنه‌دراوه‌که‌توانایی خۆی پیشان بدات. .ته‌نانه‌ت له‌ڕێکخرا پاره‌ته‌کانیشدا به‌و جۆره‌که‌باس له‌مافی ژن ده‌که‌ن و شوعار ئه‌ده‌ن ڕێگه‌یان پێنه‌دراوه.
ماڵپه‌ڕی سه‌ربه‌خۆ: ئایا به بۆچوونی به‌ڕیزتان بێ وڵاتی و نه‌بوونی سه‌روه‌ری، هۆکاری سه‌ره‌کی نین له دوا که‌وتنی کۆمه‌ڵگاکه‌مان له ئاست مافه‌کانی ژناندا?.
وڵام: بێگۆما نه‌بوونی وڵات و یاسایه‌کی دیمۆکراتی بۆ کۆمه‌ڵگاکه‌مان هۆکاری سه‌ره‌کیی بۆ کێشه‌کانی ژان، کۆمه‌ڵگای کوردستان له زۆربه‌ی کۆمه‌ڵگای نه‌ته‌وه‌کانی دراوسێیدا زۆر پێشکه‌وتووتره، به‌ڵام مخابن به هه‌زاران ساڵه ئاسیمیلاسێۆن ده‌کرێت، فه‌رهه‌نگی کۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌و دراوسیاو داگیرکه‌رانه‌ش هۆکاری سه‌ره‌کی بوون، بۆ تێکدانی بواری کۆمه‌ڵایه‌تی گه‌لێ ئێمه، بۆ نموونه ژن ده‌بێ له‌ناخی کۆمه‌ڵگاوه‌چاره‌سه‌ر بکرێ، که‌ده‌گه‌ڕێته‌وه‌بۆ باری سیاسی و فه‌رهه‌نگی و ئابوری ئه‌و کۆمه‌ڵگایه، که‌له‌م سێ بواره‌دا به‌داخه‌وه‌کۆمه‌ڵگای ئێمه‌زۆر دواکه‌وتووه، ئه‌م دواکه‌وتوویش زۆر تاسیری له‌وه‌زعیه‌تی ژن له‌کۆمه‌ڵگای کورده‌واریدا کردوه‌و بووه‌ته‌هۆی پێشێل کردنی مافی ژن له‌هه‌موو بواره‌کانی ژیاندا. بۆ گۆڕینی وه‌زعیه‌تی ژن به‌ره‌و باشی ده‌بێ له‌م سێ بواره‌دا ) سیاسی ، فه‌رهه‌نگی ، ئابووری ) گۆڕانکاریه‌کی پوزتیڤ بکریه‌ت.
...........................................................................................................
غه‌زاڵ کرماشانی/ کرماشان.

ماڵپه‌ڕی سه‌ربه‌خۆ: وه‌ک بیستوومانه که ئاسه‌واری ماده بێهۆشکه‌ره‌کان هۆکاری تێکچوونی سه‌دان بنه‌ماڵه‌یه، ئێوه له‌م بواره‌وه چ ده‌فه‌رموون?.
وه‌ڵام: زۆر به داخه‌وه یه‌کێک له دێوزمه‌کانی وێرانکاری بنه‌ماڵه کورده‌کان له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان به گشتی و کرماشان به تایبه‌تی، مه‌سه‌له‌ی ئاڵوده بوونی پیاوه‌کان به ماده‌ی بێهۆشکه‌ر، ئه‌مه‌ش ماڵوێرانی زۆری لێده‌که‌وێته‌وه، ئه‌و پیاوه‌ی که موعتاد ده‌وێ ته‌واوی پیداویستییه‌کانی ماڵیش ده‌دزێ و ده‌یفرۆشێ بۆ دابینکردنی چه‌ند گه‌رام له‌و ماده. حه‌تا به داخم ئه‌وه‌ش ده‌نوسم له زۆر ژنی جیابوو له مێرده‌کانیان بیستوومه که مێرده‌کانیان داوایان لێکردون که جسمیان بکه‌نه سه‌رچاوه‌ی داهێنانی ئه‌و مادانه.
ماڵپه‌ڕی سه‌ربه‌خۆ: ده‌توانی ئاماژه به زیاد بوونی خۆ سووتاندنی ژنان له کرماشان و هۆکاره‌کانی بکه‌ی?.
وه‌ڵام : به‌داخه‌وه که ژماره‌ی خۆسوتاندنی ژنان،له ڕاده‌به‌ده‌ر زیادی کردوه، ڕۆژانه خه‌سته‌خانه‌کانی کرماشان جمه‌ی دیت له‌و کاره‌ساته. هۆکاره‌شی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ چه‌ندین کێشه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی، وه‌ک نه‌بوونی ئیمکاناتی ئابوری، دڵپیسی مێرد و بنه‌ماڵه‌و که‌س و کار، خرابی مێرده‌که‌ی، به زۆر به شوودان، زۆر هۆکاری دیکه.
چاوه‌ڕوانی به‌شی دووه‌م بن که چه‌ند ژنێکی دیکه‌ی تێکۆشه‌ری کوردستانه.
www.serbexo.com